Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۴, دوشنبه

ئۆجالان: گه‌لێک ژنی ئازادی نه‌بێت، ئازاد نابێت


ئۆجالان: گه‌لێک ژنی ئازادی نه‌بێت، ئازاد نابێت

رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان به‌بۆنه‌ی  8ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ره‌وه‌ په‌یامێکی دا و ده‌ڵێت :" گه‌لێک ژنی ئازادی نه‌بێت، ئازاد نابێت ." و بانگه‌وازی له‌ ژنان کرد که‌ کۆیلایه‌تی ره‌ت بکه‌نه‌وه‌ . ئۆجالان وتیشی:" ئازادی ژن، تێکۆشانی ساکینه‌یه‌، ژیانی ساکینه‌ نموونه‌یه‌ . " 

له‌ گردبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی شاری ئامه‌د که‌ به‌بۆنه‌ی 8ی ئاداره‌وه‌ سازکرابوو، په‌یامی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان که‌ تایبه‌ته‌ به‌ 8ی ئادار خوێندرایه‌وه‌ و ژنان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم پێشوازییان له‌و په‌یامه‌ی ئۆجالان کرد که‌ تیایدا بانگه‌وازی له‌ ژنان ده‌کات کۆیلایه‌تی ره‌ت بکه‌نه‌وه‌ و شۆڕشێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بده‌ن . 
په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان به‌ سه‌ردێڕی ( بۆ هه‌ڵگرانی دۆزی راستی، دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی ) به‌م شێوه‌یه‌یه‌ : 
" به‌ر له‌ هه‌موو شتێک زۆر به‌ که‌می ده‌زانم که‌ ته‌نیا رۆژی 8ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان بێت، مه‌رجێکی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوی ژیانه‌؛ هه‌موو رۆژێک له‌گه‌ڵ‌ ژنی ئازاد بێت، به‌ڵام راستینه‌ی 8ی ئادار به‌ ئاشکرا ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خاته‌ روو که‌ له‌ ژیاندا ژن بوونی نییه‌. هه‌ڵوێستێک که‌ ته‌نیا له‌ رۆژێکی وه‌هادا یادکردنه‌وه‌ی پێ ره‌وا ده‌بینێت، چوارچێوه‌ی قوڵایی کۆیلایه‌تی نیشان ده‌دات . بۆ من بوارێکی خه‌باته‌ که‌ تا ده‌چێت زیاتر قووڵبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م . دوور نایبنم له‌ شه‌ڕ، ته‌نانه‌ت وه‌کو له‌ هه‌موو شۆڕشه‌کاندا هه‌بووه‌، له‌ شۆڕشه‌کانی رۆژی ئه‌مڕۆماندا و به‌تایبه‌تیش بۆ شۆڕشی ئه‌مڕۆمان و بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کوردستان سه‌رکیترین و بنه‌ڕه‌تیترین ته‌وه‌ره‌ و بابه‌ت، شیکردنه‌وه‌ی ژیانی ده‌وری ژنه‌ . له‌ناوه‌ندی هه‌موو کاره‌کانی هه‌ر له‌ پرسه‌کانی شه‌ڕه‌وه‌ تا ئاشتی و نه‌شونماکردنی بناخه‌ی ئازادییه‌که‌یدا جێگه‌ ده‌گرێت . 
ساڵانی 2000 ده‌بێت به‌ ساڵانی ئازادی ژن له‌ به‌رامبه‌ر به‌ قۆناخه‌ تاریکه‌کانی شارستانی که‌ قوڵترین هیچ بوونی به‌سه‌ر ژندا هێناوه‌. من له‌ راستیدا ئه‌و شارستانیه‌ به‌ سه‌رده‌مێکی تاریک و سه‌هۆڵبه‌ند ده‌بینم . به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای  ساڵانی 2000 وه‌ به‌ به‌هاربوونی ژن ده‌ستی پێکردووه‌ . له‌به‌رامبه‌ر به‌فر و زستانی سه‌ختی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی به‌درێژایی مێژووی شارستانی له‌سه‌ر درۆزنی و زوڵم و زۆری دژی ره‌گه‌زی ژن خۆی گرتووه‌، وه‌کو گوڵه‌ فه‌له‌زه‌ به‌فر و سه‌هۆڵ ده‌شکێنێت، سه‌رده‌رده‌کات و ئازادی ژن به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت .  به‌مه‌ش به‌ به‌هاربوونی ژن، به‌ ئاراسته‌ی به‌هاری ژندا له‌دژی به‌فر و زستانی سه‌خت گوڵکردنی ژن و گوڵکردنی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی ژن به‌دی دێت . ئه‌م ئاسته‌ به‌ گرنگ ده‌زانم. من به‌ دڵ و به‌ ئه‌قڵمه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ‌ ژن به‌ست، ئه‌مه‌ ناسنامه‌ی منه‌، فۆرماسیۆنم ئه‌مه‌یه‌، تێڕوانینم بۆ ژن ئه‌مه‌یه‌ . 
پێویسته‌ هه‌رگیز له‌ بیر نه‌کرێت که‌ ژیانێکی به‌واتا و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژن زاناییه‌کی گه‌وره‌ و مه‌زنییه‌کی پێویسته‌ . پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئاشقبوون ده‌که‌ن هه‌میشه‌ له‌یادیان بێت که‌ رێگه‌ی به‌دیهێنانی له‌م زانایی و مه‌زنییه‌دایه‌ . گه‌ر خواستی ژیانی ئه‌مه‌ هه‌بێت، پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێک سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ‌ ژن، به‌ زانایی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و له‌ناو هاوسه‌نگییه‌کی هێزدا سه‌رکه‌وتن له‌ هاوبه‌شیکردن و به‌رهه‌مهێنانی هه‌سته‌کانی جوانی و مه‌زنیدا مسۆگه‌ر بکرێت. پێویسته‌ بگه‌ن به‌حه‌قیقه‌تی بونیادنانی ئه‌و راستینه‌یه‌. له‌م مژاره‌دا ده‌بێت ( تاک ) ی و گه‌ردوونی واتا ژن و پیاوی به‌رجه‌سته‌ له‌گه‌ڵ‌ پیاو و ژنێتی نابه‌رجه‌سته‌ی شیاو به‌شێوه‌ی تێکهه‌ڵکێش و له‌ناو یه‌کدا بژی. پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی موڵک و خاوه‌نداریکردندا له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ته‌رکی یه‌کتر بکه‌ن . له‌جیاتی نامووسی نه‌ریتی، پێویسته‌ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی که‌سایه‌تی جوانی و ره‌سه‌نی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رجه‌سته‌ بکرێت . تاوه‌کو شۆڕشێکی بناخه‌یی ژن و گۆڕان به‌سه‌ر زیهنییه‌ت و ژیانی پیاودا نه‌یه‌ت، گۆڕانی ژیان بێ ده‌رفه‌ته‌ . چونکه‌ تاوه‌کو ژن که‌ خودی ژیانه‌ رزگاری نه‌بێت، خودی ژیانیش وه‌کو سه‌رابێک ده‌بێت. تاوه‌کو ئاشته‌وایی پیاو له‌گه‌ڵ ژیان و ژیان له‌گه‌ڵ‌ ژن به‌رقه‌رار نه‌کرێت، به‌خته‌وه‌ریش ده‌بێت به‌ خه‌یاڵێکی پوچ . 
به‌ ئه‌گه‌رێکی گه‌وره‌ هاوسه‌رگیرییه‌کی له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خۆتان بوو، پاشان ئێوه‌ داییکن، ئێش و ژانتان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌شق له‌گه‌ڵ‌ دایکایه‌تی ناکرێت، ئه‌شق ژیان ده‌کوژێت، گه‌لێک ژنی ئازاد نه‌بێت، شانسی ئازادی نییه‌ . 
ده‌بێت ئێوه‌ ئازاد ببن، سیاسه‌ت به‌ ئه‌شقه‌وه‌ و به‌ خۆشویستنی گه‌له‌وه‌ ده‌کرێت . 
له‌ ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی ژندا ده‌ژین، ساکینه‌ نمونه‌یه‌، ئێوه‌ نمونه‌ن، ژیانی ساکینه‌ نموونه‌یه‌. ئازادبوونی ژن، تێکۆشانی ساکینه‌یه‌. حسابی ساکینه‌ ده‌پرسم . ئاشکرای ده‌که‌م .  
ژنه‌ قاره‌مانی مه‌زن هه‌ن، پیرۆزی ژیان گرنگه‌، پێویسته‌ واز له‌ کۆیله‌بوون و کۆیلایه‌تی بهێنرێت . په‌یامم بۆ 8ی ئادار به‌م شێوه‌یه‌یه‌ ؛ گه‌لێک ژنی ئازادی نه‌بێت، ئازاد نابێت ، دۆخی ته‌واو ئازادبوونی ژن، خوداوه‌ندێتییه‌. لێره‌وه‌ جارێکی تر ژنه‌ شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کان به‌بیردێنمه‌وه‌ . " 
http://so.firatajans.com/news/jn-w-jyn/y-oejln-gh-lykh-jny-y-zdy-nh-byt-y-zd-nbyt.htm

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر