Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ تیر ۵, چهارشنبه

هێزەکانی پۆلیس بۆچی جارێ سزا نادرێن؟!




هێزەکانی پۆلیس بۆچی جارێ سزا نادرێن؟!


▫️سەردار حەسەن ڕەحیمی ، سەرۆکی پۆلیسی تاران گوتی: دەسبەسەرکردن و لەکارلابردنی دوو هێزی پۆلیس، جارێ ڕاگیردراوە.


▫️ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و کچێکی لاو لە پارکێکدا لە تاران کە دژکردەوەی زۆر لێکەوتەوە، سەرۆکی ژاندارمی ڕۆژهەڵاتی تاران، ڕووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ دوو پۆلیسی تاوانباری ڕاگەیاندبوو.

▫️بەڵام ئێستا عەبدۆلوەهاب حەسەنوەند سەرۆکی ژاندارمی ڕۆژهەڵاتی تاران دەڵێ: هەڵسوکەوتی ئەو چەند لاوە لە پارکی تاران، دوور لە نەریتەکان بووە و بە هۆی بەکارهێنانی مادە هۆشبەر حاڵەتی ئاساییان نەبووە.

▫️ئەم شێوە پاساوکردنەی هەڵسوکەوتی هێزەئەمنییەکان ئایا جیا لەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لەم دۆخە تەنگەتاوە نایهەوێ پاڵپشتی هێزەچەکدارەکانی خۆی لە دەست بدا؟

 ▫️ئایا جیا لەوەیە کە بە پاڵپشتی کردن لە هەر چەشنە توند و تیژییەک لەلایەن پۆلیسەوە مافی توندوتیژی کردن بداتە هێزە ئەمنییەکان تا لەئەگەری سەرهەڵدانی خەڵکدا ڕووبەڕوویان ببنەوە؟!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر