Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۵, دوشنبه

به‌غدا به‌دوای‌ نهێنییه‌كانی‌ پارتیدا ده‌گه‌ڕێت


به‌غدا به‌دوای‌ نهێنییه‌كانی‌ پارتیدا ده‌گه‌ڕێت

بی گومان  حیزبە ئیسلامیکانی کوردستان زۆربیان سیخۆری وەلاتانی داگیر کری کوردستانن  لای هەمو کەسیش رۆن و ئاشکرایە کە زۆربی گرۆپە ئیسلامیکانی کوردستان سیخۆری وەلاتە داگیر کرەکانی کوردستانن  بەتایبەت کومەلی ئیسلامی کوردستان یەکگرتوەی ئیسلامی کوردستان.
بی گومان یەکئیتیش و پارتیش دەستیان بە کاری تەزویر و ساختە کردوە بۆ بەدست هینانی رای خەلک. 
25 ‌حوزەیرانکوردستانی هه‌ولێر - م ح -
چه‌ند كه‌سێكی‌ نزیك له‌مالیكی‌ هه‌وڵی‌ په‌یداكردنی‌ ورده‌كاریی‌ فایله‌ دزه‌پێكراوه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستنی‌ پارتی‌ ده‌ده‌ن‌و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌شی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "پێشنیازی‌ پاره‌‌و خوێندنی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیان بۆ كردم پێیان بده‌م به‌ڵام رازیی‌ نه‌بووم."

هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: مه‌حمود یاسین كوردی‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینی‌ رۆژنامه‌ی‌ یه‌كگرتووه‌‌و له‌ماوه‌ی‌ پێشودا له‌گۆڤاری‌ لڤیندا چه‌ند زانیارییه‌كی‌ نهێنی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستنی‌ پارتی‌ له‌سه‌ر ته‌زویركردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 2009 سه‌رۆكایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند " كه‌سێكی‌ به‌ره‌گه‌ز كورد وه‌كو نێوانگر به‌ناوی‌ راوێژكاری‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیران هاته‌لام كه‌ ناوی‌ (س.ع)ه‌‌و داوای‌ ورده‌كاریی‌‌و كۆپی‌ ئه‌و نوسراو‌و زانیارییانه‌ی‌ كرد كه‌ هی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستنی‌ پارتییه‌‌و ئاماده‌یی‌ ده‌ربڕی‌ به‌پاره‌یه‌كی‌ زۆر‌و ته‌نانه‌ت به‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆ خوێندن هاوكاریم بكات  به‌ڵام من رازیی‌ نه‌بووم". 



كوردی‌ وتیشی‌ "ئه‌و پێشنیازه‌م به‌نامه‌شروع زانیوه‌‌و وه‌كو كاردێكی‌ ئیعلامیی‌ یه‌كگرتووش له‌گه‌ڵ پارتی‌ گۆشتی‌ یه‌كتریش بخۆین به‌ڵام ئیسقانی‌ یه‌كتر ناشكێنین".

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌له‌فه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكحستنی‌ پارتییه‌وه‌ دزه‌یانكردووه‌، رێژه‌ی‌ 20% ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ولێر‌و 26% ده‌نگه‌كانی‌ دهۆك ته‌زویره‌‌و وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌چه‌ند لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا جه‌غتیكردبوه‌وه‌ "راپۆرته‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسی قه‌ڵه‌می مه‌كته‌بی رێكخستن بردرابوون سه‌ره‌تا گومانمان كرد ده‌زگای سیخوڕی ده‌وڵه‌تێك ئه‌و كاره‌ی كردبێ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ حیزبێكی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ دزینی ئه‌و راپۆرته‌كه‌دا".
سەرچاوە ئاوینە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر