ئایا بەریز مەسعود بارزانی لە گەل داعەشدا ریکەوتنی کردوە یان پاریزگاری موسەل لە گەل داعەشدا ریکەوتنی کردوە جا نازانم ئەم هەوالانە تا چی رادەێەک راست بن هەرچەند بەلگی بە هیض لە بەر دەستای
بە پەلە: بەڵگەنامەکان ڕێکەوتنی پارتی بارزانی لەگەڵ داعشدا ئاشکرادەکەن!
لە دوایین کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تاریق هاشمی، داود ئۆغڵ و ئۆردوغاندا کە لەتورکیا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا تێلکۆچەر لە دەستی هێزەکانی YPG دەربهێنن. ئەوان لەسەر ئەم خاڵانە ڕێکەوتن:
١- پارێزگاری موسڵ نامەیەک بۆ هەموو هێزەکانی ئاسایش و سوپای عێراقی لە موسڵدا بنێرێت کە لەبەرامبەر چەکدارەکانی داعشدا مقاوەمە نەکەن. ئەوەش دەقی نامەکەیە:
٢- هێزەکانی سوپای عێراق لە موسڵەوە بەرەو هەولێر پاشەکشە بکەن و خۆیان تەسلیمی ئاسایشی پارتی بکەن. ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە لە کاتی خۆ بەدەستەوەدانی سوپای عێراق بە ئاسایشی پارتی گیراوە.
٣- ڕاگەیاندنەکان و میدیای پارتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر موسڵ و شوینەکانیتر بەشێوەیەکی دڵسۆزانە و ڕووماڵ بکەن و وەک گروپێکی ئازادیخواز و عەدالەتخواز بیانناسێنن. کاناڵی ڕووداو لەم ڕووە درێغی ناکات و بەردەوامە لە ناساندنی ئەم گروپە تیرۆریستە وەک هێزێکی عەدالەتخواز و قارەمان!. کاناڵەکەی میت بەڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسی داعش لە موسڵدا دەکات و خەتیان دەداتێ کە چۆن لە موسڵدا حکومەت بکەن!.
لە لینکی ئەو فەیسبووکەوە دەتوانن گفتوگۆی کاناڵی ڕووداو لەگەڵ بەرپرسی عەمەلیاتی جەنگی داعش لە موسڵ ببینن و ببیستن:
١- ڤیدیۆیەکی چەواشەکارانە لەلایەن پاراستنەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئەندامیکی کوردی داعش هەڕەشە لە "پارتی"ش دەکات، بەڵام ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن پاراستنەوە و بە هاوکاری کوردە داعشییەکان بڵاوکراوەتەوە.
٢- ئایا هیچ ئەقڵێکی سەلیم ئەوە قەبوڵ دەکات، داعش هەڕەشە لە پارتی بکات؟!..لەکاتێکدا پەیامنێری کاناڵی ڕووداو لە ناو موسڵدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسێکی سەربازی داعشدا دەکات؟ ئەی ئەوە چۆن بوو کە پەیامنێرەکەی کاناڵی ڕووداوی وەک کاناڵێکی پارتی بارزانییەکان لە موسڵدا نەکوشت؟!.
٣- لە موسڵدا بارەگاکانی پارتی بە وێنەی مەلا مستەفاوە لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە پارێزگاریان لێدەکرێت و ڕێگا بە فەرهودکردنیان نادرێت!.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر