کوماری پەتوسیدارەی ئیران دو گەنجی کوردی لە سیدارە دا
بەردەوامی شەپۆلی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور لە گرتووخانەی مەهاباد لەسێدارە دران.
.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی چوارشەممە دوو زیندانی سیاسی کورد بەناوەکانی ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور لە گرتووخانەی مەهاباد بە بێ ئاگادارکرنەوەی پێشوەتەی بنەماڵە و پارێزەرەکانیان لەسێدارە دران. ماڵپەڕی میزانی سەربە دەسەڵاتی دادوەری ئێران هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دو گەنجەی بڵاو کردوەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر دوو زیندانییەکە بە بیانووی " ئەندم بووا لە ڕێخستنی نەهێنی لە حزبە جوداخوازەکان" و بە تۆمەتی "یاخیبوون" لەسێدارە دراون.
جێی ئاماژەیە، ڕامین زەلە، خەڵکی شارۆچکەی نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێ لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا، ناوبراو لە ٢٠٢٤ـدا، لە پرۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا و تەنها لە ڕێگەی دادگاییەکی چەند خولەکییەوە بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە، بە تۆمەتی "یاخیبوون" و ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵات سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
هاوکات، کەریم مەعرووفپووریش خەڵکی نەغەدەیە، لە ٢٠٢١دا لە شاری سەردەشت بە توندوتیژی و لێدانەوە دەستبەسەر کرا، ناوبراو بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە دۆخی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا و بێ پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕاگیرابوو، تا دواجار لەژێر گوشاری ئەشکەنجەدا و بە هەمان تۆمەت هاوشانی ڕامین زەلە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن کە دەسەڵاتی ئێران لە کاتی تەنگژە دەرەکییەکان و قەیراندا، سێدارە وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ تۆقاندنی کۆمەڵگە و کپکردنی دەنگی نەتەوە بندەستەکان بەکاردێنێت، جێبەجێکردنی کتوپڕی
ئەم سزایانە نیشانەی قووڵبوونەوەی ترسی دەسەڵاتە لە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان
#Na_darvekirinê
Komara Îranê du ciwanên Kurd darve kirin
Şêweya darvekirina çalakvanên siyasî yên Kurd berdewam dike
Du girtiyên siyasî yên Kurd, Ramîn Zale û Kerîm Ma'rûfpûr, îro sibê li girtîgeha Mahabadê hatin darvekirin.
. . . . Du girtiyên siyasî yên Kurd, Ramîn Zale û Kerîm Ma'rûfpûr, roja Çarşemê bêyî ku malbat û parêzerên wan agahdar bikin, li girtîgeha Mahabadê hatin darvekirin. Malpera Mizanî ya dadweriya Îranê derbarê darvekirinê de rapor da.
Her du girtî bi tohmeta "endamtiya di rêxistineke veşartî ya partiyên cudaxwaz de" û "serhildan" hatin darvekirin.
Ramîn Zala, niştecihê bajarokê Nexdehê yê parêzgeha Urmiyê, di sala 2023an de ji aliyê hêzên Îranê ve bêyî destûra qanûnî hate girtin. Di sala 2024an de, ew bi "serhildan" û endamtiya di partiyeke opozîsyona Kurdî de hate tawanbarkirin. Cezayê darvekirinê lê hate birîn.
Di vê navberê de, Kerîm Merûfpûr, xelkê Nexdehê, di sala 2021an de li Serdeştê hate girtin. Ew demek dirêj di bin îşkenceyê de ma û bêyî ku bi malbata xwe re têkilî dayne.
Çavdêrên siyasî hişyar dikin ku rejîma Îranê cezayê darvekirinê wekî amûrek sereke bikar tîne da ku civakê bitirsîne û dengê neteweyên bindest di krîzên derve de bitepisîne.




هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر