Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ دی ۲۰, شنبه

ئاشکرایە ماوەی چەند مانگێکە ھێرشی تیرۆریستان بەرۆکی بە خەڵکی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە عێراق و ھەرێمەکەمان گرتووە ,, لە ئەنجامی ئەو ڕەوشە ناھەموارە و شەڕو پێکدادانەکان جگە لەوەی کە خەڵکێکی زۆری سڤیل و بێ بەرگری بوون بە قوربانی ,زۆرێکیش لە خەڵکی ئەو ناوچانە بە کورد و نەتەوەی جیاوازیشەوە توشی ماڵوێرانی و دەربەدەری بوون و بۆ پاراستنی مناڵو خێزانەکانیان ڕوویان کردە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە

نووسینی هادی ئەحمەد

ھەرێمی کوردستانیش بێبەش نەبوو لە ھاتنی ئەو ئاوارانەو دەرگای
خۆی ئاوەڵا کرد بۆیان و پێشوازییەکی گەرمی لێ کردن و تاڕادەیک توانی لە کەمپ و جادرگەکاندا
جێگیریان بکات و بەم شێوەیە ھاوشانی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار خەڵکی خێرخواز و
بۆ ئەو خێزانانەی لە جێگەی خۆیان ھەڵھاتوون لە ھەریمی کوردستان نیشتەجێ بوون
چالاکانی مەدەنیش درێغییان نەکرد لە گەیاندنی ھاوکاری و پێداویستییە سەرەتاییەکان
تائێرە ئەتوانین بڵێن بە ھەر ناڕەحەتی و زەحمەتییەک بوبێت ئەوان توانیویانە بژین
,,بەڵام
ئەوەی جێگای خەمی ئێمەیە لە ئێستادا ئەو کەش و ھەوایەیە کە
مەترسی مردنی ئەو ئاوارانە ھەیە بەتایبەتی منداڵان کە ڕەنگە چادر و جێگاو
ڕێگاکەیان بەرگەی سەختی سەرماو بەفر و بارانەی کەھەیە نەگرێت ئەوەتا تائێستا ١٤
کەس لە کەپەکانی بیقاع لە لوبنان بەھۆی بەفر و کەش و ھەواوە گیانیان لەدەست داوە
بۆ ئەوەی ئەم کارەساتانە لە ناوچەکەی ئێمەش ڕوونەدات و بتوانین بەر بە
لایەکمانە کە پاراستنی ژیانیان بە ئەرکی خۆمان بزانین
مەترسییەکانی بگرین بە تایبەتی بۆ ئاوارەکانی سەرسنور و چیای شەنگال ئەرکی ھەموو
ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە چالاکوان و کەسایەتی ئەم کەمپینەمان
ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە تایبەتی وەزارەتی ئەوقاف و
مامۆستایانی ئاینی پشتیوانی داخوازییەکانمان بن کە داوا دەکەین
١-دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی خێزانی ئاوارەکاندا بکرێتەوەو ھەتا ئاسایی بوونەوەی کەش و ھەوای زستان بۆ ئەوەی ماڵی خواو پیرۆزی مزگەوت بەھانای لێقەومانانەوە بێت و لە مردن ڕزگاریان بکات کە کارێکی ئاینی و مرۆییە 
٢-داوا دەکەین حکومەت لە ڕێگای دروست کردنی کەرەڤانەو خانووی پلاستیکەوە ژیانی ئەو ئاوارانەی ھەڕەشەی مەرگیان لەسەرە بەھۆی کەش و ھەواوە بپارێزێت
١-تارا حسێن چالاکی سیاسی 
٢-ھێمن مامەند ڕۆژنامەنووس
٣-عەزیز ڕەئوف نوسەر 
٤-ئارام هادی ڕۆژنامه‌نوس
١٠-١-٢٠١٥

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر