چه‌ته‌کانی نه‌سرا و و ده‌وڵه‌تی ئیسلام هێرشیان کرده‌وه سه‌ر گونده‌کانی چل ئاغا چەتە کانی نەلنسرە کە لە لایەن دەولەتی تورکیاوە هاوکاریان دەکرێت
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گرووپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق ــ شام و به‌ره‌ی نه‌سرا هێرشیان کرده سه‌ر گونده‌کانی گرهۆک و یوسفییه‌ی سه‌ر به چل ئاغا و دووچاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی توندی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG بوون و شه‌ڕ و پێکدادان تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه به‌ده‌ستکه‌وتوون، کاتژمێر 14:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گرووپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق ــ شام و به‌ره‌ی نه‌سرا به تانک و چه‌کی قورسه‌وه هه‌وڵیاندا هێرش بکه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی YPG و دووچاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی توندی یه‌کینه‌کانی YPG بوونه‌وه و شه‌ڕ و پێکدادان هاته ئاراوه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که و ژماره‌ی کوژرا و برینداره‌کان تا ئێستا زانیاری روون به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌که تا ئێستا به‌رده‌وامه .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر