Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۲۶, سه‌شنبه

تایبەتمەندیەکانی تاکەکەسی مەرزیە لە زمانی مەسعود فەریقی


تایبەتمەندیەکانی تاکەکەسی مەرزیە لە زمانی مەسعود فەریقی
مەرزیە لە شاری مەریوان مەرزیە مندالی گەورێ بنەماڵەیکی هەشت کەسی بو بە هوی لئهاتووی وژیر بوونی زۆر زۆتر لە تەمەن خۆی وەک رابەروسەرکردە پێناسە 
کرد و لە پروسەیکی سروشتیدا لە زۆربەی بریارەکاندا لە ماڵ بەشدار بو و راستەخۆ لە پەروردە و فێرکردن بار هینان لە گەل باوکم و دائکم لە ماڵەوە دەورێ هەبو لە دیکووری ماڵ تا جڵ لە بەر کردنی منداڵەکان .
سەرچاوە 

لە ماڵی خۆمان و هەر وەها لە ماڵی باپیرمدا بە دائمی هونەر بەشئکی دانەبراو بووە لە نیوانماندا و هەمێشە وەک ئامرازیک بو پێکەوە بوون بکارمان هێناوە لە هونەرێ شانۆگری تا گورانی و وەرزش لە بنەماڵەماندا بو بەتایبەت شەوانی زستان کە لە دەوری یەک کۆدەبوینەوە بو سەر گەرمی و هەر وەها بۆ ناسینی خۆڵیاکانمان هەر کەسە و هونەری خۆ ئاشکرا ئەکرد ،لە ماوەیەکی کورتدا هەموان زانیان کە مەرزیە دەنگی خوشە و لە بەهەرەمەند لە ووتنی گورانیدا لەو سەردەمەدا گورانی فارسی زۆرتر باو بو مەرزیە گورانیەکانی گوگوش و هایدەو مەهەستی زۆر پێخوش بو و ئەتوانم بلئم کە هەمو گورانیە کانی لە بەر بومەرزیە ئەوەندە خۆڵیای گورانی بۆ کە هەمێشە دەفتروپێنووسەکەی لە گەلدا بوو لە ماڵی باپیرمدا ژۆریک هەبوو کە ئەو کات پیان ئەگۆت هئشخان کە پەردەیک هەڵواسراوبو وا بوو کە ژۆری دانێشتنەکەی جوودا ئەکردەواە پیویستە بەلئم کە گورانی خویندن وەک پیشبەرکی لە نیوانماندا دەستی پیئەکرد خالەکانمان هەر یەک یان تیمیکی هەبوو کاتیک پیشبەرکی دەستی پیدەکرد ئەبوایە جووباینە هئشخانەکە گورانیمان بە چریبایە لە ناوماندا دەنگ خوش زۆر بو،(بو نموونە خاڵە گەورەکەم کە قەد گورانی فارسی نەدەگوت زۆربەی گورانیەکانی هئی حەسەن زیرک و تایر توفیق بو و لە گەل حەسەن زیرکدا گورانی تۆمار کراوەی هەیە ئەلبەت چەند گورانیەک نە زۆر ) بو هەر گورانیەک کە خوش بوبایە ئیمە منداڵان پارەمان وەرئەگرت بە تاریف نەبی من دەنگم زۆر ناخۆش بو بەڵام پارەم لە وانێتر زۆرتر وەر ئەگرت ئەگر ئەپرسن بو بۆ ئەوەی من بەهرەی گورانی ووتنم نەبو فەرهەنگی زاڵ لە ناو بنەماڵدا بە قیاس لە گەل ئەوکاتەی شاری مەریواندا تا رادەیک ئاوەلە بو وردە وردە دەنگ خۆشی مەرزیە سنوری بنەماڵەی تیپەراند و لە خەلک ئاشکرا بو مەرزیە لە مەدرەسە زۆرتر بەر چاوکەوت لە بونە جیاوازەکاندا بەشدار ئەبو و گورانی ئەخویند مەرزیە تەنیا گورانی خویندن نەبو کە بووبو بە سیمایەکی خۆش ناو لە ناو کچان و ژناندا بەڵکو لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیدا دەستتئکی باڵاێ هەبوو ،ئەوکاتەنە فەرهەنگی دانێشتن لە کۆوچەو کۆڵاندا زۆر باو بو دێمەنی بەردەرکەی ماڵی ئیمە بە هوی تاقە دارێک کە باوکم چاندبووی زۆر خۆش بو بە گەشتی دۆستان و جێرانەکان دهاتن لەوەی گردبونەوەیان ئەکرد وەک دەزانن ئەوکات تەلەفون نەبو بەڵام لە سات و کاتی خۆیدا هەمو بە جلئ ئالاواڵاوە دەرئەکەوتن کوبونەوەی ژنان دەستی پیئەکرد جا ر جارێ مەرزیە بە نەرمی گورانیکی بو ئەووتن ،مەرزیە زۆر زۆ بوبە جێگای مەتمانە بو ژنان گەرەک و هەر وەها بو هاو پۆڵەکانی مەرزیە وەک کاغەزی ننوسراو هەردەم یەکئک ئەهات دەردو ورەنج نەهامەتیەکانی خۆی تیائەنوسییەوە مەرزیە لە مێشک و دڵیا رائەگرت هونەرێ جڵ لە بەرکردن لە مەرزیەدا هەبو و دائکم جڵ دووریکی لئهاتوو زانا بو کاتیک مەرزیە جڵی تازەی کوردی لە بەر دەکرد لە ماوەیکی کورتدا زۆربە ژنان هەمان کراسی کوردیان لە بەر ئەکرد هەنەری شانۆگەرێ بو مەرزیە زۆر گرینگ بو لە زۆربەی شانۆوەکاندا بەشدار بو جاریکیان دەوری کوری هەبو لە شانۆکەدا مەرزیە دائکی ئەمرئت (دەوری دائک هئی سووریا مەنسووری بو هەزران جا ر یادی بەخێر بێت)لە شانۆوکەدا مەرزیە گورانیکی ئەخوێند کە ئاوا بو (زیراین خاک سرد گور ئەی مادر خفتەیی ازغم مرگت این زمان پشت مرا بەشکستەی ) وەک لە بیرمە هەر جارێک ئەم گورانیەی ئەچری گوی گرانی دەستیان بە گریان ئەکرد .مەرزیە لە گەل پۆریکم رویان کرد لە وەرزش پورەکەم لە هەڵاتئندا زۆر باش بو لە پاریزگای سنە دا هەمێشە یەکەم بو بەڵام مەرزیە روێ کرد لە فریدانی کئش مەرزیە لە بەشە لە ورزش بەر چاوکەوت دەستی دایە تەمرین شەوانە لە بەردەرکی ماڵی خۆمان دا تەمرینی ئەکرد شەویکیان کە خەریکی تەمرین بو ناسراویکی باوکم کە ناوی سەیدسدیق بو چاوی بە مەرزیە کەوت هاتە پئشەوە تەماشای فڕدانی کئشەکەی ئەکرد ئەمجا ووتی مەرزیە گیان ئاوا نابێ من ئەتوانم توفێرکەم ئەگر بئتەوەێ مەرزیە ووتی بو نا زۆرێش حەزئەکەم (ناو براو وەرزشوانیکی بە ناو بانگی ئەرتشی ئیران بو بە کورتیەکەی قارەمانی هەڵاتنی ئەرتشی ئیران بولە کاتی خۆیدا ) سەید سدیق جار جار شەوانە دەهاتوو یارمەتی مەرزیە ئەدا پاش ماوەیک مەرزیە لە پئشبەرکێ پاریزگای سنە بو بو نەفەری یەکەم و بەشداریکرد لە پئشبەرکێ سەراسەری ئیراندا پەلەی دووهەمی بەدەست هئنا و ئەمە بو کچکی وەک مەرزیە زۆر باش بو لە م بوارەدا هەر وەک بوارەکانیتر نیوبانگی وەک وەرزشوانیک دەرچووبو (لە مەریوان چەند کچ بەر چاو بوون وەک وەرزش وان مەرزیە 
پورەفەریدم و سەعدیە نەسیمی و فاتەمەی حوسینی) مەرزیە چەند کەسایەتی بو لە یەک کەسایتیدا دریژەهەیە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر