Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۱۹, جمعه

پانۆراما : چی چاره‌سه‌ره‌ بۆ عێراق؟


پانۆراما : چی چاره‌سه‌ره‌ بۆ عێراق؟

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ده‌توانن کلیکی ئه‌و ڤیدیوەی ده‌نگیانه‌ی ژیرەوە بکه‌ن و ماوه‌که‌ی 12:44 خوله‌که‌.




هاوکاتی هه‌وڵه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌، زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی شیعه‌کان و به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی وه‌ک ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازکردنی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی هه‌روادێ قوڵتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکاریه‌کیش تیایدا وه‌ک هه‌ندێک له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌که‌ باسی ده‌که‌ن یاریه‌کانی وڵاتانی دراوسێی و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش له‌ کێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا زیاتر ده‌رده‌که‌ون.
ده‌بێت له‌م وڵاته‌ به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌ و فره‌ نه‌ژاد و ئاینزایه‌دا باشترین چاره‌سه‌ر چی بێت ؟
کێ جێی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێت متمانه‌ چی بن که‌ جێگره‌وه‌ی مالیکی له‌ تواناییدا ده‌بێت ئه‌و کێشانه‌ی وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکات؟
ئه‌ی بۆ ئێستا ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی زۆرترایه‌تی ده‌که‌ن ؟ ئایا ئیدی ته‌واو و حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی شکستی هێنا؟
به‌هاء جه‌ماله‌دین، ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق و ده‌ڵێت پێکهێنانی حکومه‌تێکی زۆرترایه‌تی ته‌نها ڕێگه‌یه‌که‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ته‌واوی کێشه‌کان.
به‌هاء جه‌ماله‌دین له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت ، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ ماناکانی هاوبه‌شی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا تێنه‌گه‌یشتوون و له‌ ماناکانی هاوبه‌شی له‌ حکومه‌ت و له‌ ماناکانی هاوبه‌شی له‌ بڕیارداندا تێنه‌گه‌یشتوون  له‌به‌رئه‌وه‌ عێراقیش وه‌ک زۆرێک له‌ وڵاتانی تر با حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنیش هه‌بن. ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌شڵێت مانای هاوبه‌شی به‌شداری هه‌موو لایه‌که‌ له‌ کابینه‌ی حکومه‌ت و له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌ ، و به‌ داخیشه‌وه‌ وه‌ک به‌هاء جه‌ماله‌دین ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌دا هه‌شتای وه‌زاره‌ته‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی نوری ئه‌لمالیکی دراوه‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تری به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا که‌ دژی خودی سه‌ره‌ک وه‌زیرن به‌ڵام هێشتاش قه‌ناعه‌تیان وایه‌ که‌ ئه‌وه‌ هاوبه‌شی نیشتیمانی نییه‌.
هاوکات له‌ لیستی ئه‌لعێراقیه‌وه‌ ده‌نگ به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌م داوایه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و نه‌ک هه‌ر به‌ چاره‌سه‌ریشی دانانێن ، به‌ڵکو ده‌شڵێن هه‌نگاوێکی تری مالیکیه‌ بۆ سه‌پاندنی تاکڕه‌وی و سه‌پاندنی ئه‌و ئه‌جه‌ندایانه‌ی بۆی نوسراوه‌ته‌وه‌.
نه‌دا ئه‌لجبوری، له‌ لیستی ئه‌لعێراقیه‌ ده‌ڵێت سیسته‌مێکی دیموکراسیانه‌ی پێشکه‌وتوو ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌ هه‌بوونی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی وبه‌ هه‌بوونی ئۆپزسیۆنیش، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئۆپزسیۆن بتوانێت چاودێری حکومه‌ت بکات و ڕه‌خنه‌کانی بخاته‌ به‌رده‌م ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له‌ عێراقدا ژیان له‌ ژێر سایه‌ی سیسته‌مێکی دیموکراسی پێشکه‌وتوودا نییه‌ ، به‌ڵێ باس له‌ دیموکراسی ده‌کرێت وه‌لێ مه‌خابن بوونی نییه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌م قۆناغه‌ی وڵاته‌که‌دا حکومه‌تی هاوبه‌شی گرنگه‌ بوونی هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداریه‌کی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی پۆسته‌کان وه‌ربگرن و دواتریش نه‌توانن بڕیار له‌ هیچ شتێک بده‌ن و ته‌نها یه‌ک که‌س له‌ بری هه‌موویان بڕیار بدات.
له‌وه‌تای عێراق له‌ ساڵی 2003 وه‌، واته‌ له‌ پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێنه‌وه‌، ئه‌م وڵاته‌ به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ براوه‌ ، و زۆرێکیش له‌ لایه‌نه‌کان به‌ په‌سه‌ندیان زانیوه‌ ، به‌ڵام وه‌ک نه‌دا ئه‌لجبوری ده‌ڵێت ئه‌وکاتیش ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بووایه‌ ، به‌هۆی بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا هه‌موو لۆمه‌کان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکاییه‌کان ده‌بوونه‌وه‌.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ ده‌ڵێت هۆکاره‌کانی شکستی ئه‌م هاوبه‌شیه‌ نیشتیمانیه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێک ، یه‌که‌میان نه‌بوونی دابه‌شکردنێکی ڕه‌وایانه‌یه‌ له‌ زۆرێک له‌ دۆسێکاندا ، شتی گرنگی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵمه‌تێکی نیشتیمانیانه‌ نییه‌ له‌ عێراقدا بۆ به‌ گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی  که‌ ئه‌مه‌یان وایکردووه‌ حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی به‌مجۆره‌ لاواز بێت و خاڵی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه‌ پۆسته‌ ئاسایشیه‌کان هاوبه‌شی نیشتیمانی نه‌یگرتوونه‌ته‌وه‌ و هه‌مووی ئه‌وه‌تا لای خودی مالیکی یان لایه‌نگرانی سه‌ره‌کی مالیکی.
ئازاد چالاک ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراقه‌ و به‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت ئه‌وه‌ی له‌ عێراق ڕووده‌دات چاوه‌ڕوانکراو بووه‌.
به‌ڕێز چالاک له‌و بڕوایه‌شدایه‌ هیچ متمانه‌یه‌ک له‌ ئارادا نییه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی جێی مالیکی ده‌گرێته‌وه‌ بتوانێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات و ده‌شڵێت پێی وانییه‌ هیچ ده‌ستکه‌وتێکیش بۆ کورد له‌م ڕووداوانه‌دا هه‌بن.
پانۆراما ده‌چێته‌ لای دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی و ده‌ڵێت به‌ڕاستی ڕه‌وشی سیاسی عێراق ئاڵۆزه‌.
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ له‌و بڕوایه‌شدایه‌‌ نه‌ده‌بوایه‌ کورد له‌ عێراقدا ببێته‌ به‌شێک له‌و قه‌یرانه‌ ئاڵۆزه‌دا.
ڕۆژنامه‌وان شوان داودی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌کیانه‌ی له‌م قه‌یرانه‌ی عێراقدا هه‌ن پێی وانییه‌ کورد هیچ ده‌ستکه‌وتێکی لێ ده‌سته‌به‌ر بکات.
شوان داودی ده‌شڵێت به‌ڵێ سیسته‌می دیموکراسی له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی کرداره‌کان ده‌که‌ن دیموکراسیخواز نین، هه‌ر بۆیه‌ ڕه‌وشه‌که‌ به‌هه‌ر بارێکیدا بشکێته‌وه‌ بۆ لایه‌نی کوردی هه‌ر زیانه‌.
سر چاوە رادیۆی دەنگی کوردی ئەمریکا
---------------------------

جنازه بزرگمرد کردستان سمکو شکاک زیر دست اشغالگران کردستان 



تەرمی سمایل ئاخا سمکۆ شکاك لە کاتی شەهید کردنی دا

سڵاو لە گیانی پاکت ئەی سەرکردە.
تەرمی سمایل ئاخا سمکۆ شکاك لە کاتی شەهید کردنی دا

سڵاو لە گیانی پاکی قهرمان‌ و شۆرگێری نەتەوەی کورد، مەرگ و ڕووڕەشی بۆ جەلادانی فارس ، نەوەکانی کورشی چەتە\
/////////////////////
آخ خروس جان جنوم فدات بشه خیلی دوست دارم خیلی بفکرت بودم و شما چشماتو به بند من هم خودم به خواب میزنم به بین چه اتفاقی به افتد آیت الله فرصت میکند د هنگام بستن چشم خروس گردنش میزند 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر