Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۲, چهارشنبه

ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێشەنگی پ ی د، چەندین قۆناغی گرینگی بڕیون، ئەگەرچی زۆر لایەنی دەرەکی، بە پشتیوانی تورکیە دەستی چڵکنیان خستۆتە ناو خۆی ڕۆژئاوای کوردستان.



ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێشەنگی پ ی د، چەندین قۆناغی گرینگی بڕیون، ئەگەرچی زۆر لایەنی دەرەکی، بە پشتیوانی تورکیە دەستی چڵکنیان خستۆتە ناو خۆی ڕۆژئاوای کوردستان.



‌بە پێی هەواڵ وە ئەو زانیاریانەی لە بەر دەست دایە، حیزبە کوردستانیەکان، بە پێشەنگی پ ی د، هێزێکی گەورەیان دروست کردوە، کە دەتوانێت گیانی هاوڵاتیانی کوردستان لە ئەگەری هەر هێرشێک، چە لە لایەن ئەرتەشی سوریە، یان دژبەرانی بەشار ئەسعەد، یان دەوڵەتی تورکیە بپارێزێت.
‌دیارە ئەو هێزەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە کراوە، بە باشترین شێوە پەروەردە و دەورەی ئاموزشیان پێ بینراوە، بێ گۆمان بە چەکێکی پێشکەوتوش، کە دەتوانێت تانک و فرۆکەش تێکشێنێت و ڕۆژئاوای کوردستانیش لە داهاتودا بپارێزێت.
‌دیارە گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان، خوازیاری شەر لە گەڵ هیچ هێزو لایەنێک نیە، بەڵام بەشێک لەو لایەنانەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ دژایەتی کورد چەکدار دەکرێن، هەر وەک لەو چەند مانگەی ڕابردودا چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر(سەرێ کانی) لە ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین کەسیان شەهید کردوەو کردۆتە قوربانی، بۆ نانەوەی ئاژ
اوە و تێکدانی باری ئەمنی مەنتیقە کوردیەکان، زۆریان هەوڵداوە، 
‌وە بەردەوامیش هێرش دەکەن، دەبێ گەلی کورد ئامادە بێت بۆ هەر ئەگەرێکی ئاسایشی شارو دێهاتە کوردیەکان بخاتە خەتەر، وە بتوانێت ئەو بەرهەمەی پێکیان هێناوە لەو چەند ساڵەی ڕابردودا، بپارێزێت.
‌ئەوەی ئێمە دڵگران دەکات ئەوەیە کە ئەو هێڕشانەی دەکرێنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و لەو چەند مانگەی ڕابردوشدا شاهیدی چەندان هێڕشی ئاژاوەگێری و هێڕشی چەکداری بوین بۆ سەر گەلەکەمان، گوایە چەند حیزبێکی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزی چەکدار کە لە تورکیەوە ئامادەکراون، هێڕش دەکە نە سەرێ کانی،، کە لە پارتی دێموکڕاتی کوردستانەوە نزیکن، هەر وەک لە چەند وێبسایتێکی باوەرپێکراو دا ئیشارەتیان پێکراوە، ئێمەی نیگەران کردوە. دیارە ئەگەر شتێکی وا ڕاست نەبوایە، دەبو پ د ک ڕاستەوخۆ ئەو شتەی ڕەت کردبایەوە وە هێرشەکانی مەحکوم کردبا.
‌دیارە پ ی د، کەمکاری نەکردوە، وە هەوڵی داوە بۆشایەکانی کە هەن پڕ بکاتەوە، وە پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات، کە کەمترین قوربانی داوە وە گەورەترین دەستکەوتیشی گرتوە، بەڵام لە ڕاستی دا، مەترسی زۆر ماون لە سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە پێویستە پ ی د لە پێش هەمو پارتەکانی تردا هەوڵی پێکهێنانی هێزێکی گەورەی تر بکەنەوە، وە هەمو ئەو پارتانەی وەفاداری خاکی کوردستانن و ئامانجیان پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردە لە یێک سەنگەر دا کۆ بکاتەوە، وە داواش لە پ د ک دەکەین لە سەنگەری تورکیە بێتەدەر وە ببێتە پشت و پەنایێک بۆ گەلی ڕۆژئاوا، وە داوا لە هەمو گەلی کورد دەکەین، لە هەر بوارێکەوە دەتوانن خزمەتی ئەو بەشەی کوردستان بکەن، کە ڕاستەوخۆ ڕێ خۆشکەر دەبێت بۆ ئازادی بەشەکانی تری کوردستان.
‌سەرکەوتن بۆ گەلی کورد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر