Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۰, دوشنبه

دۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌بێته‌ بابه‌تی دانیشتنێکی‌ پارله‌مانی سوێد


دۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌بێته‌ بابه‌تی دانیشتنێکی‌ پارله‌مانی سوێد  


ئا: کهریم مهرهسهنه
NNSROJ- 
ستۆکهۆڵم:
دوای نامهیهکی پارلهمانتاری کوردی پارلهمانی سوێد بۆ وهزیری دهرهوهی ئهو وڵاته، بڕیارهپارلهمانی سوێد لهناوڕاستهکانی مانگی داهاتوودا لهسهر پرسی مافهکانی مرۆڤ لهئێران کۆبێتهوهو وهزیری دهرهوهش لهسهر بابهتهکهبدوێ.

ئامینهکاکهباوه، ئهندامی پارلهمانی سوێد لهسهر لیستی پارتی چهپ، لهنامهیهکدا کهلهسایتی رهسمیی پارلهماندا بڵاو کراوهتهوه، داوای لهوهزیری دهرهوهی سوێد 'کاڕڵ بیلدت' کردووه، سهبارهت بهدۆخی مافی مرۆڤ لهئێران وهڵامی چهند پرسیارێک بداتهوه‌.

لهنامهکهی کاکهباوهدا هاتووه‌: "کاتێک رژیمی ئیسلامی لهساڵی 1979دا دهستهڵاتی بهدهستهوهگرت، قانوونی ئهساسیی نوێی لهسهر بنهمای شهریعهنووسییهوه‌. ئێران لهو کاتهوهلهلایهن تاقمێکی بچووک ئاخوندهوهبهڕێوهدهبرێ کهدهستیان بهسهر سامانهکانی ئهو وڵاتهدا گرت و بێ گوێدانههاووڵاتیان خۆیان پێ دهوڵهمهند کرد."

ئهو ژنهپارلهمانتاره، کهپێشتر لهناو یهکێک لهحیزبهچهپهکانی رۆژههڵاتی کوردساتاندا چالاک بووه، وێرای ئاماژهبهوهکهخهڵکی ئێران "لهنههامهتییهکی قووڵدا دهژین"، دهستنیشانی دهکات که‌ "ئاخوندهکان ژمارهیهکی زۆر تێکنۆکرات، بیرۆکرات و هێزی سهربازییان لهدهوری خۆیان کۆکردۆتهوهکهلهسهر سامانی خهڵکدهلهوهڕێن."
بهگوتهی کاکهباوه‌ "نهکاربهدهستان و نهدادگهکانیش گوێ نادهنه‌‌ پرۆسهحقووقییهکان و ئهوهی لهقانوونهکانی ئهو وڵاتهدا دانی پێدا نراوه‌."

ـ ئهو پرهسنیپهی [لهئێران] ڕهچاو دهکرێ راونان، چهوساندنهوهو تۆقاندنی هاووڵاتیانه‌. پێڕهوکردنی زوڵم و زۆرداری بهوردی کاری لهسهر کراوه‌. پیاوهکان بهسڵینگ [جهرسهقیل] ههڵدهواسرێن و ژنهکانیش بهردباران دهکرێن. ئهو سیاسهتمهدارهکوردهلهنامهکهیدا بهو شێوهیهباسی لهبارودۆخی ئێران کردووهو دهستنیشانی کردووهکه‌ "ئهورۆ کهس ئهو زوڵم و زۆرییهنابینێ، ئهو ههموو ئێعدامانهنابینێ."


ناوبراو ئاماژهش بهپرۆگرامهناوکییهکهی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دهکا، کهبهباوهڕی ئهو "نسێی خستۆتهسهر" بارودۆخی مافی مرۆڤ. بهباوهڕێ کاکهباوه‌ "ئیتر کاتی ئهوههاتووهکهجیهانییهکان ئاوڕێک لهوهزعی ناوخۆی ئێران بدهنهوه‌" و وهک ئهو دهنووسێ "لهئێستادا چهندین چالاکی سهندیکا کرێکارییهکان لهگرتووخانهکاندا بهند کراون و حوکمی درێژخایهنیان بهسهردا سهپێنراوه‌."

ئهو پێی وایهکهبههۆی ئاوڕ نهدانهوهی رۆژئاوا لهپرسهکانی مافی مرۆڤ لهناوخۆی ئێران "ئێعدامهکان روونیان لهزیاد بوونهو حوکمدراوهکان بهبهر چاوی ڕای گشتییهوهههڵداوهسرێن بۆ ئهوهی خهڵک چاوترسێن بکهن. کهسانی سهر بهئۆپۆزیسیۆنی سیاسی یان لهدار دهدرێن یانیش بهىێ بنهما لهسهر مادهسڕکهرهکان سزای دوور و درێژ دهدرێن."

ناوبراو لهو پێوهندییهدا دوو پرسیاری ئاراستهی وهزیری دهرهوهی سوێد و داوای وهڵامی رهسمیی لێ کردووهکهبڕیارهلهرۆژی 17ی مانگی ژانوویهی داهاتوودا، لهبهر دهم ئهندامانی پارلهمان وهڵامی خۆی بداتهوه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر