Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ مهر ۲۲, شنبه

ئەگەر ئەم نامە ڕاست بێت، دەبێت سەرانی ڕەفڕاندومکاری باشور لەسەرویانەوە بارزانی بدرێنە دادگای گەل و ڕسوا بکرێن، کە هەلێکی زێڕینی وایان بۆ کورد و سەربەخۆیی لە باربردوە. ئەمە دەرخەری ئەم ڕاستیەیە، کە بارزانی و شوێنکەوتووانی دژی دەوڵەتی کوردین و بەفیتی ئەردۆغان و قاسم سلێمانی گاڵتەجاڕی ڕەفڕاندومیان ئەنجام داوە. دەبێت لێیان بپرسرێتەوە بۆ درۆ و چەواشەکاریان کردوە و وتویانە بەدیل نییە، لە کاتێدا ئەم بەدیلە بەهێز و باشە هەبووە!




ئەگەر ئەم نامە ڕاست بێت، دەبێت سەرانی ڕەفڕاندومکاری باشور لەسەرویانەوە بارزانی بدرێنە دادگای گەل و ڕسوا بکرێن، کە هەلێکی زێڕینی وایان بۆ کورد و سەربەخۆیی لە باربردوە. ئەمە دەرخەری ئەم ڕاستیەیە، کە بارزانی و شوێنکەوتووانی دژی دەوڵەتی کوردین و بەفیتی ئەردۆغان و قاسم سلێمانی گاڵتەجاڕی ڕەفڕاندومیان ئەنجام داوە. دەبێت لێیان بپرسرێتەوە بۆ درۆ و چەواشەکاریان کردوە و وتویانە بەدیل نییە، لە کاتێدا ئەم بەدیلە بەهێز و باشە هەبووە!
دەقی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە پێش ڕیفراندۆم وەک بەدیل بۆ بارزانی ناردبوو.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوو ڕۆژ پێش ڕیفراندۆمی هەرێم، نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی کردووە و تێیدا وەک بەدیلی پڕۆژەکە چەندین بابەتی خستووەتە ڕوو له‌وانه‌ش داننان به‌ ریفراندۆم ئه‌گه‌ر به‌غداد له‌ ماوه‌ی سالێكدا رێكه‌وتنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد.
ریكس تیڵه‌رسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نامەکەدا پشتگیری ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی چەند خاڵێک دەربڕیووە لەماوەی ساڵیکدا کە بریتی بوون لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دابەشکردنی دەسەڵات و کێشەکانی پێشمەرگە و فڕۆکەوانی و مەدەنی".
ئەمە دەقی نامەکەی ریكس تیڵه‌رسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە کە دوو ڕۆژ پێش ڕیفراندۆم بۆ بارزانی ناردبوو.
به‌رێز سه‌رۆك بارزانی...
به‌ناوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رێزی زۆر بۆ به‌رێزتان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌نوێنین، پێكه‌وه‌، چه‌ندین ده‌یه‌یه‌، په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوی له‌نێوانمان بنیاتنراوه‌ وه‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌یه‌ وه‌ په‌یوه‌ستبونیشمانه‌ به‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ به‌هێز تر بكه‌ین بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی تر. له‌ سێ ساڵی رابردوه‌ به‌تایبه‌ت، هاوبه‌شی به‌هێزكان وه‌ بریاری ئازایانه‌ی تۆ بۆ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق بویه‌ هۆی تێكشكاندنی شه‌پۆلی داعش. ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌رز ده‌نرخێنین وه‌ هه‌رگیز قوربانی دانی پێشمه‌رگه‌ له‌بیر ناكه‌ین له‌ شه‌ری هاوبه‌شمان دژ به‌ تیرۆریزم.
له‌ ئێستادا پرسیاری ریفراندۆم له‌به‌رده‌ممان دایه‌ كه‌ بریاره‌ له‌ 25 ی ئه‌یلو سازبكرێت ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان. ئێمه‌ نیگه‌رانیه‌كان خۆمان ده‌ربری. ئه‌م نیگه‌رانیانه‌ش وه‌ك شه‌ری به‌رده‌وام دژی داعش، له‌وانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه‌، نادڵنیایی هه‌رێمی له‌ ناوچه‌كه‌، وه‌ پێویستی ته‌ركیزكردن له‌ گێرانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵین داعش هه‌رگیز بگه‌رێته‌وه‌. به‌مهۆیه‌وه‌، داوا له‌ به‌رێزتان ده‌كه‌م به‌دیله‌كه‌ قوبڵ بكه‌ن، كه‌ ئێمه‌ باوره‌مان وایه‌ باشتر یارمه‌تیتان ئه‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌كانتان، وه‌ دڵنیای ئه‌دات له‌ ئارامی و ئاشتی له‌به‌رامبه‌ر پێویستی شه‌ر دژی داعش.
ئه‌م پرۆپۆزه‌ڵه‌ به‌دیله‌ چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌ وه‌ خێرا دروست ده‌كات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی. ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ خێرایه‌ ئه‌جێندایه‌كی كراوه‌ له‌خۆ ده‌گرێت بۆ یه‌ك ساڵ زیاتر درێژه‌ ناكێشێت وه‌ ئه‌شتوانرێت درێژ بكرێته‌وه‌. ئامانجی ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و سروشتی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولا. وه‌ ئێمه‌ پێویستییه‌ دارایی و ئه‌منیه‌ ئانییه‌كانتان له‌به‌رچاو ده‌گرین.
جه‌نابی سه‌رۆك، من له‌ ترس و نیگه‌رانیه‌كانتان له‌ ده‌یه‌ رابردو تێده‌گه‌م، وه‌ به‌راستی ئه‌و هه‌ڵه‌ مێژویو ئازارانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كورد كراوه‌ له‌ ساڵی 1921 ه‌وه‌ له‌به‌رچاوه‌. ئێمه‌ هاوراین له‌پێویستی رێگه‌ چاره‌یه‌كی بۆ پێشه‌وه‌مانبات كه‌ پێویستی و داواكاری سه‌رجه‌م ره‌گه‌ز و پێكهاته‌ و ئیتنیكیه‌كان كه‌ له‌م زه‌ویه‌ مێژویه‌ دا ده‌ژین دابین بكات. ئه‌مه‌ بنه‌مایه‌كی گرنگه‌ بۆ ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌تان، وه‌ پاراستنی ئاسایشتی نیشتیمانی خۆتان. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌، ئه‌وه‌ سیاسه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ژێر ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كه‌ هه‌مووشتێك بكه‌ین كه‌ له‌ توانای ئێمه‌دایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، وه‌ دڵنیای بده‌ین كه‌ هێز و قورسایی ته‌واوی ئێمه‌ له‌ پشت ئه‌م چوارچێوه‌ی دانوستانه‌وه‌یه‌.
له‌وه‌ش زیاتر، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ كارئاسانیكردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌زوترین كات ئه‌م به‌دیله‌ په‌سه‌ند بكات وه‌ بۆ پشتیوانی زیاتر به‌شداری ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان مۆسگه‌ر ده‌كه‌ین به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌وپه‌ری رێزه‌وه‌ داواده‌كه‌ین قوبڵی بكه‌ن وه‌ك به‌دیل بۆ ئه‌م ریفراندۆمه‌ی ئێستا، كه‌ ئێمه‌ باوه‌رمان وایه‌ ئه‌م ریفراندۆمه‌ ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری ئه‌بێت، وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی پاشه‌كشه‌ له‌ ئامانجه‌كانتان.
به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مێژوی گه‌لی كورد، ئێمه‌ ده‌زانین تۆ ئه‌م پرۆپۆزه‌ڵه‌ بۆ دیالۆگ وه‌ك دوا چانس ته‌ماشا ده‌كه‌یت. ئێمه‌ باوه‌رمان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چانسێكه‌ شیاوی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌بوڵی بكه‌ن - به‌تایبه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنه‌ مێژویه‌كانی ئێوه‌ دژ به‌ داعش، و هه‌ماهه‌نگی بێ پێشینه‌ی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی. له‌كۆتای ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، به‌بێ گومان ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان نه‌گه‌شته‌ ده‌رئه‌نجامێكی قوبڵكراو بۆ هه‌ردولا یان شكستیهێنا به‌هۆی نه‌بونی نیازباشی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، ئێمه‌ دانده‌نێی به‌ پێویستی سازكردنی ریفراندۆم.
وه‌ك پشتیوانی و ئیلتزامی ئێمه‌ بۆ سه‌رخستن و پشتیوانی كردنی ئه‌م دیالۆگه‌ - وه‌ك به‌دیلێك بۆ ریفراندۆم - ئێمه‌ش داوای ئیلتیزامی ئێوه‌ ده‌كه‌ین له‌م خاڵانه‌دا.
یه‌كه‌م، دانوستانكردن له‌گه‌ڵ به‌غداد خاڵی سه‌ره‌كی یه‌ بۆ لێكتێگه‌شتن و رێكه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ سروشتی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق. ئه‌وه‌ش به‌ بونی فیدرالیزمێكی كارا یان شێوه‌یه‌ك له‌ كۆنفیدرالیزم یان سه‌ربه‌خۆی، پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی و دانوستانی ئاشتیانه‌ بێت.
دووه‌م، هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هاوبه‌شی گرنگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بمێنێته‌وه‌، پشتیوانی هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێت، و ئێوه‌ش به‌رده‌وام بن له‌ هه‌مانهه‌نگی مێژوی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی خێرا ده‌كات بۆ پێكهێنانی میكانیزمی ئاسایشی هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی وه‌ك شه‌نگال كه‌ دوای داعش نائارامی تێداماوه‌. پێویسته‌ هه‌ردولامان كاربكه‌ین بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كان.
سێیه‌م، سنوری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد یه‌كلای ده‌بێته‌وه‌ به‌پێی برگه‌كانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستور. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یو ئێن و حكومه‌تی عێراق كارده‌كات بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌مه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و سه‌قفه‌ زه‌مه‌نییه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسكراوه‌.
چواره‌م، ئێمه‌ چاوه‌روانده‌كه‌ین ئێوه‌ هه‌وڵه‌كانی خۆتان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی نیسانی 2018، وه‌ رۆڵی ئیجابی خۆتان له‌ به‌غداد بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ دروستكردنی حكومه‌تی داهاتو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان. سه‌ركردایه‌تی ئێوه‌ وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت زۆر گرنگه‌ بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ دوای داعش.
هاوشانی چاوارچێوه‌ی دیالۆگ، ئێمه‌ پشتیوانیتان ده‌كه‌ین بۆ به‌خێرای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دا.
١ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كانی بواری دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت.
٢ جێبه‌جێكردنی ماده‌یی ١٤٠
٣ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تر وه‌ك پێشمه‌رگه‌، فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، نوێنه‌رایه‌تی دبلۆماسی و ئه‌وانتی تر.
ئێمه‌ باوه‌رمان وایه‌ كه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ وه‌ ئازایه‌تی ئێوه‌ بۆ بریاردان بنه‌مایه‌ك ده‌بێت بۆ ده‌رفه‌تێكی مێژوی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق له‌دوای قوربانیدان و سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شمان به‌سه‌ر داعش دا. به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكا و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و ته‌واوی تیمی ئاسایشی نشیتمانی شه‌ره‌فمه‌ندین به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه‌.
رێزی زۆرم،
ریكس تیڵه‌رسن
بەسپاسەوە، لە سەرکەوت شەمسەدین وەرگیراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر