Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ خرداد ۱۸, شنبه

فیلمێکی بەڵگەنامەیی نوێ لەسەر تێرۆری میکۆنووس بەڵگەی رەشی نەسراوە بە نێۆ چاوانی کۆماری تێرۆر و سیداری ئیران


فیلمێکی بەڵگەنامەیی نوێ لەسەر تێرۆری میکۆنووس بەڵگەی رەشی نەسراوە بە نێۆ چاوانی کۆماری تێرۆر و سیداری ئیران
شەممە, 08. 6. 2013 
فیلمی دێکۆمێنتاری "تێرۆری بێرلین" کاری نوێی "ئارمانی نەجم"ه کە بەشێوەیەکی وردتر لاپەرەکانی تێرۆری رێستوورانی میکۆنووس، ئەو رێستوورانەی کە لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی دوکتور سادقی شەرەفکەندی،


سکرتێری ئەوکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ دوو کەس لە هارێیانی‌و هەروەها نووری دێهکوردی نەیاری کۆماری ئیسلامی لە بەرەبەری دەستپێکی کۆبوونەوە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ئێرانی لەلایەن چەند کەسێکەوە درانەبەر دەسترێژو تێرۆر کران.

ئارمانی نەجم لەو فیلمە نوێیەدا هەوڵی داوە بەشێوەی دێکۆمێنتارو لە زمان "پەرویز دەستمالچی" بچێتە کونجە تاریک‌و باس نەکراوەکانی تێرۆری میکۆنووسەوەو لایەنە شاراوەکان ئاشکرا بکا.
لەم فیلمەدا کە ماوەکەی کاتژمێرێک‌و پێنج خولەکە، بەروونی باسی رۆڵی سەرەکی خامنەیی، رێبەری ئێران، رەفسەنجانی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران‌و عەلی ئەکبەری ویلایەتی وەزیری دەرەوەی کابینەی رەفسەنجانی، لە بڕیاردان‌و کارئاسانی بۆ تێرۆریستەکان بۆ ئەنجامدانی تێرۆرەکە دەکا.
دادگای مێکۆنووس ئەو پەروەندەیە بوو کە بۆ لێکۆڵینەوە لە تێرۆری رێبەرانی کورد لە بێرلینی ئاڵمان لە شەشی خەزەڵوەری ١٣٧٢ی هەتاوی‌و دوای سالێک بەسەر دەستبەسەر کردنی کازمی دارابی کازروونی، بە گومانی ئەندامەتیی لە سپای پاسداران‌و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران‌و چوار کەسی لوبنانی بەناوەکانی یوسف ئەمین، محەممەد ئەمین، عەتائوڵڵە عەیا‌و عەبباس راحێل لەلایەن پۆلیسی ئاڵمانەوە دەسگیر کران.
کاری دادگای میکۆنووس پێنج ساڵ درێژەی کێشاو لەو ماوەیەدا ٢٤٧ دانیشتنی بۆ کراو ١٧٠ کەس وەک شاهید بە دژ و لایەنگریی کۆماری ئیسلامی شاهیدییان داو سەرجەم نۆ میڵیۆن فرانکی ئاڵمانی تێچوو.
سەرەنجام لە یەکەمین رۆژی خاکەلێوەی ١٣٧٦ی هەتاوی، قازی حوکمی کۆتایی خۆی لەمەر تێرۆری مێکۆنووس راگەیاند. دوای ئەوەی تاوانبارەکانی دۆسیەکە حوکمەکەیان راگەیەندرا، بەرپرسانی ئەوکاتی کۆماری ئیسلامیش لەم دۆسیەدا بە تاوانی ئاسانکاری‌و پڵاندارێژیی بۆ تێرۆری میکۆنووس ناویان هات، ئەو کەسانە بریتی بوون لە خامنەیی، رێبەر، رەفسەنجانی سەرۆک کۆمار، عەلی فەلاحیان، وەزیری ئیتلاعات، ویلایەتی وەزیری دەرەوە.
تێکست: رۆژهەڵات تایمز

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر