Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲۸, سه‌شنبه

عەولای مۆهتەدی کەسایەتیکی براکۆژ دژی کوردە هیچ بوونی نەوبوونی هیچ لە بەرژەوەندی کوردا نییە ئەم کابرا


عەولای مۆهتەدی  کەسایەتیکی  براکۆژ و دژی کوردە   بوونی یان نەوبوونی  لە گۆرە پانی خەباتدا لە کوردستان  هیچ لە بەرژەوەندی کوردا نییە ئەم کابرا  رۆژەیک برۆ لای ریکخراوەی سەۆز دەروات رۆژەیکی دیکە برۆ لای کوری شا عەولای مۆهتەدی  دەتوانێت لە داهاتوودا دەێبینن کە چوون کورد بەفرۆشێت بە بیگانەکان  چونکە کوری خانزادییە و خانزادەیش بەس لە فکری بەرژەوەندی شەخسی خۆیادییە  گیرفانی خۆیی لە دۆنیا خۆشتر دەوێت ماوەیەکە دژی ئیمە دەستیان داوەتە پرۆپاگەندە بە دزیەوە لە ریگای ئیمەیلەوە چەند نامم داناوە بۆ رۆژەیک بیخەمە بەردەستی خۆینەران ئەگر بە پەیویستی بەزانێن ئەوا ناو ناونیشانەکانیان را دەستی ئانۆنیمۆز  دەکەێن جا با خۆیانیان بۆ رابگیرێت لە برانبەر  هێرشی ئانۆنیمۆزدا.

دوو له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن سكرتاریه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگێره‌وه‌ خرانه‌ ناو لیستی‌ ره‌ش، وه‌لامی کۆمەڵە ده‌دەنەوە


  




رۆژهه‌لات تایمز - تایبه‌ت: هه‌ر یه‌كه‌ له‌دكتۆر رۆیا تلوعی‌ و دكتۆر هێمن سه‌یدی‌‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگیره‌وه‌ ده‌خرینه‌ ناو لیستی‌ ره‌شه‌وه‌، وه‌لامی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.....و ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ كۆمه‌له‌ی‌ شۆرشگێر ژماره‌یه‌ك له ‌ره‌خنه‌گرانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستانی‌ خسته‌ ناو لیستی‌ ره‌شه‌وه‌‌و داوای‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كرد هه‌موو كارێك بكه‌ن بۆ وه‌لامدانه‌وه‌یان‌و له‌ سه‌ریان بنووسن.
دكتۆر هێمن سه‌یدی‌ له‌و باره‌وه‌ به‌ رۆژهه‌لات تایمزی‌ راگه‌یاند: "له سه‌ره‌تای نامه‌که‌دا ئێمه‌یان تاوانبار کردوه که "ته‌بلیغاتێکی ژه‌هراوی و ناره‌وایان به دژی کۆمه‌له و شه‌خسی کاک عه‌بدوللای موهته‌دی وه‌ری خستوه". کۆمه‌له و کاک عه‌بدولای موهته‌دی ده‌بێ سابیتی بکه‌ن که که‌ی و چۆن من ته‌بلیغی ژه‌هراوی و ناره‌وام به دژی کۆمه‌له و کاک عه‌بدولای موهته‌دی وه‌ری خستووه؟ ئه‌وه‌یه ئه‌م حیزبه‌ی که ده‌یگوت باوه‌ری به رخنه‌یه؟ ئه‌وه‌یه ئه‌و سکرتێره‌ی که لاینگرانی ده‌یانگوت دیموکراتترین رێبه‌ری کورده؟"
هاوكات د. رۆئیا تلوعی‌ كه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ لیسته‌کەدا ناوی‌ هاتووه‌و داوا له‌ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌له‌ کراوە له‌ سه‌ری‌ بنوسن، به‌ رۆژهه‌لات تایمزی‌ وت: "تاوانی من لەو وتارەوە دەست پێدەکا کە لە ژێر ناوی "دمکراسی در میان احزاب کوردی از شعار تا عمل" سال و نیوێک لەمەوبەر لە گوویا نیوز چاپ بوو. سکرتێری هیچ حیزبێک دژکردەوەی نیشان نەدا جگە لە ئالقەی دەوری عەبدوللای مۆهتەدی. لە جیاتی هەر ولامێکی مەنتیقی، شەونامە و جنێو و تۆمەتی ئیخلاقیان دژ بە من بلاو کردەوە".


دوکتور تلوعی‌ دواتر به‌ ئاماژه‌ بە تەنزیمکردنی ئەو لیسته ‌ره‌شه‌ روو بە ئەندامانی کۆمەڵە دەڵێ: "تکایە كۆمەلە نەجات بدەن. حەیفە بەراستی. بەداخم بۆ ناوی کۆمەلە و ناوی گەورەی پێشمەرگە کە ببێتە بازیچەی دەستی دەسەلات پەرستی و هەلپەرستی. دەبێ هەموو دلسۆزانی نیشتمان و دلسۆزانی کۆمەلە تەنانەت هەموو لقەکانی کۆمەلە بەر ئەم دیاردە بگرن." ئه‌وه‌شی بۆ رۆژهه‌لات تایمز‌ ئاشكرا كرد كه‌ پیشتر له‌ سه‌ر ئه‌م لیسته‌ ره‌شه‌ ره‌خنه ‌له‌ خودی‌ موهته‌دی‌ گیراوه‌ به‌لام ئه‌و وتویه‌تی‌ كه‌ تلوعی‌ جییایخوازو پژاكه‌: "سەیرە لە لەندەن کە نووریزادە و چەن کەسی دیکە پێیان وتبوو کارێکی زۆر ناشرینت کردوە و بە زەرەری خۆتە، وتبووی کورە باسی مەکەن بەلام رۆیا پژاکی و تجزیە طلبە ." هه‌ر بۆیه‌ داوایكرد: "حیزبێکی موبارز نابێ ئامێری دەستی دەسەلاتخوازێک بێت کە شوناس و هەویەتی ئەو حیزبە و میللەتێک لە پێناو خۆپەرستی و دەسلاتخوازیدا بکاتە گالتەجار و لە ناوی بەرێت." د. تلوعی‌ هه‌ر روو له‌ عه‌بدولڵا موهته‌دی‌ ئه‌و‌ه‌شی‌‌ ووت:" پێم وایە ئەو شێوە تەوهین کردن و درۆ هەلبەستن بۆ ژیانی شەخسی رەخنەگەران و هێرش بردن و تۆمەت ساز کردن زۆر زۆر لە باری حورمەت و ئەرزشی سیاسیەوە بە زەرەری بوو و خراپ پێی شکا. دیارە خۆشی بەو هەڵەی زانیوە. خۆزگەم زووتر بەوەش بزانێ کە ناکرێ لە پشت دمامکی دیمۆکراسیخوازیدا دایمە دەسەلاتداری بکەی. ئەو دەسەلاتە ئەرزشی ئەو هەموو سترێسی سەرکوتی موخالیفان و بیدەنگ کردنی رەخنەگەرانی نیە."



دكتۆر هیمنی‌ سه‌یدی‌ هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌که‌ی‌ بۆ رۆژهه‌لات تایمز پشتبەستوو بەو نامەیەی کە سکرتاریەتی کۆمەڵە ئاراستەی تەشکیلاتی حیزبەکەی کردووە، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌:" "(لە نامەکەدا ئێمەیان) هاوکات و هاوشانی کۆماری ئیسلامی" ناساندوه! ئه‌وه تۆمه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یه که حه‌تمه‌ن ده‌بێ ئیسبات بکردرێ".

لە نامەکەی سکریاریەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕدا داوا لە ئەندامانی حیزبەکە کراوە کە وڵامی ئەو چالاکانە بدەنەوە بەڵام "باسی مەسائیلی شەخسی و ئیخلاقیان مەکەن با لە سەر کۆمەڵە نەکەوێ"، لەم بارەوە دوکتور هێمن سەیدی پێی وایە: "دوای پوخته‌کردنی مێشکی ئه‌ندامه‌کانیان به پێناسه‌یه‌کی ئه‌وها و هاندانیان به نوسین به دژی ئێمه، ئینجا ده‌لێن باسی شتی شه‌خسی مه‌که‌ن و شێوازی نزمی سیاسی به‌ کار مه‌هێنن. به‌لام دوای ئه‌و نامه‌یه‌ش ئه‌ندامی کومیته ناوه‌ندێ‌که‌یان کاتێک من له بی‌بی‌سی گوتبوم ته‌نیا یه‌ک کۆمه‌له وجودی نیه و چه‌ندین کۆمه‌له چالاکن، نوسیبوی که ئه‌وه مامۆستاکه‌ی فێری کردوه که ئه‌وها بلێ. کۆمه‌له و کومیته‌ناوه‌دێکه‌ی ده‌بێ هه‌م رونی بکه‌نه‌وه که مامۆستایه‌ی من کێیه و هه‌م ئیسباتی بکه‌ن که ئه‌و مامۆستایه منی فێر کردوه که ئه‌وها بدوێم.

وتیشی‌: ئه‌و نامه‌یه ته‌ئیدی ئه‌و راستیه ده‌کا که ته‌واوی هێرشه‌کانی پێشتر - به شێوه نزمه‌کانیشێ‌وه - هه‌ر له لایه‌ن سەرکردایه‌تی کۆمه‌له‌وه دارێژراوه به‌لام که دواتر دیتیان به قه‌‌ولی خۆیان "ده‌بێته هۆی ئه‌وه که هێرشێکی ناره‌وا[!] بکرێته سه‌ر کۆمه‌له" ده‌ستوریان داوه که ئه‌و شێوه‌یه کۆتایی پێ بهێنن به‌لام دیتمان که هێندێ له ئه‌ندامان وا هاندراون که هه‌ر به حیسابی ده‌ستوری پێشوو هه‌لسوکه‌وت ده‌که‌ن."




سایتی‌ رۆژهه‌لات تایمز كه‌ بۆیه‌كه‌مجار په‌رده‌ی‌ له‌ سه‌ر ده‌قی‌ نامه‌كه‌‌ی‌ كۆمه‌له‌ی‌ شۆرشگیر بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ره‌خنه‌گرانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان لابرد‌و ده‌قی‌ نامه‌كه‌شی‌ لایه‌، هه‌ر ئه‌و كات بۆ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ زیاتر پیوه‌ندی‌ كرد به ‌سكرتاریه‌تی‌ كۆمه‌له‌وه‌ به‌لام هەتا ئێستاش وه‌لامیان نه‌داوته‌وه‌‌.

رۆژهه‌لات تایمز له‌ رۆژانی‌ داهاتوو دا دیمانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌و به‌ریزانه‌ ‌بلاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ نامه‌كه‌ی‌ كۆمه‌له‌ دا ناوی‌ هاتووه‌ به‌وه‌ی‌ به ‌توندی ‌وه‌لامی‌ بدرێته‌وه‌
ئاخر زۆر جوان بۆ شته‌کان ده‌چن مهتدیش هه‌ر وا له‌ ره‌خنه‌کانی به‌ریز کاك هیمن سیده‌ و رویا ته‌لوعی حالی بووه‌ بۆی ده‌ستوری وا بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌ر ده‌کات که‌ به‌و شیوه‌یه‌ ولام ده‌نه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی دیواخانی دره‌به‌گه‌کان هه‌لسوکه‌وت ده‌که‌ن برا گیان چاو بکه‌وه‌ بزانه‌ ناوی من چیه‌ وه‌ من کیم ئایه‌ کوژان مانای چیه‌ به‌ کوردی وه‌ ناوه‌که‌ ناوی ژنه‌ یا پیاو دیاره‌ من وه‌ك دره‌به‌گه‌کان بیر ناکه‌مه‌وه‌ جیاوازی له‌ نیو مروڤه‌کاندا بکه‌م ژن و پیاو بۆ من هه‌روه‌ك یه‌که‌ به‌لام تو که‌ کوردی نازانی وه‌ نازانی ناویه‌ك چ مانایه‌کی هه‌یه‌ وه‌ کی به‌کاری دینی به‌لام ده‌لی من باشت ده‌ناسم ئاخر ناسینه‌کانتان هه‌ر وان کاکه‌ گیان کوژان واته‌ کومه‌له‌یه‌ك ده‌ردوژان ده‌ردوژانی زۆر ئه‌ویش له‌ ده‌ستی داگیرکه‌ران وه‌ چه‌وسینه‌ران وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ دریژای میژوو زولمیان له‌ زه‌حمتکیشانکردوه‌ ئیستاش خویان کردوه‌ به‌ نوینه‌ری زه‌حمتکیشان.
http://rojhelattimes.org/read.php?id=6239

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر