Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۵ اردیبهشت ۱۸, جمعه

بەڕێز باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سڵاو و ڕێز

 

#سەرانە_بە_زۆر_لە_خەلکی_فەقێرو_هەژاری_پەنابەر_وەرمگەرن 

 #وەر_گیراوە_لە_پیجەی_کاک_عەباس_یەگانە

#نامەی_پەنابەرانی_رۆژهەلاتی_کوردستان_بو_بەریز_بافەل_جەلال_تالەبانی

بەڕێز باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 
سڵاو و ڕێز
ڕەوشەکە زۆر نا لە بارە و پێویستی بە دەست وەردانێکی جدی لە لایەن بەرێزتانەوە هەیە.
دڵنیام ئاگاداری لە هەموو شوێنێکی دونیا پەنابەران لە لایەن حکومەتەوە یارمەتی ئەدرێن کە چی لە باشوری کوردستان دا ، ئێمە نە تەنیا یارمەتی نەکراوین بەلکو هەر جارە و بە پاساوێکی نەشیاو پارەمان (  باشترە بلێم سەرانە ) لێ وەر گیراوە و وەر ئەگیرێ.

 

 .
سەرانەی ئەمجارە زۆر قێزەونە چونکا بێجگە لەوەی پارە ئەستاندنی زۆرە ملێ یە ، جیاوازی لە نێوان پارت و لایەنەکان و بگرە تاکی پەنابەریش دا کراوە و ئەکرێ .
 با ڕەوشەکەت بە کورتی بۆ باس بکەم.
سێ مانگ پێش کاتی ئیقامەکەم بە سەر چوو و بۆ تازە کردنەوەی ڕۆشتم بۆ دائیرەی ئیقامە ، لەوێ وتیان ئەبێ بۆ تازە کردنەوەی ٨٥٠٠٠ دینار بدەیت بۆ تاقی کردنەوەی خوێن.
پێم وابوو ئەو کارمەندە تازەیە و پێی وایە تازە هاتووین ، بۆیە پێم گوت ئێمە نزیکەی بیست ساڵە لێرەین و فەحسی خوێن بۆ ئەوانەیە کە تازە دێن .
وتی وەڵا تازە و کۆنەی نیە و ئەبێ بڕۆی ئەو تاقی کردنەوە بکەیت جا ئیقامەکەت بۆ تازە ئەکرێتەوە.
وتم ئەپیدمی تازە هاتووە ؟
پێم وابوو نەخۆشیە تازە هاتووە و من ئاگادار نیم .
وتی ناوەڵا بەس بۆ ئێوەیە و ئەمری تازەی هەولێرە و ئەبێ ئەو بڕە پارەیە بدەیت.
چوومەوە بۆ لای بەڕێوەبەری بەشەکەی پەنابەران و گوتم باشە جیاوازی من و بەڕێزتان چیە کە ئەبێ من فەحس بکرێم کە وەک بەڕێزتان لەم شارە ئەژیم ؟ 
وەڵامی بەڕێوەبەری بەشەکە و کارمەندانی پەنابەرێتی بەو قەناعەتەی گەیاندم کە ئەوانیش ئەو بڕیارەیان پێ ڕەوا نیە ، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت ناچارن جێ بە جێی بکەن .
وتم ئەم کارە سەرانە ئەستاندنە و نایدەم .
وتیان خۆت ئەزانی ، بەڵام هەرچەند ڕۆژ دوای بخەیت غەرامە ئەکرێیت. 
بابەتەکەم کرد بە پۆستێکی فەیسبوک کە چی چەندین کەس پەیوەندییان پێوە کردم و وتیان لە هەولێر ئەو بڕە پارە بوونی نیە .
هەر وەها ئاگادار کرام کە ئەو کۆمپانیای تاقی کردنەوە هی مەلا موستەفا بارزانی ( باوکی مەسعود نالێم و مبەست کورەکەیەتی) و ئارینی کوڕی مەسرور بارزانیە.
پاش سێ مانگ و بەو پێیە لە ئیقامە ناڕاستەوخۆ پێم گوترا بوو کە لە هەوڵ دان ئەو پارە ئەستاندنە ڕا بگرن ، دوێنێ سەردانی ئیقامەم کردەوە . ( لەم ماوەدا دو جاریتریش سەردانمان کردون)
گوتیان بابەتەکە وەک خۆی ماوە و بۆ ئەم سێ مانگەش ، بێجگە لە ٨٥٠٠٠ دینارەکە ئەبێ بڕی ٢٧٠٠٠٠ دینار غەرامەش بدەیت.
ئەم زوڵمە بەشێکی سیاسیە و بۆ لێدانە لە سلێمانی،  ئەگینا بۆ ئەمرێ کە لە هەولێرەوە دەرچووە لە خودی هەولێر جێ بە جێ ناکرێت ؟ 
تەنانەت لە سلێمانیش بۆ زۆر کەس جێ بە جێ نەکراوە و هەندی لە کەسەکان بە پشتگیری حیزب پێویست ناکات ئەو فەحسە بکەن .
باشە ئەگەر ئەم بابەتە پەیوەندی بە تەندروستی هەیە خێرە بۆ ئەوانەی پشتگیری پارتێ دێنن ئەو فەحسەیان بۆ ناکرێ ؟
پشتگیری حیزبێ نەخۆشیەکە دور ئەخاتەوە ؟ 
بۆ لە هەولێر ئەو بڕە پارە وەر ناگیرێ ؟
ئەو پارە بۆ کێ و کام کۆمپانی ئەچێ ؟
هیوادارم و تکایە ئەمر بکە لێ کۆڵینەوە و بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت و پێش بەو زوڵمە لە کوردانی پەنابەری بەشەکانیتری کوردستان لە باشور و بە تایبەت سلێمانی بگرە.

'گرتنی سەرانە بە زۆر  لە خەڵکی بێ بەرگری کارێکی نامرۆڤانەیە کە دەبێت لە هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت. لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان حکومەت ژیانی خەڵک باشتر دەکات، بەڵام لە هەرێمی کوردستان فشارەکان بۆ سەرخەلکی باشوور زیادی کردووە بە جۆرێک خەڵک هەڵدێن. ئەم کارە نابێت بەردەوام بێت.سەرانەنی زۆرە میلەی  و بە زۆر کردەوەیەکە دوورە لە پرەنسیپی ئەخلاقی و دروشمی حزبی

 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر