بهیانی ئهمڕۆ وهفدی سهربازیی ههرێمی كوردستان، كه پێكهاتبوون له فهریق جهبار یاوهر، ئهمینداری گشتیی وهزارهتی پێشمهرگه و شیخ جهعفهر شێخ مستهفا، وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان و فهریق شێروان، گهیشتوونهته شاری بهغدا بهمهبهستی گفتوگۆ لهگهڵ لایهنی ئهمنی و سهربازی عیراق لهسهر ئهو ئاڵۆزیانهی كه لهم دواییانهدا دروستبوو لهسهر دروستكردنی ئۆپهراسیۆنهكانی دیجله.
سەرچاوە پیجی ئەفسەرانی کوردستان لە فەیسبۆک
سوپای ئەمریکا سەرەتای دروست بوونی بەم جەکانە دەست پیکرد تا گەیشتە ئەو چەکانەی کە ئەمرۆ هەیەتی
چەند چەکێکی زۆر کۆنی سوپای ئەمریکا
/////////////////
بەختەوەرانە سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی نێۆخۆی وڵات و نزیک لە بەڕێز کەبوودوەند؛ باس لەوە دەکەن کە مەرەخەستیی چەند رۆژەی بەڕێز کەبوودوەند، درێژە کراوەتەوە. هۆکاری درێژبوونەوەکە بۆ دۆخی جەستەیی بەڕێزیان و چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆر دەگەڕێتەوە کە بەڕێزیان لە زینداندا گیرۆدەی بوون. پزشکەکان لەمبارەوە هەم پێشتر و هەمیش ئەم ماوەیە هۆشدارییان دابوو و داخوازییان لە بەرپرسانی نابەرپرسی رێژیم کردبوو کە مۆڵەتی ئەوە بدەن، کەبوودوەند بە شێوەیەکی لانیکەم سەرەتاییش هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی بدات...
//////////////////
بارزانی “برا كوردەكانی” دەچەوسێنێتەوە
فەرمان سادق
مەسعود بارزانی دەروازەكانی هەرێم بەرووی رۆژئاوای كوردستاندا دادەخات تا ئەوكاتەی لایەنە سیاسییەكانی ئەو پارچەیەی كوردستان لەچوارچێوەی ئەنجومەنی باڵادا كارەكانیان بەهاوبەشی رێكدەخەنەوە كە پێشتر لەسەر راسپاردەی خۆی پێكهێنراوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی ژیانی كوردەكان داناوەو كاردانەوەیەكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی لێكەوتووەتەوە.
ئەو هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم هاوكاتە لەگەڵ ناكۆكیانەی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاواد هەیەو تائێستا هەوڵەكانی چارەسەری كێشەكان بەئەنجام نەگەیشتوون، بەڵام هاوڵاتییە كوردەكان باجی ئەو بڕیارەیان داوەو ناتوانرێت بەهۆی داخستنی سنورەكانەوە یارمەتیان پێبگات.
لەسەرهەڵدانی خۆپشاندانو پێكدانانە چەكداریەكانی سوریاوە دژی رژێمی ئەو وڵاتە، هەزاران كوردی رۆژئاوا ئاوارەی پارێزگاكانی هەرێم بوونو لەئێستاشدا داخستنی رێگای هاتوچۆیان تورەی كردوون.
مەحمود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیو نوێنەری هەرێمی كوردستانی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لەسوریا، بۆ هاوڵاتی ئاشكرای كرد كە بڕیاری داخستنی ئەو دەروازانە لەلایەن بارزانیەوە بەهۆی ناكۆكیو چالاكنەكردنی ئەنجومەنی باڵا بووە لەلایەن پارتەكانی رۆژئاواوە.
دواین هەوڵی سەرۆكی هەرێم، راسپاردنی لایەنەكانی رۆژئاوا بووە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵای كاری هاوبەش، بەڵام ئەو لایەنانە ئەو هەنگاوەیان جێبەجێنەكردووە بەسەر دوو ئەنجومەندا دابەشبوون.
ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد كە لە16 حیزب پێكهاتووە لەگەڵ ئەنجومەنی گەلدا كە پەیەدە پێكهێنەری سەرەكیەتی، لەسەر بەرێوەبردنی ناوچە كوردییەكانی سوریا ناكۆكیان هەیەو ناگەنە رێككەوتن.
نوێنەرەكەی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد دەڵێت نوێنەرانی هەردوو ئەنجومەنەكە لەسەر چالاككردنی ئەنجومەنی باڵا رێككەوتوون بۆ ئەوەی دەروازەكان بكرێنەوە، وتیشی “لەگەڵ كردنەوەیاندا هاوكاریە مرۆیەكان دەگەیەندرێن بەرۆژئاوا”.
بەڵام، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم، رەتیكردەوە هیچ دەروازەیەكی فەرمی لەنێوان هەرێمو سوریادا هەبێت تاوەكو داخرابێت، بەهاوڵاتی وت “ئەوە قەدەری كوردستانو كوردستانیان بووە بەو دەروازە نا فەرمیە هاتوچۆ بكەن كە لەراستیدا ئاسایی نییە”.
داخستنی دەروازەكانی هەرێم بەروی رۆژئاوادا ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، بێجدە لەداواكاری زۆربەی لایەنو رێكخراوەكان بۆ كردنەوەیان، لەسلێمانیو چەند ناوچەیەكی تر بەخۆپیشاندان ئیدانە كرا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر