Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ خرداد ۱۷, جمعه

حدكا 8 جار هەوڵی دانوستاندنی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران داوە

حدكا 8 جار هەوڵی دانوستاندنی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران داوە


رووداو- هەولێر

بەرپرسانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایدەگەیێنن تاوەكو ئێستا 8 جار هەوڵیان داوە بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ببینن بۆ قسەكردن لەسەر پرسی كورد، بەڵام ئێرانییەكان ئامادەنەبوونە دانوستاندنیان لەگەڵ بكەن.


عەبدوڵڵا حەسەن زادە، رێبەری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە بەرنامەی "گوڵستان" لە كەناڵی ئاسمانی (رووداو) رایگەیاند، بۆ خستنەڕووی پرسی نەتەوەكانی ئێران ء چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان ویستوویانە لەگەلَ ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری پێشووی كۆماری ئیسلامی دانیشتن بكەین، بەڵام ئەو قەت ئامادە نەبوو چاوی بە لایەنی كوردی بكەوێ.

 عەبدوڵڵا حەسەن زادە بەر لە رووخانی رژێمی پاشایەتی ئێران، ئەندامی رێبەریی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووەء كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دانانی سیاسەت ء بەرنامەكانی حیزبی دیموكرات هەبووە ء ئاگاداری مێژووی حیزبەكەیەتی.

حەسەن زادە كە كەسێكی نزیكی د.عەبدولڕەحمان قاسملۆ، سكرتێری تیرۆركراوی (حدكا) بووە، بە (رووداو)ی گوت پاش ئەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی لە ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوو هاتە شاری نەجەف لە باشووری عێراق، بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد سەردانی كردووە، بەڵام دامەزرێنەری دواتری كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نەبووە چاوی پێبكەوێ ء یەكێك لە هاوكارەكانی بە ناوی مەحموود دوعایی راسپاردووە كە لەگەلأ حەسەن زادەء حەمەدەمین سیراجی هاوڕێی دابنیشێ.

خومەینی بەهۆی چالاكییە سیاسییەكانی دژی رژێمی پاشایەتی، لە 4/11/1964 دوورخرایەوە بۆ توركیا، پاش چەند مانگێك توركیای بەرەو شاری نەجەف بەجێهێشت. خومەنیی 14 سالأ لە نەجەف مایەوەء سەرەڕای وانە گوتنەوە، رێكخستنەكانیشی بەهێز كرد. دواتر لە عێراقیش دەركراء رووی لە فەرەنسا كرد كە تا رووخانی رژێمی پاشایەتی لەوێ مایەوە. 

د.عەبدولڕەحمان قاسملۆ ساڵی 1978 لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئایەتوڵڵا خومەینی لە نزیك پاریس، سەردانی كردووە، بەڵام ئامادە نەبووە بە تایبەتی لەگەڵی دانیشێ، بەڵكو لە ژوورێكی گشتی كە پێشوازی لە هەموو میوانەكانی كردووە د.قاسملوشی بینیوە. بەمجۆرە د.قاسملوو نەیتوانیوە داواكارییەكانی كوردی لەگەلأ باس بكات.

عەبدوڵڵا حەسەن زادە دوای هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هەوڵی داوە لە شاری قوم لەگەلأ خومەینی دابنیشێ، دیسان سەركەوتوو نەبووە. حەسەن زادە دەڵێت "هەوڵمان دا بەشێوەی ئاشتی لەگەلأ خومەینی پێكبێین، پیرۆزباییمان لێكرد. تازە كۆماری ئیسلامی دامەزرابوو، د.قاسملۆ لەگەلأ وەفدێك كە پێكهاتوو لە كەسایەتییەكانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان سەردانی شاری قومی كرد، زۆر هەوڵیان دا، بەڵام لەهەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوون.

بەگوتەی عەبدوڵڵا حەسەن زادە، خومەینی بە ئاشكرا نا، بەڵام لەناخی خۆیدا بڕیاری دابوو كە نە ئازادی بە خەڵك بدات ء نە مافی نەتەوایەتی بە نەتەوەكانی دیكەی ئێران وەكو كورد، ئازەری، عەرەب، بەلووچ ء توركمان بدات "بۆیە كاتێك ئێمە داوای ئەوەمان لێكرد، یەكسەر فەرمانی دا هێرش بكرێتە سەر كوردستان".

عەبدوڵڵا حەسەن زادە ساڵی 1979 بۆ جاری دووەم دەیەوێ خومەینی ببینێ و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەفدێكی هەشت كەسی دەچنە شاری قوم، حەسەن زادە وتەبێژی ئەو وەفدە بووە كە وەك وەفدێكی مەدەنی سەردانیان كردووە، چونكە دەڵێت "خومەینی بە وەفدی حیزبی زۆر هەستیار بوو".

هەرچەندە وەفدەكە خومەینی دەبینن، بەڵام خومەینی پێیاندەڵێت "تازە شۆڕش كراوەء دەبێت چاكسازی لە شتەكاندا بكرێ ء مافی هەمووان دەدرێ". حەسەن زادە باسی ئەو سەردانەی كرد و گوتی "ویستم شتێكی لێدەربێنم و بیدەمە رۆژنامەكان تا لەسەری ببێتە مالأ، بەڵام ئەو زیرەكانە وەڵامی دەدایەوە".

ساڵی 1980 دیسان وەفدێكی كوردی سەردانی تاران دەكاتەوە، ئەوجارە ئەبولحەسەن بەنی سەدر وەك سەرۆك كۆماری ئێران هەڵبژێردرابوو. ئەو وەفدە ویست و داخوازییەكانی كوردیان لە شەش ماددەدا گونجاندبوو كە دواتر وەك گەڵاڵەی شەش ماددەیی ناسرا، بەنی سەدر بە قسە داخوازییەكانی كورد قبولأ دەكات و بەڵێن دەدات كە لە رادیۆ ء تەلەفزیۆنەوە رایبگەیەنێت، بەڵام "شورای ئینقلاب" ئەو داوایانەی كوردی رەتكردەوە.

شورای ئینقلاب بە بڕیاری ئایەتوڵڵا خومەینی لە سەرەتای 1979 دروستبوو. بەر لە دامەزراندنی پارلەمان، ئەم شورایە وەك دامەزراوەیەكی یاسادانەر كاری دەكرد. 
عەبدوڵڵا حەسەن زادە بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەلأ خومەینی دوو جاری دیكەش سەردانی شاری قومی كردووە، بەڵام خومەینی نەبینیوە. جاری یەكەمیان لەگەلأ ئایەتوڵڵا مەكارم شیرازی كە راوێژكاری خومەینی بووە دانیشتووە، جاری دووەمیش چووەتە ماڵی سەید ئەحمەد خومەینی، كوڕی خومەینی. بەڵام ئەمجارە خومەینی نەخۆش بووە ء بە مەبەستی چارەسەری لە تاران بووە. 

دوایین جار كە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هەوڵی دانوستاندنی لەگەلأ كۆماری ئیسلامی داوە، دوای كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران ء عێراق بووە لە نەمسا كە جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرەتا ناوبژیوان بووە، بەڵام دواتر گفتوگۆكە بە تیرۆركردنی د.قاسلمۆ لەسەر مێزی دانوستاندن كۆتایی هات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر