Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ خرداد ۱۹, یکشنبه

◼️بکوژی کچێکی دە ساڵان لە لایەن پولیسەوە دەستگیر کرا




◼️بکوژی کچێکی دە ساڵان لە لایەن پولیسەوە دەستگیر کرا
🔻چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی کچێکی دە ساڵان بە ناوی دەلین وەلید لە دەڤەری دهوک بڵاو بویەوە. سەبارەت بەو ڕوداوە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:١٠ خولەکی سەر لە بەیانی، لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا زانیاریی لەسەر بکوژکە دایە رۆژنامەوانان.
🔻تارق ئەحمەد، بەم جۆرە ڕووداوەکەی گێڕایەوە"ڕۆژی ٥/٦/٢٠١٩ تاوانبارەکە لە گەڕەکی زۆزان دلین-ی بینیووە و چووە بۆ لای و قسەی لەگەڵ کردووە و داوای لێکردووە لەگەڵی بڕوات، بەهۆی ئەوەی هاوڕێی باوکی بووە و بە مامە ناوی بردووە، دلین ڕازیی بووە، تاوانبارەکەش منداڵەکەی بردووە بۆ چەمێک لە گەڕەکی خەبات و هەوڵیداوە دەستدرێژیی بکاتەسەر، بەڵام دلین ڕێگای پێنەداوە و هاواری کردووە، تاوانبارەکەش دارێکی شکاندووە و لە ملی دلینی داوە و کوشتوویەتی".
🔻تارق ئەحمەد، ئاشکراشی کرد، کە بکوژەکە خەڵکی دهۆکە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢-یە، ساڵی ٢٠٠٥ -یش بەهۆی ئەوەی هەوڵی کوشتنێکی دیکەی داوە، زیندانیی کراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر