Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۱, چهارشنبه

پێشمەرگە و یەپەگە پێکەوە لە دژی داعش شەڕدەکەن.



بەپەلە و هەر ئێستا............

پێشمەرگە و یەپەگە پێکەوە لە دژی داعش شەڕدەکەن.

هێزەکانی داعش پەلاماری سەربازگەیەکی نزیک گوندی سەلەمییەی سەر سنوری نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان داوە و داگیریان کردوە.
ڕاگەیەندرا ، بۆ ڕزگارکردنی سەربازگەکە ، هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە سەر سەربازگەکە و لە ئاکامی ئەوەشدا ، شەڕ کەوتووەتەوە.
ئەمەو شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەپەژە چوون بە هانای برا پێشمەرگەکانیانەوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە یەپەگە ، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە چوارچێوەیە ئەو بانگەوازیەدا کە تێیدا ئامادەیی خۆیانی بۆ بەرگری لە باشوری کوردستان نیشاندابوو ، ئەمرۆ لە سەر سنوری نێوان باشور و ڕۆژئاوا هێزەکانیان لە دژی داعش خستۆتە ئامادەباشەوە و لەو سۆنگەیەشەوە یەپەگە و یەپەژە چوون بە هانای هێزەکانی پێشمەرگەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر