به به‌ڵگه، توركیا چه‌كی كیمیاوی ده‌داته به‌ره‌ی نوسره دەزگایی هەوالگری بەتەواوی توانایی هاوکاری تێرۆریستانی سەر بە قاعیدە لە سوریا دەکات دژ بە کوردەکانی ئەو وەڵاتە لە بەلگەنامەیەکی تازەدا دەرکەوتووە کە دەزگایی هەوالگری تورکیا چەکی کێمێایی داوەتە ئەلنسرە بۆ کوشتاری کوردان
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكراوه‌دا كه پێگه‌ی "لێكۆڵین" بڵاویكردۆته‌وه، تێیدا ئاشكراكراوه، به‌ره‌ی نوسره له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا رێكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له سوریا به‌كاربهێنرێت.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"هاوارنیوز" ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، توركیا چه‌ندین چه‌كی و قورس و سوك و دژه فڕۆكه‌ی داوه‌ته به‌ره‌ی نوسره.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه وه‌كو راگه‌ێنراوی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌واڵگری توركیا و سه‌رانی به‌ره‌ی نوسره و چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای ئازاد بووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له شاری عنتاب له كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو به‌ستراوه.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" تورك، دادگای شاری ئه‌ده‌نه له دژی تیرۆر ئاشكرایكردووه، به‌ره‌ی نوسره كه سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه له چه‌ند كۆمپانیایه‌كی توركی له ئه‌ده‌نه مادده‌ی كیمیاوی له جۆری"سارین"كڕیووه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر