Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۱۰, یکشنبه

په‌یامی سه‌رۆک ئۆباما سه‌باره‌ت به‌ سوریا


په‌یامی سه‌رۆک ئۆباما سه‌باره‌ت به‌ سوریا

سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت دوا بڕیاری خۆی نه‌داوه‌  وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هێرشی کیمیایی له‌ سوریا. به‌ڵام ده‌ڵێت له‌ تاووتوێکردنی وه‌ڵامێکی سنورداره‌ تایبه‌ت به‌و هێرشه‌.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بڕیاری وه‌ڵامی له‌شکریی داوه‌ دژی حکومه‌تی سوریا به‌هۆی وه‌ک ده‌گوترێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌وه، وه‌ ده‌شڵێت هێرشێکی دڕندانه‌ی چه‌کی کیمیایی نابێت هه‌ر ته‌نها لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت به‌ڵکو ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش بێت.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناتوانێت و ناشبێت چاوی خۆی وه‌رچه‌رخێنێت له‌وه‌ی له‌ دیمه‌شق چی ڕوویدا.


له‌ میانه‌ی وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یدا له‌ کۆشکی سپیه‌وه‌ بۆ گه‌لی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری بۆ سه‌ر سوریا، به‌و شێوه‌یه‌ نابێت کۆتایی نه‌بێت و هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکاییش نانێردرێته‌ ناو خاکی سوریاوه‌.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریی به‌بێ ده‌سه‌ڵاتدان له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه‌ ده‌ستپێناکات.

هه‌ر له‌م په‌یامه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما داوای له‌ ئه‌ندامانی کۆنگرێسیش کردووه‌ تا بڕیاره‌که‌ی بۆ سزادانی ڕژێمی سوریا به‌ به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری په‌سه‌ند بکه‌ن به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا کراوه‌ که‌ سه‌رۆک ئۆباما به‌ به‌دترین هێرشی کیمیایی سه‌ده‌ی 21 ناودێری کرد.

بڕیاره‌ کۆنگرێسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی نۆی مانگی 9 ده‌ست به‌کار ‌بکاته‌وه‌ پاش پشوی هاوینه‌، وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌شکری ئه‌مریکا ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریی دژی نیشانه‌کانی ڕژێمی سوریا له‌ هه‌ر کاتێکدا واشنتۆن ده‌ستنیشانی بکات. 

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کان له‌ کۆنگرێس قایلن به‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و داوایه‌ی.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستوه‌رناداته‌ شه‌ڕی هیچ وڵاتێکه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر وابه‌سته‌ییه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا.

ئه‌و هێرشه‌ کیمیاییه‌ی 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سوریا کرا وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هێرشه‌ بۆسه‌ر سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی و مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا و دۆستانی ئه‌مریکاش وه‌ک شانشینی ئوردون و ئیسرائیل و لوبنان و عێراق و تورکیاش.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی به‌بێ چاوه‌ڕوانکردنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌هاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، وه‌ک ده‌ڵێت چونکه‌ کوشتنی سه‌دان منداڵ به‌ گازی ژه‌هراوی مه‌سه‌له‌یه‌که‌  ده‌بێت به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌بێت.
 
کۆشکی سپی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌ ڕێبه‌رانی سیناته‌وه‌ و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش کۆشکی سپی پلانی هه‌یه‌ له‌ پشت ده‌رگای داخراوه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر دۆسێی سوریا به‌ کۆنگرێس بدات.

هاوکاتی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، خۆپیشانده‌ران له‌ نزیک کۆشکی سپیه‌وه‌ هاواریان ده‌کرد و دروشمی دژی هێرشی له‌شکرییان بۆ سه‌ر سوریا به‌رز کردبووه‌وه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر