Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۲, چهارشنبه

پڕاگ، پڕاگ، کورد هەراج کرا لە لایەن فریۆخۆاردوەکانی کورد



پڕاگ، پڕاگ،

‌کۆنفرانسێک کە کوردیان تێدا هەرزان کردو فرۆشت. کۆنفرانسێک کە هیچی کەمتر نەبو لە ڵۆزان و سایکۆس بیکۆ.

‌کۆنفڕانسێک کە بە بێشەرمانەترین شێوە پلانی سڕینەوەی گەلی کورد وەک نەتەوە، تێدا داڕێژرا. بەشدار بوە کوردەکان، بێ نواندنی هیچ هەڵوێستێک دژی ئەو پلانە چەپەڵە، کۆتایان بە کۆنگرە هێنا وە ئیمزای هاوبەشی خۆیان خستە سەر لاپەڕی ڕەشی پان ئێرانی و حاشایان لە بونی خۆیان کردو، لەو نێوانەشدا گەلی کو
رد بۆ قوربانی، کە بە ڕاستی مایەی نیگەرانی وە هەڵوێستە لە سەر کردن و بە توندترین شێوە بەرپرچدانەوەیە.
‌لە دوایشدا، کوردە بەشدار بوەکان کە هیچ کات نوێنەری ڕاستقینەی گەلی کورد نەبون و ساڵەهایە بەدوا بەرژەوەندە شەخسیەکانیاندا وێڵن، کەوتنە بەر هێرشی کۆمەڵانی قوربانی کراو، بەشدار بوانی پڕاگ زۆر بێشەرمانە ویستیان چاوپۆشی لە خەرابکاریەکانیان بکەن، بەڵام بە هۆی وشیاری بەشێک لە ڕۆژنامە نوس و ڕەوشەنبیر و میدیای دڵسۆزی نیشتیمانمان، بە تەواوی پلانی چەپەڵیان ئاشکرا بو، کە بۆیان دەرکەوت حاشا کردن معاڵەو ناتوانن، ئەوجار بە دوو بەیاننامە وە پاساو هێنانەوە لە بەر چاوی خەڵک ، بەیاننامەی کۆنفرانسی پڕاگیان ڕەت کردوە.
‌بۆیە پێویستە گەلی کورد ئەوڕو خاوەن ئیرادەی خۆی بێت وە هیچ کات ڕێگا نەدات چەند مێشک ویشکێک بیانفرۆشێت، کە حاشا لە بونی خاکی خۆیان وە نەتەوەی خۆیان کردوەو، بەرژەوەندی شەخسی خۆیان لا گرنگە، وە حازرن گەلی کورد بە دوو بابۆڵەی چەور بفرۆشن.
‌بۆیە پێویستە وە واجبی سەر شانی هەر تاکێکی کوردە لێپێچینەوە لەو بەشدار بوانە بکات و ڕێگا نەدەن جارێکی تر بە ناوی گەلی کوردەوە بەشداری هیچ کۆنفرانس و کۆبوبنەوەیێک بن.
‌ئەگەر گەلی کورد ئەوڕۆ بەرانبەر هەر کەسێک دیهەوێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت و خاکی کوردستان و گەلی کوردستان هەڕاج بکات و بکاتە قوربانی، دەنگ هەڵنەبڕێت، سبەی درەنگ دەبێت.
‌بۆیە داواکارم، لە هەمو تاکێکی کورد، بێدەنگی بشکێنن و ڕونکردنەوەیێکی تەواو لەو بەشدار بوانە بخوازن و هەرگیز جارێکی تر ڕێگا نەدەن، بمانکەن بە قوربانی بەرژەوەندیە بێقیمەتەکانیان کە مرۆڤ شەرمی پێدێت.

‌سەربەرزی وە سەرکەوتن بۆ گەلی کورد.

‌/////////////////////////////


راگه‌یاندنی پێنج شه‌مه‌ وه‌ک رۆژی ماته‌مین له‌ کوردستان






بۆ گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و سەرجەم مرۆڤدۆستان


ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز لە گوندی شیناوێ لە کارەساتێکی دڵتەزێن دا ٣٧ کچی مناڵ بە هۆی سووتانی قوتابخانەکەیان تووشی سووتان بوون کە بە داخەوە دو



و
 کەس لەوان گیانی لە دەست دا. ئەو رووداوە کارەساتێکی ئاسایی نییە و تەنیا نابێ وەک ئەنجامی کەمتر خەمی چەند کەسێک و چەند بەرپرسیارێکی دەولەتی لێک بدرێتەوە. ئەو کارەساتە ئەنجامی سیاسەتی سیستەماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قڕ کردن و لەناوبردنی گەلی کوردە. هۆکاری سووتانی ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە قوتابخانەی شیناوێ هەر هەمان هۆکاری لە سێدارەدرانی جەوانانمان لە زیندانەکانی رژێم، کوژرانی کچ و کورانمان لە شاخەکانی نیشتیمانمان، کوژرانی رۆژانەی کاسبکارانی کورد، هەژاری لە ڕادە بەدەر لە هەموو شوێنێکی کوردستان، تووش بوونی جەوانان بە ماددە هەشبەرەکان، خۆسوتاندنی ژنان و تێک بردنی بواری ئەخلاقی کۆمەلگا لە لایەن دام و دەزگاکانی رژێمەوەیە. ئەوانە هەموو گرێدراو بە یەک و لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکەرانەی کۆماری ئسلامی بە ڕێوە دەچن هەر بۆیەش لە بەرامبەر ئەم کارەساتە پێویستە ئەو نیزامە و سیاسەتەکانی بە گشتی مەحکوم بکرێ و هەڵوێستی لە بەرانبەر بگیردرێت.



لێرەدا ئێمە وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئەو کارەساتە وەک کوشتار بە ناو دەکەین و بە توندی شەرمەزاری دەکەین. کوژراوانی ێەم کارەساتە قوربانی بەڕێوە چوونی سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلەکەمانن و سەمبۆلی مەزلوومییەت و شەهیدی گەلی زوڵم لێکراوی ئێمەن. لەم پێناوە دا وێرای سەرەخۆشی لە بنەمالە و کەسوکاری ئەم دوو شەهیدە پاکە و سەرجەم گەلی کورد، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕاگیەیاندنی ڕۆژی پێنج شەممە وەک رۆژی ماتەمینی گشتی دەردەبرین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەم ڕۆژەدا نەک تەنیا هەستیاری و خەمباری خۆیان بەلکوو نەفرەت و قینی خۆیان لە بەرامبەر سیاسەتی سووتاندن و کوشتاری رۆلەکانی گەلی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەرببرن



ڕەحمان حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان



١١/١٢/٢٠١٢

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر