Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مهر ۲۵, پنجشنبه

زاهیر سدیق: سوتاندنی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی و شکاندنی گۆڕه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س هیچی که‌متر نییه‌ له‌ هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌کانی هه‌ولێر


جاش ئیسلامیەکانیکوردستان دۆبارە دەستیان بە جەنایەت کرد پیکەری شاعیری گەۆریی کوردیان ئاگر تی بردا 

زاهیر سدیق: سوتاندنی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی و شکاندنی گۆڕه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س هیچی که‌متر نییه‌ له‌ هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌کانی هه‌ولێر.

له‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا له‌ پارکی ئازادی له‌ شاری سلێمانی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی سوتێنرا و هێرشیش کرایه‌ سه‌ر گۆڕ‌ی شیرکۆ بێکه‌س گه‌وره‌ شاعیری کورد و کێلی گۆڕه‌که‌یان شکاند.

هونه‌رمه‌ند زاهیر سدیق که‌ په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی دروست کردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک په‌یکه‌ری تریشه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت مه‌خابن له‌ سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری زۆر نه‌یار و زۆر له‌وانه‌ی دژی ئازدین چاویان به‌ ئازادی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵنایه‌ت و دێن و هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر په‌یکه‌رێک که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نییه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت بووبووه‌ سیمبۆلێک بۆ عه‌شق و خۆشه‌ویستی.
له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، زاهیر سدیق گله‌ییش له‌ ڕێکخراوه‌ سیڤیڵیه‌کانیش ده‌کات که‌ تا ئێستا هه‌ڵوێستێکی فه‌رمییان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو ڕووداوه‌ و ده‌ڵێت هیواداره‌ هاتنی پشوی جه‌ژن هۆکاربووبێت بۆ بێده‌نگی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ و ده‌شڵێت ئه‌و بێده‌نگیه‌ هێنده‌ی سوتاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ و هێرشی سه‌ر گۆڕه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س گران بووه‌ له‌سه‌ر دڵی.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی پاش سوتاندنی
په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی
گۆڕی شێرکۆ بێکه‌س
زاهیر سدیق
http://www.dengiamerika.com/content/article/1771076.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر