په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی که‌سایه‌تیی خه‌باتکاری کورد، شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی
بۆ گه‌لی کورد له باکووری کوردستان!
بۆ بنه‌ماله‌ی کۆچکردوو، نه‌مر شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی!
بۆ هه‌موو دڵسۆزانی پرسی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد!
له حه‌وتووی رابردوو دا پارلمانتێر و نوێنه‌ری شاری ئامه‌د له پارلمانی تورکیه و که‌سایه‌تیی خه‌باتکاری کورد له باکووری کوردستان، شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی به داخه‌وه کۆچی دوایی کرد. شه‌ره‌فه‌دین ئالچی، که ساڵی 1938 له شاری جزیری بۆتان له دایک ببوو، له ساڵی 1965 له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هه‌ڤاڵانی، پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیای دامه‌زراند. له درێژه‌ی کار و تیکۆشانی سیاسی و ئازادیخوازانه‌ی دا، ساڵی 1977 به ده‌نگی خه‌ڵکی ماردین چووه پارلمانی تورکیه. له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکوه‌زیریی بۆله‌ند ئه‌جه‌وید له ده‌یه‌ی حه‌فتای زایینی دا بوو به ئه‌ندامی کابینه‌ی ناوبراو و به وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه دیاری کرا. ئاڵچی له کاتی وه‌زاره‌تیش دا و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ده‌وله‌تی کوده‌تادا، نه‌ک حاشای له کوردبوو‌نی خۆی نه‌کرد، به‌ڵکوو رای گه‌یاند له تورکیه شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌ی تورک نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ده‌ژی ومنیش یه‌ک له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م. شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی له سه‌ر ئه‌م قسه‌یه چووه به‌ندیخانه و زیاتر له دوو ساڵ له به‌ندیخانه دا مایه‌وه و کاری سیاسییشی لێ قه‌ده‌غه کرا.
ساڵی 1994، ئه‌م که‌سایه‌تییه تێکۆشه‌ره پاش چه‌ند ساڵ دوورخرانه‌وه له کاری سیاسی به دامه‌زراندنی پلاتفۆرمی دیموکراتیکی کورد، هاته‌وه گۆره‌پانی تیکۆشانی سیاسی. حکوومه‌تی تورکیا له‌دوو سال زیاتر هه‌لسووڕانی ئه‌م رێکخراوه سیاسییه‌ی ته‌حه‌ممول نه‌کرد و هه‌لوه‌شاوه‌ی راگه‌یاند. ئاڵچی، له تێکۆشان نه‌وه‌ستا و سه‌ره‌نجام له ساڵی 2000 پارتی دیموکراتی به‌شداریخوازی دامه‌زراند وتا کاتی دوا مالاوایی له ژیان وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و پارته درێژه‌ی به تیکۆشانی سیاسی دا.
نه‌ته‌وه‌ی کورد به کۆچی دوایی شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی، که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی به ئه‌زموون و خه‌باتکارێکی شێلگیری له ده‌ست دا. حیزبی دیموکراتی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی ، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماله‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه سیاسییه خه‌باتکاره، پارتی دیموکراتی به‌شداریخواز و خه‌ڵکی باکووری کوردستان ده‌کا.هیوادارین خه‌بات و هه‌وڵدانی نه‌مر شه‌ره‌فه‌دین ئالچی و هه‌زاران تێکۆشه‌ری دیکه، ببێته ده‌سمایه‌ی وه‌دیهاتنی ئاواته له‌مێژینه‌کانی گه‌لی کورد له باکووری کوردستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
29ی دیسامبری 2012
9ی سه‌رماوه‌زی 1391
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر