مالیكی دهیهویَت عیَراق بگهرِیَنیَتهوه سه‌رده‌می دیكتاتۆریی..- مالیكی ملیاره‌ها دۆلار له بودجه‌ی گشتیی گه‌نده‌ڵیی كردووه..- راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینانی
*فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: با كه‌س گره‌و له‌سه‌ر تیَكدانی یهكرِیزیی كورد نه‌كات*ئینتیسار جبوری: مالیكی زۆر مهبهستیَتی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له ده‌ستیدا بمیَنیَتهوه
مالیكی دهیهویَت عیَراق بگهرِیَنیَتهوه سه‌رده‌می دیكتاتۆریی..- مالیكی ملیاره‌ها دۆلار له بودجه‌ی گشتیی گه‌نده‌ڵیی كردووه..- راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینانی
*فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: با كه‌س گره‌و له‌سه‌ر تیَكدانی یهكرِیزیی كورد نه‌كات
*ئینتیسار جبوری: مالیكی زۆر مهبهستیَتی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له ده‌ستیدا بمیَنیَتهوه
مالیكی عیَراقی تووشی قهیرانیَكی گه‌وره كردووه كه خه‌ریكه چاره‌سه‌ر له ریَی گفتوگۆوه ده‌گاته بنبه‌ست. له‌لایه‌ك بهشیَكی فراوانی شیعه‌كان نارِازین له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مالیكی، سووننه‌كانیش له هه‌ژموون و هه‌وڵی خۆ بههیَزكردنی مالیكی و پهرِاویَزخستنی خۆیان ترسیان هه‌یه، هه‌رچی لایه‌نی كوردیشه چه‌ندان كیَشهی ههڵپهسیَردراوی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی هه‌یه، كه له بری دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیَراق دهیهویَت پاشه‌كشه به پیَشرِهوییهكانی كورد بكات.
راكیَشانی عیَراق به‌ره‌و دیكتاتۆریی
نوری مالیكی، دهیهویَت عیَراق به‌ره‌و دیكتاتۆریی رابكیَشیَتهوه، ئه‌مه خهونیَكه كه زۆرینه‌ی عیَراقییهكان به هه‌موو پیَكهاتهكانهوه، به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عیَراق دهیهویَ له ریَی لاوازكردن و پهرِاویَزخستنی ركابه‌ر و نه‌یاره‌كانییه‌وه، شویَن پیَی خۆی له دهسهلاَتدا قایمتر بكات، ئه‌مه‌ش هه‌م دژ به دیموكراسییه هه‌م دژ به‌و ته‌وافقه‌ی عیَراقی نویَی له‌سه‌ر پیَكهاتووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه مالیكی سوپای كۆنترۆڵ كردووه و له هه‌وڵی پرِ چه‌ككردنی ئه‌و سوپایه‌دا. له هه‌موو ئه‌مانه‌ش ترسناكتر بوونی زیندانی نهیَنییه له عیَراق كه به ریَنمایی مالیكی ئه‌و زیندانییه دامه‌زراوه.
بهپیَی تازه‌ترین راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ تا ئیَستا له عیَراق زیندانی نهیَنی هه‌یه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "حكوومه‌تی عیَراقی تائیَستاش زیندانیَكی نهیَنی بهرِیَوه ده‌بات به‌ناوی ئهلشهرهف، كه تیایدا ئه‌شكه‌نجه‌دان و له كارهبادانی زیندانییه‌كان پهیرِهو دهكریَ". راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ ره‌خنه‌ی توند له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیَراق نوری مالیكی دهگریَت و دهنووسیَت "حكوومه‌تی مالیكی كارده‌كات بۆ گهرِانهوهی عیَراق بۆ حوكمی شمولیی سه‌ركوتكاریی له ریَگهی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نارِهزاییهكان و تهنگپیَههڵچنین به ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوان".
له‌لایه‌كی تره‌وه مالیكی هه‌موو ههوڵیَكی خستۆته گهرِ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو دهسهلاَته سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان له ده‌ستی خۆیدا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی له‌لای هه‌موو پیَكهاتهكانی عیَراق دروستكردووه كه مالیكی دهیهویَ عیَراق بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆریی بگهرِیَنیَتهوه. په‌رله‌مانتاری لیستی عیَراقیه "ئینتیسار جبورى" پیَیوایه مالیكی دژ به دیموكراسی هه‌نگاو دهنیَت و دهڵیَت "مالیكی زۆر مهبهستیَتی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و پۆسته ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كان له ده‌ستیدا بمیَنیَتهوه و خۆی سه‌رپه‌رشتییان بكات. سه‌ره‌نجامی ئه‌و كارانه‌ش ئه‌وه‌یه تاكرِهویی له دهسهلاَتدا دروست ببیَت، بهلاَم بیَگومان كۆمه‌ڵگه‌ی عیَراقی و كوتله سیاسییه‌كان جاریَكی تر ئه‌و شیَوازهی دهسهلاَتداریَتیان ناویَت و ده‌ستوور و یاساش ریَگهی پیَنادات".
مالیكی ملیاره‌ها دۆلار گه‌نده‌ڵی كردووه
له راگهیهندراویَكی سه‌رۆكایه‌تی ههریَمی كوردستاندا چه‌ندان نموونه له گه‌نده‌ڵی نوری مالیكی خراوه‌ته روو. سه‌رۆكایه‌تی ههریَم له نموونه‌ی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی ٧ ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵی مالیكی ئاشكرا كردووه و نوسیوویه‌تی "بهپیَی برِیاری سه‌رۆكوه‌زیران ژماره ٩٣ی ساڵی ٢٠١١ و له‌سه‌ر داوای جیَگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه، به نوسراوی ژماره (م.خ/398) له 29/3/2011 گریَبهستیَكی وه‌همی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای وه‌همی به‌ستراوه بۆ بهرههمیَنانی 500 میَگاوات كاره‌با به‌رانبه‌ر به (348,6,000,000) شه‌ش ملیار و سیَ سه‌د و چل و هه‌شت ملیۆن دۆلار، بهلاَم له راستیدا نه كاره‌با به‌رهه‌مهات و نه پاره‌كه‌ش دیاره! له كاتیَكدا له ساڵی 2006ه‌وه بهرِیَز مالیكی به سه‌دان ملیار دۆلاری له به‌رده‌ستدا بووه، كه‌چی نه كاره‌بای بۆ هاوولاَتیان دابینكرد و نه خزمه‌گوزارییه بنهرِهتییهكانیشی پیَشكهش به ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان كرد!".
له نموونه‌ی دووه‌مدا جیا له خستنه رووی گه‌نده‌ڵییه داراییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ههریَم ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، مالیكی چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵه‌كانی نزیكی خۆی ده‌كات و رایدهگهنیَت "بهپیَی نوسراوی دیوانی ره‌قابه‌ی مالی (3787/1/3/4) وه‌زاره‌تی بازرگانی عیَراق له ساڵی 2008 هه‌ڵساوه به كرِینی زه‌یت و رۆن كه ده‌كاته (٢٨٦،١،١٧٨) تۆن، لهكاتیَكدا بهپیَی پیلانی سالاَنهی (الشریكه العامه لتجاره المواد غژائیه)، عیَراق سالاَنه پیَویستی ته‌نیا به(٤٧٣٠٠٠) تۆنه، جگه له‌وه‌ش دزییه‌كی ئاشكرا له نرخهكهدا كراوه، به‌هه‌مان شیَوه بۆ شیر كه نرخه‌كه‌ی (٤٥٣٥) دۆلار بووه، بهلاَم ئه‌وان به(٦٣٥٠) دۆلار عه‌قدیان بۆ كردووه، سهرهرِای ئه‌و دزییه گه‌وره‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زیری بازرگانی پیَشوو سه‌ر به‌خۆی بووه، جه‌نابی مالیكی ئه‌و مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵییه‌ی بۆ داپۆشیوه".
مالیكی نه‌یتوانی یهكرِیزیی هیَزه كوردستانییه‌كان تیَكبدات
نوری مالیكی هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی گووتاری كوردیی و یهكرِیزیی نیَوان هیَزه كوردستانییه‌كان به تایبه‌ت پارتی و یهكیَتی تیَكبدات، به‌مه‌ش قورسایی ئه‌و فشاره كه‌م بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن كۆی پیَكهاته عیَراقییهكانهوه خراوه‌ته سه‌ری، بهلاَم سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان بهپیَچهوانهی ویست و داخوازیی مالیكی، ههڵویَست و گووتاری یه‌كگرتووی خۆیان لهمهرِ قه‌یرانی عیَراق و به‌رگریی له ده‌ستكه‌وته‌كانی ههریَمی كوردستان پاراست.
ههوڵیَكی زۆری ده‌درا كه كیَشهكه به ناكۆكیی نیَوان بارزانی و مالیكی پیَناسه بكریَت و یهكیَتی له‌و هاوكیَشهیه بهیَنریَته ده‌ره‌وه، بهلاَم یهكیَتی به توندیی وهلاَمی ئه‌و تیَرِوانینهی مالیكی و راگه‌یاندنه‌كانی دایه‌وه و رایگه‌یاند هه‌موو هیَزه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆك و ته‌بان. له‌مباره‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یهكیَتی، رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیانكردووه مالیكی ئیش بۆ ئه‌وه ده‌كات درزیَك دروستبكات له ناو ماڵی كورد، به‌باش زانراوه پهیامیَك ههبیَت ئاگاداری بكاته‌وه كه ئه‌و ههولاَنه سوودی نییه و هه‌وڵی راسته‌قینه دهبیَت بدریَت بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد و ههریَم بگه‌ن به چاره‌سه‌ر نه‌ك هه‌وڵی فراوانكردنی درزه‌كان بدریَت.
ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی "هه‌ر لایهنیَك بیر له‌وه بكاته‌وه كه بتوانیَت یهكرِزیی كورد تیَكبدات ئه‌وه شتیَكه نایه‌ته‌دی و با كه‌س گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كات، چوونكه دیدی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی خه‌باتی بۆ ده‌كات یه‌ك دیده. ره‌نگه جیاوازیی ههبیَت له شیَوهی بهدهستهیَنانی ئامانجه‌كان، بهلاَم له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كورد یه‌ك تیَرِوانینی هه‌یه". هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه مالیكی له درز خستنه ناو ماڵی كوردستان شكستی هیَنا، ئیَستاش له گۆرِهپانهكهدا هه‌رچی زیاتر مالیكی ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و گروپی نه‌یارانی سه‌رۆك وه‌زیریش رۆژ به رۆژ له فراوانبووندایه، بۆیه ده‌توانین بڵیَین مالیكی له ئیَستادا خه‌ریكه دهبیَته پاڵهوانیَكی دۆرِاوی قه‌یرانه‌كانی عیَراق. چوونكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مالیكی گرتوویه‌تییه به‌ر دژ به كۆی پیَكهاتهكانی عیَراقه كه ئاسان نییه به‌شی زۆری عیَراقییهكان مل بده‌ن به سیاسه‌ته تاكرِهوییهكانی مالیكی.تیَبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "10" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 1-6-2012 بلاَوكراوهتهوه.
سر چاوە دەنگی سەربەخۆ
dengiserbexo.com

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر