پەیامی پشتیوانی سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان لە ڕۆژی ماتەمینی گشتیی لە کوردستان
چهند رۆژه خهڵکی کوردستان و له گهڵ خهڵکی کوردستان دا ههموو ویژدانێکی ئاگا له ئێران و جیهان ماتهمی قونچە خنجیلانە کانی ئاگر کهوتنهوهکهی قوتابخانهی کچانهی گوندی شێناوێی پیرانشارن. لە پێناو دەربڕینی ناڕەزایەتی و دوپات نەبوونەوەی کارەساتێکی وەها دەڵتەزێن، بانگەوازێک لە لایەن چالاکانی مەدەنی کورد بڵاو کراوەتەوە و لە بانگەوازەکا دا داوا لە پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، چالاکانی مهدهنی کراوە کە ڕۆژی پێنج شەمە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢ وێڕای کۆبوونەوە لە گۆڕستانی شیناوێ، ئەم ڕۆژە بکرێت بە ڕۆژی ماتەمینی گشتی.
سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پەپۆلە گیان بەخت کردوانە، پشتیوانی دەکات لە بانگەوازی چالاکانی مەدەنی کورد. هیچ شک و گومانی تێدانیە کە ڕێژیمی کۆنە پەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانباری سەرەکی ئەم کارەساتەێە . ئەمە نە یەکەم جارە و نە ئاخرین جاریچ دەبێ کە لە بەر کەمتەر خەمی و باێخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە قوتابخانەکان، قونچە خنجیلانەکان دکەونە بەر پەڵاماری ئاگرو گیانیان لە دەس دەدەن.هەر ئەم ساڵ بە دەێان کەس لە قوتابیان لە سەرتاسەری ئێران بە شێوازگەلێ جوراوجور وەکۆ تەسادفی ماشین و شێوازگەلیتر گیانیان لە دەس دەدەن، کە ئاخرینیان قوتابیانی بە ناو ڕاهیانی نور بۆو. سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان وێڕای پشتیوانی دووبارەی خۆی لەم بانگەوازەی چالاکانی مەدەنی کورد، جارێکی دیکەش سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی خەڵکی شێناوێ و بەتایبەت بنەماڵە و کەسوکاری ئیلهام و سەیران دەکات.
کومیتە مەرکەزی
سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان
11.12.2012
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر