بارودۆخی ژیان لە ئەسپانیا وەرگیرانی مەریم فەتحی
دۆخی ژیانی زۆربەی خەڵکی ئیسپانیا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ دا مەترسیدار بوو. و بۆ ژنان ئەو ناخۆشیانە دوو هێندە بوو. هه‌ڵاواردن و جیاکردنەوەی رەگەزی لە بەرزترین ئاستدا بو، ده‌رفه‌ت و کاروباره ئابووریه‌کان زۆرتر له ده‌ستی پیاواندا بوون و ئه‌رک و چالاکی ژنان ته‌نیا کار و باری ناو ماڵ و بەخێو کردنی ماڵ و منداڵ بوو، هاوکات دەسرەنجی ژنان چ له نێو شاره‌کان و چ له گونده‌کانیش کەمتر لە پیاوان بوو. بۆ وێنە ئەگەر نێوه‌نجی دەسرەنجی پیاویکی وەرزێر 3 پزۆتا بوایە، ئه‌وا ژنێک که له‌به‌یانی هه‌تا ئێواره کاری ده‌کرد، نیوەی ئەم پارەیە وه‌ر دەگرت.
شێوازی ژیانی ژن و پیاو بە تەواوی جیاواز بوو. پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی ژنان لە زۆربەی بوارەکاندا ته‌نیا له‌ئاست ژنانێکی تر لە قەوم و بنەماڵەیان، دراوسیکانیان، هاوکارانیان یان کەسانێکدا بوون کە لە بازاڕ یه‌کتریان ده‌ناسی، ئه‌مه‌ش لە حالێک‌دا بوو کە پەیوەندیەکانی پیاوان زۆر بەربڵاوتر بوو، ئەوان لە جیهانێکی پیاوانەدا پەیوەندیەکانیان هەتا ئاستی کارخانەکان، میتینگە کۆمەلایەتیەکان و قاوەخانە و باڕە محەلیەکان و…به‌ربڵاو بوو.
ئازادیە تاکەکەسیەکانی ژنان بە رژدی بەربەست کرابوون، ژنانی سەڵت مافی ئەوەیان نەبوو بە تەنیا لە ماڵ بچنە دەرەوە و ته‌نانه‌ت، زۆرتر بە بێ خواستی خۆیان به شوو دەدران ، بە هۆی ئه‌وه‌ی که رێژه‌یه‌کی که‌م له ژنان کاری ده‌ره‌وه‌ی ماڵیان ده‌کرد و هه‌روه‌ها دروشمی یەکسانخوازانەی هەڵگرتبوو”CNT”به‌هۆی که‌لتووری زالی پیاوسالاری، تەنیا بەشێکی یەکجار کەم لە ژنان لە یەکیەتیەکان ولە رێکخراوە سیاسیەکاندا چالاک بوون ،هه‌رچەنده رێکخراوی، بەڵام بە کردەوە تەنیا باسگەلێکی سەرەتایی سەبارەت بە پرسی ژنان دەخستە رۆژەڤەوه، هه‌ربۆیه لە ڕاکێشانی ژنان بۆ نێو ریزەکانی خۆی نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتوو بێ، ئه‌مه‌ش پێویستی کار و چالاکی ژنانی زۆرتر ده‌کرد، له‌م ڕاستایه‌دا و لە ماوەی ٢ ساڵی پێش شۆرشی١٩٣٥، دو گورووپ لە ژنانی ئانارشیست لە شارەکانی بارسلۆنا و مادرید دەستیان بە ریکخستنی ژنان کرد، ئەوان لە مه‌ڕ خۆ ئامادە کردن بۆ شۆرش، تۆرێک لە ژنانی چالاکیان پێکهێنا، کە زۆر زوو خۆیان به رێکخستن کرد و رێکخراوەی “موخرێس لیبرێس” (ژنانی ئازاد)یان دامه‌زراند.
شۆرش
کوودتای چه‌کداری ١٧ جولای ١٩٣٦ بووە هۆی دەستپێکردنی شۆرشێکی کۆمەلایەتی چاوه‌ڕوانکراو، رێکخراوە ئانارشیستەکان ماوەیەکی زۆر چاوەرێی ئەم شۆرشە چەکداریە بوون.
، لە نێو هۆڵی رێخراوەکانیان مانەوە”CNT”تا ڕادەیەک کە یەک حه‌وتوو پێش راپەرین ،له چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندراوی چهکداربوونهوهدا، زۆرێک لە چالاکانی لە دوای ڕاپەرین خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشیان کردە سەر هه‌نباری چەکەکان بۆ چەکدار کردنی خۆیان، ژنان لە سه‌ره‌تای دەستپێکردنی شەرەوە، خەریکی درووست کردنی سەنگەر و پاراستنی خواردەمەنیەکان بوون، یه‌ک له به‌رچاوترین کاره‌کانی ژنان (لە پال هەمو قارەمانیەتیەکانیان که هاوشانی پیاوان ده‌یانکرد) ئه‌وه بوو که چوونه بۆ سەربانی ماڵه‌کان و به بڵیندگۆ داوایان ده‌کرد لە سەربازه حکوومیه‌کان جله نیزامیه‌کانیان فڕێ بده‌ن و په‌یوه‌ست به خه‌ڵک بن{٤} لە شوێنگه‌لێکی وه‌ک بارسیلۆنا کە ئانارشیستەکان ده‌ستیان ده‌ڕۆیشت و هێزیان هەبوو، کوودتای چه‌کداری شکستی هێنا، هه‌ربۆیه دەستبەجێ میلیشیا کرێکاریه‌کان نێردران بۆ هەموو ئەو شوێنانە کە فاشیزمی تێدا بوو و له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌دا سازمان دران، لە نێو ملیشادا ژنان ئه‌ندام بوون و شان بە شانی پیاوان شەڕیان دەکرد، بەڵام ئەم رەوشە تەنیا تا مانگی نوامبری ١٩٣٦ به‌رده‌وام بوو، واته پاش ئه‌و ماوه‌یه کۆماریخوازەکان میلیشیاکانیان به فه‌رمی وه‌ک هێزی نیزامی ناساند و رێگرییان له به‌شداری ژنان له نێو ریزه‌کانی ئه‌و هێزه‌دا کرد.
ژنان له رێکخراوه‌کاندا
“FAI” و “CNT”پاش تێکشکانی کودتا،له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که دژهفاشیستهکانی لێ بوون، رێکخراوه پێشه‌یی و وهرزێڕیهکان دامه‌زران، ئەم رێکخراوانە لە ژیر کاریگەری کۆمەڵەی کرێکاری ئانارشیستی
{6} دابوون و به‌رده‌وام سه‌ردانی گوند و ناوچه‌کانیان ده‌کرد و داوایان له خه‌ڵک ده‌کرد که له رێکخراوه‌کاندا ببنه ئه‌ندام،
: وتەی یەکیک لە چالاکانی سوڵد ئێستوراج: «کاتێک سه‌ردانی گوندیکمان ده‌کرد، دهچوونیه کومیتەی کاتی گوندەکە و هەموو دانیشتوانمان کۆ دەکردەوە و بەخۆشحاڵیەکی زۆرەوە بەهەشتێکمان بۆ خەڵک وێنا دەکرد، دواتر به زمانێکی ساکار و خۆییانه پرس و خواسته‌کان تاووتوێ ده‌کران، رۆژی دواتر خەڵک {٧}ده‌ستیان ده‌کرد به ستاندنه‌وه‌ی مافی خاوه‌نداری له خاوه‌ن زەویەکان و دروست کردنی گروپگەلی کاری و هتد».
به گشتی رێکخراوه‌کان زۆر سه‌رکه‌وتوو بوون و دۆخی ژیانی ئه‌ندامانی خۆشیان له ئاستێکی به‌رچاودا باشتر کردبوو، به‌ڵام له گونده‌کان ئاڵ و گۆڕێکی ئه‌وتۆ نه‌هاتبووه ئاراوه و دابه‌شکردنی کاره‌کان هێشتا له‌سه‌ربنه‌مای جیاوازی ڕه‌گه‌زی بوو، هه‌رچه‌نده ژنانی سه‌ڵت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و له کارگه‌کان و بنکه‌کانی دابه‌شکردنی شت و مه‌ک دا کاریان ده‌کرد، به‌ڵام ته‌نیا کاری ژنانی خێزاندار (شوو کردوو) منداڵ به‌خێو کردن و کاری نێوماڵ بوو، ئه‌و به‌شه له ژنان که کاریان ده‌کرد، ته‌نیا له هێندێک له رێکخراوه‌کان (وه‌ک مۆنزوون و میرامێڵ) به پێی کار، مووچه‌ی یه‌کسانیان له گه‌ڵ پیاوان ده‌گرت، به‌ڵام به گشتی جیاوازی هه‌بوو له نێوان ژنان و پیاوان له وه‌رگرتنی مووچه‌کان، واته به‌هایه‌کی زۆرتریان به کاری پیاوان ده‌دا، زۆرجار مووچه‌ی ژنان که‌متر له مووچه‌ی پیاوان بوو، هێندێک لە رێکخراوه‌کانیش مووچه‌ی بنەماڵەییان دەدا و بەم جۆره‌ش مووچه‌که دەدرایە پیاوان کە بە به‌رپرسی بنەماڵە دەناسران. لە شارەکان زۆربەی ژنان کاری رستنیان دەکرد، زۆرینه‌شیان بە بڕه(له‌م شێوازه‌دا به ڕاده‌ی کاری ئه‌نجامدراو مووجه ده‌درا نەک بەپێی کاتژمێری کاری) لە ماڵی خۆیان کاریان ده‌کرد ئەم شێوازە کارە لە دریژەی شۆرشدا وه‌لانرا و زۆربەی ژنان نێردران بۆ کارگەکانی سه‌ربه رێکخراوه کرێکاریه‌کان، بۆ وێنە لە مادرید و بارسلۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگواستن گشتی له ده‌ستی ژناندا بوون، به گشتی کارکردن له کارگه‌کانی سه‌ربه رێکخراوه کرێکاریه‌کان له بواری مووچه‌و کاتژمیری کاری‌دا، له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا بوو.
“موخرێس لیبرێس” ژنانی ئازاد
زۆر کەس له کێشه‌کانی تایبه‌ت به ژنان ئاگادار بوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که لە مانگی دێسامبری ساڵی ١٩٣٦ ریکخراوەیەک لە ژنانی ئانارشیست پێکهات کە توانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا٣٠٠٠٠ ژنی لە دەوری یەک کۆبکاته‌وه. ستراتیژی سه‌ره‌کی “موخرێس لیبرێس” له دوو هێڵی سه‌ره‌کی پێکده‌هات، یه‌که‌میان هێزبه‌خشی ناو بوو که ژنانی یارمه‌تی ده‌دا، که تواناکانی خۆیان بناسن و وه‌کوو شارۆمه‌ندێکی یه‌کسان له به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگایه‌کدا که تازه خه‌ریک بوو بونیاد ده‌نرا به‌شداری بکه‌ن، دووهه‌م هێڵی سه‌ره‌کیش هه‌ر ناوی به‌شداری بوو که واتا و ئامانجیشی به‌شداری چالاکانه‌ی ژنان له جووڵانه‌وه‌ی ئانارشیستی بوو.
“موخرێس لیبرێس” هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی ده‌دا که زۆرترین رێژه له ژنان به‌شداری چالاکیه رێکخراوه‌ییه‌کان بن، بە هۆی ئەوەی که زۆرینه‌ی ژنان منداڵیان هه‌بوو نه‌یانده‌توانی له متینگ و چالاکیه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، هه‌ر بۆیه دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی منداڵ پارێزی له یه‌که‌م چالاکیه‌کانی “موخرێس لیبرێس” بوو که سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ ژنگه‌لێک بوو که ده‌یانویست وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی و رێکخراوه‌کان چالاکی بکه‌ن، یه‌کێک له کاره سه‌ره‌کیه‌کانی “موخرێس لیبرێس” په‌روه‌رده‌و فێرکاری بوو، ئه‌وان ده‌یانویست نه‌خوێنده‌واری له به‌ین به‌رن، که له‌وکاته‌دا زۆرینه‌ی ژنانی ئیسپانیا نه‌خوێنده‌واربوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش “ماڵی ژنان”یان دامه‌زراند که هه‌تا ساڵی١٩٣٨ رۆژانە لە نێوان ٦٠٠ تا ٨٠٠ ژنی لە خۆیدا جێ دەکردەوە کە لە خوێندن و نووسین هەتا پیشە و وەڕزێری فێرکاری دەکران، هەر وەها کلاسگەلێک لە مەڕ ریکخستنی یەکیەتیەکان کۆمەڵناسی و ئابووری لەو ناوەندانەدا بەرێوە دەچون، موخرێس لیبرێس” له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو که له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی خوێنده‌واری ژنان له سێ جۆر سته‌م رزگار ده‌بن، سته‌مێک که له نه‌زانی سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و سته‌می به‌رهه‌م هێنه‌ر بوون و سته‌می ژن بوون، به‌م جۆره‌ش ده‌توانێ له کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ‌دا رۆڵ بگێڕێ، {8} ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ئه‌مانه ژنان چالاک‌تر ده‌که‌ن و له مهر سه‌رکه‌وتنی شۆڕشیش کاریگه‌ری ئه‌رێنیان ده‌بێ.
موخرێس لیبرێس”له پڕۆژه‌کانی فێرکاری که له لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌کان” و به ئامانجی ئاماده کردنی ژنان بۆ بازاڕی کار به‌ڕێوه ده‌چوون راسته‌وخۆ به‌شداری ده‌کرد، ئه‌وان جیا له فێرکاری ، قوتابیه‌کانیان هان ده‌دا تا له شوێنی کاره‌کانیان له مهر یه‌کسانی ژن و پیاو خه‌بات بکه‌ن، “موخرس لیبرس” بۆ گەیاندنی پەیامەکانی بلاڤۆکی خۆی هه‌بوو، هاوکات لە بڵاو کراوەکانی لیبرتاریدا وتاری زۆری بلاو دەکردەوە، ئەندامانی رێکخراوه‌که به مه‌به‌ستی یارمەتیدانی ژنانی گوندەکان بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوه‌کان، سه‌ردانی گونده‌کانیان ده‌کرد، “پیتا کارینا” لە بە سەر هاتەکانی دەدوێت:«ژنانمان به‌مه‌به‌ستی شی کردنه‌وه له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌کرده‌وه‌و ئه‌م شتانه‌مان باس ده‌کرد، ژنان دەبێت سەربەخۆییان لە دەست نەدەن، ژن هەم دەتوانیت دایک بیت هەم هەڤال، ژنانی گه‌نج دەهاتنە لای من و دەیانگوت ئه‌م شتانه‌ی ئێوه‌مان پێشتر نه‌بیستووه هه‌ربۆیه زۆر سه‌رنجڕاکێشه لامان، ئەمانە هەر ئەو شتان که ئێمه هەستمان پی دەکرد بەلام نەماندەزانی، چ پێوه‌ندیه‌ک ئه‌وانی زۆتر بۆ لای خۆی راده‌کێشا؟ شرۆڤه کردنی ئه‌و هێزه‌ی که پیاو له هه‌مبه‌ر ژنان به‌کاری ده‌هێنن، فەرتەنەیەک هەڵدەستا کاتیک کە پێتان دەگوتن ناتوانین ئیزن بدەین کە پیاوان خۆیان لە ژنان بە سەرتر بزانن، یان ئه‌وه‌ی که پیاوان نابێ به مافی خۆیانی بزانن که بڕیار له سه‌ر ژنان بده‌ن ،من پێم وایه که ژنانی ئیسپانیایی له مێژ بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌م جۆره {٩}راگه‌یاندنانه بوون».
بۆ ئەوەی هه‌ست به گرنگی کاری “موخرس لیبرس” له درێژه‌ی ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌لایه‌تیه‌دا بکه‌ین، پێویسته دۆخی ئیسپانیای ساڵی ١٩٣٠ وێنا بکەین، ئه‌وان ده‌بوو لە گەڵ سەرکەوتن بە سەر کۆسپگەلێکدا کە بەرهەمی مەرجدار کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بوون، هاوکات به‌رئه‌نگاری کۆسپگەلێک ببنه‌وه که به‌ربه‌ستی بۆ رۆڵی ژنان درووست دەکرد، له مه‌ڕ هەڤالانی پیاو که بە پێچەوانەی بیروڕای سیاسیان هێشتا دەیانەویست گه‌وره‌ی ماله‌کانیان بن و له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژناندا ڕوانگه‌یه‌کی نه‌گۆڕ و نه‌ڕێنیان بوو، وتار و بابه‌تگه‌لێکی زۆر له رۆژژنامه و گۆڤاره ئانارشیستیهکان بڵاو کرانه‌وه، هه‌رچه‌نده هەڤالانی پیاو رادیکاڵ بوونی خۆیان لە قاوەخانەکان و کۆمەڵەکان و تەنانەت دانیشتنی دۆستانەیان ده‌رده‌بڕی، وا دیار بوو جلی “مه‌یل بۆ ڕزگاری ژنان” یان لە بەر ماڵەکانیان فڕێ ده‌دا{١٠} لە بواره گشتیەکانی جووڵانەوە “لیبرتاریایی” یه‌کان، ژنان دەیانزانی کە بە جدی وه‌رناگیرێن و رێزیان لی ناگیرێت.
هەر بەو هۆیە “موخرێس لیبرێس” هه‌وڵی زۆری ده‌دا که رێکخستنه‌کانی سه‌ربه‌خۆ بن، ئەوان لە سەر ئەو بڕوایه بوون کە پێویستیان بە خۆبەرێوەبەریهکی ژنانه هه‌یه کەبتوانێ پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌ژنان بورووژێنن .گوتاریشیان ئەوە بوو کە بۆ چالاکی یه‌کسانیخوازی لە جوڵانەوەی ئانارشیستیدا، تەنیا لە رێگای سەربەخۆ بوونەوە دەتوانن دڵگەرمی ژنان وەدەست بخەن، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش “موخرێس لیبرێس” جیاکردنه‌وه‌ی خەباتی “ژنان بۆ ئازادی” و”خەباتی چینایه‌تی” یان په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد، ئەوان ڕه‌وتی فمینیستیان په‌سه‌ند نه‌کرد کە ئه‌وپه‌ڕی خواستیان ئه‌وه بوو که “بۆ ژنان چینێکی جیاواز و مەیدانی بەشداری کردنێکی فرەتر دەهێنێتە نێو سیسته‌مێ که هه‌ڵاواردنی تێدا بوو. { ١١} لە بەرانبەردا ئەوان خەباتی ژنانیان له مه‌یدانێکی به‌رینتردا و وەک به‌شێک له سیستمێکی گه‌وه‌ره‌تر ره‌چاو ده‌کرد.
بەرهەمی شۆرش ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاوی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو.هاتنه‌دی چاوه‌ڕوانیه‌کان و داخوازیەکان له‌لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌ش ڕوانگه کۆنه‌کان چوونه ژێر پرسیاروه، “موخرێس لیبرێس” رێکخراوێکی چالاک بوو بۆ ورووژاندنی پرسگەلێک کە هه‌تا ئه‌وکاته رێکخراوه چه‌په‌کانی تر نەیانهێنابووە ئاراوە . به‌ستێنی شۆرشی مەدەنی له لایه‌ن خه‌ڵکانێک وه‌کوو ژنانی “موخرێس لیبرێس” به‌سترا، کەسگەلێک کە توانیان ئەو هەمو ئاڵوگۆره درووست بکه‌ن،
،یشی لە خۆ دەگرت”CNT”ته‌واوی ئاقاری ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه به چاره‌نووسی ” موخرێس لیبرێس” ه‌وه گرێدرابوو، ،کاتێک دەوڵەتی کۆماریخواز کە رێبەران بۆ”جبهەی گەل”فاشیسته‌کانی فرانکۆیان هه‌ڵبژارد. شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆرانکاریەکان کە دەستکه‌وتی “موخرێس لیبرێس” بوون خرانە پەراوێزەوە ده‌بوو کارێک نه‌کرێت که به‌شی “دژه فاشیستی” ده‌سه‌لاتدار بکه‌ونه مه‌ترسیه‌وه، یان “دیموکراسیه‌کانی رۆژئاوا”یی پێیان ناخۆش بێ، له راستیدا ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش بۆ ئیسپانیای نوێ نه‌بوو، به‌ڵکوو بۆ ده‌سه‌لاتدارانی پارله‌مانی به جێگه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی نیزامی بوو، کاتێک ئه‌مانه هاتنه ئارا شۆڕش فه‌وتاو شه‌ڕی دژه فرانکۆ شکستی هێنا
http://azarmehr.eu/ku/?p=1342
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر