باوکێک کچه‌که‌ی خۆی کوشت و ته‌رمه‌که‌ی خسته رووباره‌وه
NNSROJ: هاووڵاتییه‌کی کورد که دەگوترێ سه‌ر به "عهشایهریناوچهی ئالان"ی سه‌رده‌شتە، شه‌وی ڕابردوو کچێکی کهمتهمهنیخۆی کوشتووه و ته‌رمه‌که‌شی فڕێ داوه‌ته ناو روبارێکی گهورهیناوچهکه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوه‌ندی نووچه و شرۆڤه‌ی رۆژ له سه‌رده‌شت، ئاگاداری کردینه‌وه که کچێکیکهمتهمهنی کورد بە ناوی "ئاشکین ئیبراهیم نەژاد"، له نزیک 'چۆمی که‌ڵوێ'ی نێوان سه‌رده‌شت وڕهبهت، به ده‌ستی باوکی کوژراوه و ته‌رمه‌که‌شی فڕێ دراوه‌ته ناو رووباره‌که‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه که ئه‌و کچه که ته‌مه‌نی ژێر هه‌ژده ساڵ بووه، به تۆمه‌تی ئهوهیبه "پاراستنی شه‌ره‌ف" به‌ناو ده‌کرێ، له لایه‌ن باوکیه‌وه گیانی لێ ئه‌ستێنراوه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی NNSROJ، باوکی ئه‌و کچه که‌مته‌مه‌نه ـ "جه‌لال" ناوێکی خه‌ڵکی گوندێکیناوچهی ئالانە کە بهئێسته دانیشتووی شاری سه‌رده‌شته ـ سه‌ر به عه‌شیره‌یه‌کی ناسراوی ناوچه‌که‌و خاوه‌نی قاوه‌خانه‌یه‌که به‌ناوی "قاوه‌خانه‌ی چاخۆش" له ناو شاری سه‌رده‌شت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر