Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۷, پنجشنبه

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە یادی یەکساڵەی کارەساتەکەی ڕوبۆسکی شێرناخی باکوردی کوردستان.


بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە یادی یەکساڵەی کارەساتەکەی 
ڕوبۆسکی شێرناخی باکوردی کوردستان.



هاوڵاتیانی کوردستانی
کۆر و کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی
ساڵێک پێش واتە لە ٢٨ / ١٢ / ٢٠١١ی زاینی، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا کارەساتێکی دڵتەزێن و درو لە هەموو ویجدان و مرۆڤایەتییەک، بەرامبەر بە پۆلێکی ٣٨ کەسی لە لە کوردستانیانی بێتاوان وەک هەزاران تاوانی دیکەی پێشووی مێژووی ئەنجامدرا، و دەستبەجێ ٣٤ رۆڵەی کوردیان شەهیدکرد.

بەرپرسانی ڕێژیمی تورکیا لەبەرامبەر ئەو تاوانە هیندێک بەهانەی نابەجێیان هێنایەوە، بەڵام نەتوانرا بچێتە قاڵبی باوەرپێکردنەوە،هەر بۆیە تاوانەکە بە تاوانێکی پلان بۆ دارێژراو بۆ تۆقاندنی لاوانی کورد لە باکوری ئەنجامدراو، بە تووندی لە ئاست کوردستان و جیهان ئیدانە کرا.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان لە پاش یەکساڵ بە سەر ئەو کارەساتەدا، داوا لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی دەکەین، کە لەبەرامبەر بەو کەیسە هەڵویستی خۆیان بەرامبەر بەو جینایەتەی وڵاتی تورکیا  دەرببرن، و تاوانبارانی سەرەکی ئەو جینایەتە بە ئاشکرای دادگایی بکەن.
هەروەها  داوا لە گشت لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی گشتی کوردستان دەکەین، یەکدەنگ و یەکهەڵویست جیهانی مرۆڤایەتی لە ئاست ئەم کردارە بەردەوامەی دژی کوردان وشیارەکەنەوە.
سەرکەوێت خەباتی بەردەوامی گەلی کورد لە پێناو کوردستانێکی دیمۆکرات و سەربەخۆ
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٧ / ١٢ / ٢٠١٢
www.psk2006.org       pskhewall@gmail.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر