هاوکات لەگەڵ گەیاندنی فڕۆکە نوێیەکانی سووتەمەنی ئەمریکی بۆ سوپای ئیسرائیل، بارەگای ئەمنی شەری وڵاتەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئامادەکارییەکانی بۆ "جەنگی سێیەمی" لەگەڵ ئێران بە شێوەیەک بەردەوامە کە ڕێگە بە کۆمەڵگا دەدات بە زووترین کات خۆی بۆ شەڕێکی دیکە ئامادە بکات.
لەلایەکی دیکەوە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل "نیگەرانی" وڵاتەکەیان لە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕەنگدانەوەی هەیە و نووسیویانە شەڕی ئەم دواییە ئامانجەکانی ئیسرائیلی بەدی نەهێناوە.
ئەفسەرانی باڵای ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنی هاوکات لەگەڵ میدیاکانی وڵات لە ٢٧ی حوزەیران، ڕایانگەیاند کە فەرمانیان لە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازی پێگەیشتووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریکردن لە گەل و پشتەوەی ئیسرائیل بۆ ئەگەری شەڕی سێیەم لەگەڵ ئێران.
بەگوێرەی تۆڕی کان، ئەو ئەفسەرانە ڕایانگەیاندووە، کە فەرمانیان پێکراوە هەلومەرجێک بەجۆرێک دروست بکەن کە کۆمەڵگا لە کەرتی بەرگری و دواوە بەخێرایی وەک ئۆتۆمبێلێک لە "سفرەوە بۆ سەد" بڕوات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، پلاندانان بۆ شەڕی داهاتوو پێویستە بە نهێنی بەردەوام بێت، هەروەها نابێت هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بۆ بریکار و تاکەکانی کۆمەڵگەی ئیسرائیل دزەپێبکرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین سەرسوڕمان بۆ ئەو وڵاتە ئامانجدارە بهێنێتە ئاراوە.




هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر