Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مهر ۲۵, جمعه

له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌برێت بۆ توركیا و ئێران .... ڕاپۆرتێكی گرنگ له‌سه‌ر بارزگانی نه‌وتی نێوان بازرگانه‌ كورده‌كان و داعش بخوێنه‌ره‌وه‌



له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌برێت بۆ توركیا و ئێران .... ڕاپۆرتێكی گرنگ له‌سه‌ر بارزگانی نه‌وتی نێوان بازرگانه‌ كورده‌كان و داعش بخوێنه‌ره‌وه‌ 

ویكلیكسی باشوری كوردستان
ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌ ڕاپۆرتێكیدا باس له‌ ورده‌كاری بازرگانی نه‌وتی نێوان به‌رپرسان و بازرگانه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا ده‌كات و، ده‌شڵێت "نه‌وت به‌ قاچاخ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوات" .

ڕۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ كه‌ركوك و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ر ڕیزیان به‌ستوه‌ و له‌ باشوره‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چن، كاتێك پرسیار له‌ هه‌ر كه‌س ده‌كه‌یت كه‌ ئه‌و تانكه‌رانه‌ چیه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئه‌وه‌ نه‌وتی قاچاغه‌ ده‌ڕوات بۆ توركیا" .

شۆفێری یه‌كێك به‌ناوی (فه‌همی) له‌و تانكه‌رانه‌ كه‌ ئێستا وازی له‌و كاره‌ هێناوه‌ و قاوه‌خانه‌یه‌كی له‌ ئاڵتون كۆپری كردوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "داعش نه‌وت له‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ی‌ له‌ سوریا و عێراق ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون ده‌رده‌هێنێت و، به‌ نرخێكی زۆر كه‌م ده‌یفرۆشێت و به‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌و توركیا ده‌برێت" .
ئه‌و شۆفێری تانكه‌ره‌ ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردووه‌ "تانكه‌ره‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان پێكه‌وه‌ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا ده‌ڕۆن، ئاسانیش نیه‌ تانكه‌ری نه‌وتی قاچاغ و یاسایی له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه‌" .

دشڵێت "به‌ڵام به‌قاچاغ بردنی نه‌وتی داعش بۆ توركیا شتێك نیه‌ لای حكومه‌ت و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی شاراوه‌بێت".

لایخۆشیه‌وه‌ شه‌لال عه‌بدول قایمقامی دوزخورماتوو به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ "چه‌كدارانی داعش نه‌وتی خاو به‌ قاچاخ و له‌ ڕێگای تانكه‌ره‌وه‌ ده‌فرۆشن و به‌ دووزخورماتوودا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و خۆرئاوای عێراق ده‌ڕوات"

به‌پێی زانیاریه‌كانی شه‌لال عه‌بدول "داعش نه‌وتی خاوی بیره‌ نه‌وتیه‌كانی نزیك له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین ده‌دزن كه‌ نزیكه‌ی‌ 35 كیلۆمه‌تر له‌ دووزخورماتوه‌وه‌ دووره‌ و، ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ت و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كاندا نیه‌ به‌ڵكو زۆربه‌یان داعش داگیریكردوون" .

به‌وته‌ی‌ قایمقامی دووزخورماتوو "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ 50 تانكه‌ری نه‌وتی خاوی دزراودا بگرن و، شۆفێره‌كانیان ڕووبه‌ڕووی دادگاكراونه‌ته‌وه‌" .

ئاشكراشیده‌كات "ده‌ستوه‌ردانی زۆر له‌ چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌كرێت تا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بازرگانیان له‌گه‌ڵ داعش كردووه‌ ئازادبكرێن، بۆیه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌شی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ دادگاكان داخراون، ئه‌و شۆفێرانه‌ش ئازادكراون" .

سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌شی نه‌وت له‌ داعش ده‌كڕن و بازرگانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، شه‌لال عه‌بدول ڕایگه‌یاندووه‌ "زۆرن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، هه‌م له‌ناوخۆی عێراق و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش"

ده‌شڵێت "به‌شێك له‌و نه‌وته‌ی‌ داعش به‌ نرخی زۆر هه‌رزان ده‌یفرۆشێت، به‌تانكه‌ر به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوات و، به‌شێكی دیكه‌شی به‌ره‌و خۆرئاوای عێراق و به‌ ئاراسته‌ی‌ سنوره‌كانی سوریا ده‌چێت و، به‌شێكی دیكه‌شیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌برێن" .

یه‌كێك له‌و بازرگانه‌ كوردانه‌ی‌ بازرگانی نه‌وت ده‌كات به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌ دووزخورماتوو نیمچه‌ بۆرسه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ بازرگانه‌كانی نه‌وت، كه‌ بۆته‌ ناوه‌ندی ناوچه‌كانی موسڵ و به‌غدا و كه‌ركوك و هه‌ولێر، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیش بۆ سه‌ر داعش، هێشتا بازرگانه‌كان نه‌وت له‌ داعش ده‌كڕن و هه‌موشیان ناسراون" .

هۆشه‌نگ به‌رزنجی ئاشكراشیكردووه‌ "ئه‌و بازرگانانه‌ بریكاریان هه‌یه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نرخ و بڕی نه‌وته‌كه‌ و، زۆرجاریش پاره‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ به‌ دۆلار ده‌درێت به‌ داعشه‌كان"

به‌رنجی ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردووه‌ "نرخی یه‌ك به‌رمیل له‌و نه‌وته‌ی‌ داعش ده‌یفرۆشێت 10 بۆ 12 دۆلاره‌، ئه‌و بازرگانه‌شی لێیان ده‌كڕێت ده‌یفرۆشێته‌وه‌ به‌ 25 بۆ 30 دۆلار، ئه‌و شۆفێره‌شی باری ده‌كات بۆ هه‌ر ڕۆژێك 50 دۆلار وه‌رده‌گرێت تا ده‌گاته‌ توركیا یان ئێران یان ڕوسیا 3 ڕۆژ بۆ هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت و بۆ هه‌ر ڕۆژێكیش 50 دۆلاری بۆ حساب ده‌كرێت" .

به‌رزنجی ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌ "ئه‌و بازرگانه‌ی نه‌وت له‌ داعش ده‌كڕێت و ده‌ینێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ ده‌ینێرن نه‌ك نه‌وتی داعش، هه‌روه‌ك چۆن نه‌وتیش به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ ڕه‌سمی له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كڕن" .

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ربازكردنی ئه‌و تانكه‌ره‌ قاچاغانه‌ له‌ سه‌ر سنور ڕۆژنامه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ ڕێگه‌ی‌ پێدانی به‌رتیل به‌وانه‌ی‌ وه‌ك پاسه‌وانی سنور كارده‌كه‌ن تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان له‌ سنوری عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت" .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر