Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۳۰, شنبه

چەند زانیاریەك لەسەر دڵشاد گەرمیانی دڵشاد گەرمیانی دەستی لەكارێكی نهێنیدا هەیە, لەماوی (2)ساڵدا (75) دەفتەر دۆلاری داوەتە خانوو .


چەند زانیاریەك لەسەر دڵشاد گەرمیانی
دڵشاد گەرمیانی دەستی لەكارێكی نهێنیدا هەیە, لەماوی (2)ساڵدا (75) دەفتەر دۆلاری داوەتە خانوو
.
Kurda Garmiany
لەدوای ئەوەی چەند جارێك دڵشاد گەرمیانی قسەی لەسەر جەژنی نەورۆز و تێكەڵبوونی كوران وكچان و هەڕشە بەردەوامەكانی بۆ سەر عیلمانێت و حزبە دیموكرات ولیبراڵەكان دەست پێكرد هاوكات لە دواین قسەیدا كە ماڵپەری لڤین بڵاوی كردۆتەوە قسەی لەسەر حزبی شیوعی كردوە هەڕشەكانی توند تر كردوەتەوە، بۆ ئەوەی بزانین ئەم كەسە كێە؟ یان هەر هیچ نەبێت بزانین داهات و چۆنێتی كارەكانی چین ؟ لەم ڕاپۆرتەدا چەند زانیاریەكتان پێ دەڵێن بەڵام زانیارەكان هەر ئەوەندە نین .

دڵشاد گەرمیانی لەسەرەتای گەنجێتی لە نێو ریزەكانی حزبی شیوعی فێری سیاسەت و دونیای نوسین و رووناكبیری بووە پێشتر كەسێكی چەپ بووە بەڵام كەسێكی دیار نەبووە، لە نێو بزووتنەوەی ئیسلامیش خاوەن كەسایەتێكی دیار نەبووە تاوەكو كۆمەڵی ئیسلامی دروست بوو دڵشاد بووە بەرپرسی مەكتەبی عەسكەری كۆمەڵ لە خورماڵ . ئەو شوێنەی دڵشاد گەرمیانی هێزەكانی تێدا دانا بوو هاوسنور بووە لەگەڵ هێزە تیرۆریستەكانی جندالسلام زۆرجار لە رێگەی ئەوەوە دەهاتنە نێو هەڵەبجە و زەڵم و سلێمانی بۆ كاری تیرۆریستی، لە دوای رووخانی رژێمی بەعس هێزەكانی ئەمریكا بریاری دەستگیركردنی دڵشادیان دا ئەویش بۆ خۆ شاردنەوەی لەدەستی ئەمریكیەكان رۆیشتە تاران لەلایەن ئیتلاعاتەوە پاسەوانی دەكرا. ئەوكاتەی لە تاران بووە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ چەند كەسانێك لە ووڵاتانی عەرەبی بەست كە بەنیازە بچێتەوە بۆ عێراق و ئەمریكیەكان بكوژێت ،

چۆن لە تاران گەڕایەوە.
لەدوای ئەوەی دڵشاد گەرمیانی چووە تاران لەلایەن كۆمەڵی ئیسلامی چەندین جار داوا لەیەكێتی و پارتی كرا كە دڵشاد بێتەوە ئەوان لێ خۆش بن دواین جار علی باپیری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی توانی باوەر بە مام جەلال و مسعود بارزانی بكات وەكو حزب لە دڵشاد گەرمیانی خۆش بوون، بەفەرمی لەتاران ەوە هاتەوە كوردستان وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ دەست بەكاربوو، لەكاتی گەڕانەوەی لە تاران بەپێ زانیاریەكان مام جەلال دەمانچە و پارە و ئۆتۆمبیلی پێداوە .

لەدوای گەڕانەوەی لەكەلار خاوەنی چەند خانووە؟
لەدوای گەڕانەوەی لەكەلار نیشتەجێ بوو ، كاتێك گەڕایەوە كەسێكی خاوەن پارە نەبوو تەنانەت لە ئاوارەیشدا نەیتوانیوە پارەیەكی زۆر داهات بكات چونكە كەسی ئاوارە دەستی دوورە لەهەموو شتێك مووچەكەشی ئەوەندە زۆر نیە كە بڵێن دەتوانی بەو مووچەیە داهاتێكی زۆر پەیدابكات ، ئێستا دڵشاد گەرمیانی لە شاری كەلار خاوەنی (7) خانووە كە نرخی هەریەكێكیان (11) دەفتەر دۆلارە 4 خانوویان لە گوندی ئەڵمانی هەیە 3 تری لەیەكێك لەگەڕەكەكانی ناو كەلارە خۆشی خاوەنی 4 ژنە زۆربەی كات لای ژنە بچووكەكەیەتی ، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەگەر كەسێك دەستی لەكارێكی نهێنی نەبێت چۆن دەتوانێت لەماوەی 2 ساڵدا 75 دەفتەر دۆلار بداتە خانوو؟

دڵشاد گەرمیانی ئیشی چی دەكات؟
بەپێ زانیاریەكان دڵشاد گەرمیانی كاتێكی زۆری بەسەر ئەنتەرنێتەوەیە زۆربەی پارەكانیشی لەو رێگاوە دەست دەكەوێت بە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ خەڵكی عەرەبی لە ووڵاتانی عەرەب بەڵام ئەوەی تاوەكو ئێستا بەهێنی ماوەتەوە كەس نازانێت كارەكانی چین چۆن دەیكات؟

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر