Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ تیر ۲۷, چهارشنبه

ئێقباڵ مورادی چالاکوان و تێکۆشەری رۆژهەڵاتى کوردستان لە پێنجوێن تیرۆرکرا




زۆر بە داخەیکی گرانەوە دۆستی ئازیزمان کاک ئەقبال مورادی باوکی زانیار مورادی ،و مامی لوقمان مورادی دوینە شەو ساعاتی ١و ٣٠ 
دەقیقەی نیوە شەو لە لایەن خۆفرۆشانەوە و بکریگیراوانی کوۆماری پەتوسیداری ئیرانەوە تیرور کرا لە شاری پەنجوین کوردستان


ئێقباڵ مورادی چالاکوان و تێکۆشەری رۆژهەڵاتى کوردستان لە پێنجوێن تیرۆرکرا
ئێقباڵ مورادى چالاکوان و تێکۆشەرى رۆژهەڵاتى کوردستان لە پێنجوێن تیرۆر کرا. تەرمەکەى نزیک کاتژمێر ٢٣:٣٠ى خولەکەى ئەمشەو لە دەورووبەرى چەمی پێنجوێن دۆزراوەتەوە، کە شوێنەوارى ٣ گولـلەى پێوەبووە.
ئێقباڵ مورادى چالاکوان و تێکۆشەرى رۆژهەڵاتى کوردستان لە پێنجوێن تیرۆر کرا. تەرمەکەى نزیک کاتژمێر ٢٣:٣٠ى خولەکەى ئەمشەو لە دەورووبەرى چەمی ئاڵیاوای پێنجوێن دۆزراوەتەوە، کە شوێنەوارى ٣ گولـلەى پێوەبووە.
بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەست ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) گەیشتوون، ئێقباڵ مورادى لەلایەن کەسانێکەوە لە پێنجوێن رفێنرابوو. دواى چەند کاتژمێرێک لە رفاندنەکەى لە نزیک کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە چەمى ئاڵیاوای پێنجوێن تەرمەکەى دۆزراوەتەوە. بە وتەى ئەو کەسانەى تەرمەکەى ئەو چالاکوانەیان بینیوە، شوێنەوارى ٣ گولـلە بە جەستەیەوە بووە.
ئێقباڵ مورادى باوکى زانیار مورادى زیندانیى سیاسى کوردە، کە لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێنراوە.
ئێقباڵ مورادی کەسایەتییەکى وڵاتپارێز و چالاکوان و تێکۆشەر و شارەزاى کاروبارى کوردستان بوو و لە بوارى مافەکانى مرۆڤدا چالاکانە کارى دەکرد و ئەندامەى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆمەڵەى مافی مرۆڤى کوردستان (KMMK) بوو.
ئێقباڵ مورادی لە تەمەنى گەنجییەوە تێکەڵ کارکردن لە ناو تێکۆشانى کوردستاندا بووە. لەبەر ئەوەش لە گەنجیدا لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە دەستگیر و بۆ ماوەى چەند ساڵێک زیندانیکرا. دواى ئازادبوونی لە زیندان هەموو تەمەنى گەنجى و ژیانى خۆى تەرخانکردبوو بۆ تێکۆشانى ئازادیى کوردستان و لە چەندین بوارى جۆراجۆردا تێکۆشاوە.
نزیکەى ١٠ ساڵ لەوە پێش ئێقباڵ مورادى لە دەوروبەرى پێنجوێن هێرشێکى تیرۆریستیى لە دژى ئەنجامدرا و دواى برینداربوونى گەیندرایە نەخۆشخانە لە مردن رزگارى بوو. بەپێى لێکۆڵینەوە و بە دوداچووەکانى ئەو کات، ئەو هەوڵەى تیرۆرکردن لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێران و دەستوپێوەنەکانییەوە ئەنجامدرابوو.
هەموو ئاماژەکانى وەک چاودێریکردن و رفاندن و دواتر تیرۆرکردنى ئێقباڵ مورادی دەرخەرى شێوازى تیرۆرەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و دەستوپێوەکانێتى. رووداوی تیرۆرکردنى ئێقباڵ مورادی هاوشێوەى رووداوی تیرۆرکردنى ٢ تێکۆشەرى ترى کوردە لە پێنجوێن، کە ٢ ساڵ لەوە پێش تیرۆرکرابوون.
پێشتریش لە ١٣ى نیسانی ٢٠١٦ / ٢٥ی خاکەلێوە هەر یەک لە کەمال شێخ سادە (کەمالە خڕە) و سدیق ساڵیئاوایى لەلایەن چەند بەکرێگیراوێکى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە لە پێنجوێن تیرۆرکران و دواى ٦ دانیشتن لە دادگاى سلێمانى، ئەو تیرۆریستانە بەپێى یاساى دژە تیرۆر سزا دران و سزاى لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر