Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ خرداد ۱۲, یکشنبه

نەتانیاهۆ پشتڕاستى کردەوە کە فەرمانى هێرشى بۆ سەر چەند شوێنێک لە باشوورى سوریە دەرکردووە


 نەتانیاهۆ پشتڕاستى کردەوە کە فەرمانى هێرشى بۆ سەر چەند شوێنێک لە باشوورى سوریە دەرکردووە


▫️ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیران و وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل، ئەمرۆ یەکشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە سوپاى ئیسرائیل بە فەرمانى ئەو ئەم بەیانییە زوو چەند ئامانجێک لە سوریە هێرشى کراوەتە سەر.
▫️ بە پێى زانیارى ڕاگەیاندنەکانى ئیسرائیل، نەتانیاهۆ گوتوویەتى بە دواى هێرشە مووشەکییەکەى شەوى شەممە لە سوریەوە بۆ ناوچەى جۆلان لە ئیسرائیل، و پاش دانیشتنێکى بەپەلەى ئەمنیەتى، فەرمانى "کاردانەوەى شێلگیرانە"ى لە لایەن سوپاوە بۆ ئەم هێرشە دەکردووە. 
▫️ ئەو گوتى، وڵاتەکەى وەڵامى هەر جۆرە دەستدرێژییەک دەداتەوە و "تەحەموولى هیچ جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل ناکات و ئەم سیاسەتە لە دابینکردنى ئەمنیەتى ئیسرائیل بەردەوام دەبێت".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر