Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۴, یکشنبه

ئاشکرا بو کە رژیمەکەی ئەسەد و پارتی نادیموکراتی کوردوستان ریک کەوتن لەسەر پلانی هیرش کردنە سەر رۆژ ئاوا نەفرەت لە خائینان تـــــــــــــکــــــایــــــە لایـــــکــــــــی پـــــەیــــــــجـــــــی دوەمـــــان بکەن

پیلانێکى PDK و رژێمى به‌عسى سوریا له‌دژى رۆژئاوا ئاشکرا ده‌بێت
ئاشکرا بو کە رژیمەکەی ئەسەد و پارتی نادیموکراتی کوردوستان ریک کەوتن لەسەر پلانی هیرش کردنە سەر رۆژ ئاوا نەفرەت لە خائینان
تـــــــــــــکــــــایــــــە لایـــــکــــــــی پـــــەیــــــــجـــــــی دوەمـــــان بکەن 
video

کاربه‌ده‌ستانى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK دوو جار سه‌ردانى دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریایان کردوه‌ و له‌گه‌ڵ رژێمى به‌عسى سوریا له‌ دژى رۆژئاواى کوردستان دیداریان ئه‌نجامداوه‌. له‌ دیداره‌که‌دا چۆنیه‌تى داگیرکردنى هه‌رێمه‌کانى ( دێرک، گرکێ له‌گێ و رمێلان ) باسیان له‌سه‌ر کراوه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تا رژێم به‌ هاوه‌ن هێرش بکاته‌ سه‌ر هێزه‌کانى YPG له‌سه‌ر سنوور و چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێکیش ئاراسته‌ى خاکى باشوورى کوردستان بکات


 . PDK ش له‌ ئه‌وروپا له‌ رێگاى دیبلۆماسیه‌وه‌ هه‌وڵ بدات PYD وه‌کو رێکخستنێکى تیرۆر رابگه‌یه‌ندرێت.
هێرشه‌کانى PDK به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ییه‌دا و هێرشى هێزه‌کانى رژێمى سوریا له‌ حه‌سه‌که‌ و هه‌روه‌ها سه‌ردانى مه‌سعود و نیچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌وروپا، ناوه‌رۆکى دیداره‌کان پشتراست ده‌کاته‌وه‌ .
ماوه‌یه‌که‌ سیاسه‌ته‌ دژبه‌ره‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان-ئێراق(PDK) له‌ دژى رۆژئاواى کوردستان و هێرشه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ زیاتر ده‌بن. هاوکات هێزه‌کانى رژێمى سوریاش هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى. له‌ دواى گه‌ماڕۆ و ئابلۆقه‌کان، داخستنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق له‌سه‌ر سنوورى رۆژئاوا و باشوورى کوردستان ، ئه‌مجاره‌ چه‌کدارانى PDK رۆژى 19ى ئه‌م مانگه‌ له‌ زاخۆ، دهۆک و هه‌ولێر هێرشیان کرده‌سه‌ر نوسینگه‌ى رۆژى وڵاتى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان ،RJAK ، کۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى گه‌نجان ، نوسینگه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى دیجله‌ DIHA و چه‌ندین ئه‌ندام و خه‌باتکارانیان ده‌ستگیر کرد و نوسینگه‌کانیان داخست. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجیشه‌ ، رۆژێک دواى ئه‌و هێرشه‌ى PDK هێزه‌کانى رژێمى سوریا له‌ شارى حه‌سه‌که‌ هێرشیان کرده‌سه‌ر بازگه‌کانى ئاسایشى رۆژئاوا .
ئه‌و رووداوانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا پرسیار و گومان دروست ده‌کات و ده‌وترێت که‌ هێرشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ى پیلانێکى هاوبه‌شدا ئه‌نجام ده‌درێن .
به‌ پێى زانیارییه‌کان که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کى باوه‌ڕ پێکراو به‌ ANHA ى راگه‌یاندووه‌ ، له‌ نێوان PDK و رژێمى سوریادا دوو دیدار ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ دژى رۆژئاواى کوردستان پیلانێکى چه‌په‌ڵیان ئاماده‌ کردوه‌ .
سه‌رچاوه‌که‌ رایگه‌یاندوه‌ له‌سه‌رناوى PDK فازل میرانى له‌سه‌ره‌تاى مانگى گوڵانى 2014 سه‌ردانى دیمه‌شقى کردوه‌ و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانى رژێمى به‌عس دیدارێکى ئه‌نجامداوه‌. له‌ دواى فازڵ میرانى جارێکى دیکه‌ش له‌سه‌ر ناوى PDK ئازاد به‌روارى سه‌ردانى دیمه‌شقى کردوه‌ و دیداری ئه‌نجامداوه‌ .
پیلانى داگیرکردنى ( دێرک، گرکێ له‌گێ و رمێلان )
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که‌ له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان PDK و رژێمى سوریا پیلاندارێژراوه‌ که‌ ده‌بێت له‌ دژى ئیراده‌ى ئازادى رۆژئاواى کوردستان تێکۆشانێکى هاوبه‌ش به‌رێوه‌ بچێت ، له‌ چوارچێوه‌ى پیلانه‌که‌شدا هه‌رێمه‌کانى ( دێرک، گرکێ له‌گێ و رمێلان ) ده‌بێت داگیربکرێن .
سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردانیش بیانوویه‌ک ئاماده‌ کراوه‌ که‌ هێزه‌کانى رژێم به‌ هاوه‌ن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانى YPG له‌سه‌ر سنوورى باشوورى کوردستان و چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێکیش ئاراسته‌ى خاکى باشوورى کوردستان بکه‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌کو بیانوویه‌ک ده‌بێت بۆ PDK و چوارچێوه‌یه‌شدا PDK نزیکه‌ى (2) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ى رۆژئاواى کوردستان بکات و له‌ هه‌رێمه‌کانى ( دێرک، گرکێ له‌گێ و رمێلان) ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ده‌بێت جێگربکرێن .
له‌ چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان رژێمى به‌عسى سوریا و پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK له‌ دواى به‌ده‌ست خستنى رمێلان، هێڵێکى بۆرى نه‌وت بۆ باشوورى کوردستان ده‌کێشن و بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌فرۆشن و له‌م رێگایه‌وه‌ پشتیوانى تورکیاش زیاتر ده‌که‌ن .
له‌ دیاره‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه‌ که‌ رژێم هه‌رێمى جزیره‌ بۆ بازرگانى کردن راده‌ستى PDK ده‌کات .
PDK له‌ دژى PYD کارى دیبلۆماسى به‌رێوه‌ ده‌بات
بۆ پێکهاتن و به‌رێوه‌چوونى ئه‌و پیلانه‌ش، PDK به‌رێگه‌ى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنه‌کان ده‌ست به‌ که‌مپینێکى ره‌شبگیرى کردن ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌وروپاش کارى دیبلۆماسى به‌رێوه‌ ده‌به‌ن به‌ ئامانجى له‌که‌دارکردنى پارتى یه‌کێتى دیموکراتی(PYD) له‌ ناوى لیستى تیرۆردا .
له‌ دواى ئه‌و دیدارانه‌دا ، هێرشه‌کانى PDK بۆ سه‌ر داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کان و چاپه‌مه‌نی ئازاد له‌ باشوورى کوردستان و هێرشى هێزه‌کانى رژێمى سوریا له‌ شارى حه‌سه‌که‌ بۆ سه‌ر بازگه‌کانى YPG و هێزه‌کانى ئاسایشى رۆژئاوا، هه‌روه‌ها سه‌ردانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK مه‌سعود بارزانى بۆ ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا ، نیچیرڤان بارزانیش بۆ به‌ریتانیا ، زانیارى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پشتراست ده‌کاته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها چه‌ند پارتێکى سه‌ربه‌ PDK له‌ دژى PYD لێدوانیان بڵاو کرده‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ هه‌وڵدانى ره‌شبگیرى کردوه‌ .
ته‌ئکید نه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ فه‌رمییه‌تدا ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى نێوان رژێمى به‌عسى سوریا و پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK واژۆ کراوه‌ یان نا به‌ڵام پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌کان سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانى سه‌رچاوه‌که‌ پشتراست ده‌کاته‌وه‌ .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر