Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ دی ۲۰, شنبه

هۆشداریه‌ك بۆ هاوڕێ كانم ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌وروپا نیشته‌جێن!!!


نووسینی هادی ئەحمد
هۆشداریه‌ك بۆ هاوڕێ كانم ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌وروپا نیشته‌جێن!!!
پێش بینی ده‌كرێت چه‌ندین گروپ و ڕێكخراویتری هاوشێوه‌ی ڕێكخراوی (پیگیدا) ی ئه‌ڵمانی دژه‌ په‌نابه‌ران ده‌ركه‌ون... به‌ هیوای ژیانیكی سه‌لامه‌ت...
ڕێكخراوی پیگیدای ئه‌ڵمانی..

ماوەی چەند هەفتەیەكە، هەموو رۆژانی دووشەممە بە هەزاران كەس دەڕژێنە سەر شەقامەكان و دروشم دژی پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەڵێنەوە. بەرپرسانی ئەڵمانیاش هۆشداری دەدەنە رێبەرانی ئەو بزووتنەوە رەگەزپەرستە كە كۆتایی بەخۆپێشاندانەكان بهێنن.
تا دێت شەپۆلی ناڕەزایی راسیستەكانی ئەوروپا دژی پەنابەران زیاتر دەبێت. نوێترین كاردانەوەی راسیستەكانیش لە ئەڵمانیاوە سەرچاوەی گرت كە ئێستا بزووتنەوەیەكیان پێكهێناوە بەناوی پێگیدا، واتە (هاوپەیمانیی نیشتمانی دژ بە ئیسلامیكردنی ئەوروپا).
ئەم بزووتنەوەیە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر یەك ملیۆن كوردی پەنابەری ئەم وڵاتە كە زۆربەیان موسڵمانن. ئەوان پێیانوایە پەنابەرە موسڵمانەكان خێر و بێری ئەو وڵاتەیان بۆ خۆیان بردووە و هەڕەشەش لە ئایندەی وڵاتەكەیان دەكەن.
ئەو بزووتنەوەیە چالاكییەكانی زۆرتر لە هەرێمی ساكسنە، بەتایبەتی لە شاری درێسن، هەفتە لە دوای هەفتەش ژمارەیان زۆرتر دەبێت. لە دروشمەكانیشیان نووسراوە كە بە ئیسلامیكردن رابگیرێت، هەروەها دژی سیاسەتی تایبەت بە پەنابەری لە ئەڵمانیا خۆپێشاندان دەكەن.
تاوەكو دوو هەفتە لەمەوبەر، ئەم بزووتنەوەیە تەنیا لە شاری درێسدن چالاك بوو، بەڵام ئێستا خۆپێشاندانەكانیان فراوان كردووە و چەندین شاری ئەڵمانیای گرتووەتەوە. ئەمەش نیگەرانی لای بەرپرسانی ئەڵمانیا دروستكردووە، زۆربەی پارتەكان و بەرپرسانی ئەڵمانیا هاتوونەتە قسە لەدژی گرووپەكە.
ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداری دایە بەشداربووان كە نەكەونە داوی راستڕەوە توندڕەوەكانەوە و وریابن لەوەی بەكاریان بهێنن بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان. وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆردراین فێستڤاڵنیش ئەم گرووپە بە "مەترسیدار" دەزانێت و هاووڵاتیان لە مەبەست و نیەتی ئەم بزووتنەوەیە ئاگادار دەكاتەوە.
رالف جاگەر، وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆردراین فێستڤاڵن گوتی "ئەمانە بوونەتە مایەی نیگەرانیی ئێمە، بەترسەوە تەماشایان دەكەین، چونكە نازییە رەگەزپەرستەكان بە جلی مەدەنییەوە چوونەتە نێو خۆپێشاندەران، ترس و دڵەڕاوكێیان خستووەتە دڵی هەمووان".
ناوبراو گوتیشی "مەترسی ئەو بزووتنەوەیە لەوەدایە كە چینی ناوەندی كۆمەڵگەی ئەڵمانی پشتگیری لێدەكەن، ئەمەش وادەكات تەنیا وەكو بزووتنەوەیەكی بچووك نەمێنێتەوە، بەڵكو سەربكێشێت بۆ تەواوی ئەڵمانیا. بۆیە زۆر گرنگە خەڵك لە مەترسی ئەو گرووپە ئاگادار بكەینەوە و نەهێڵین نازییەكان هەیمەنەیان زۆرتر بێت".
پێگیدا لە شاری درێسن 15 هەزار كەسی هێنایە سەر شەقام، هەروەها لە شاری بۆن نزیكەی 200 كەس هاتنە سەرشەقام. لە نێو خۆپێشاندەراندا گەنج و پیر و كەسی ئاسایی هەن، لە دروشمەكانیاندا دەڵێن "لە هەر كوێیەك ئیسلام هەبێت، لەو شوێنە دیموكراسی نییە". هەروەها دەڵێن "لە ئەڵمانیا شوێن بۆ ئەڵمانی نەژادەكان نەماوە".
كچێكی تەمەن 22 ساڵ كە لەنێو خۆپێشاندەرانی بزووتنەوەی پێگیدا دروشمی دەگوتەوە وتی "من دەترسم ئەڵمانی نەژادەكان لێرە نەمێنن، ئەو پەنابەرانەی دێن هەموویان تیرۆریستن، كار وا بڕوات نەژادی ئەڵمانەكان لێرە نامێنێ".
ئەو كچە گوتی كە بە پلەی یەكەم دژی هاتنی ئەفریقییەكانە بۆ وڵاتەكەی "ئەوان دەیانەوێت چێژ لەو ژیانە خۆشەی ئێمە وەربگرن، داوای مافی خۆیان دەكەن. ئێمە ئەم ژیانەمان زۆر بە زەحمەتی بەدەستهێناوە". گوتیشی "بەڵێ‌ من نازیم، دەمەوێت منداڵەكانمان لەو كەسانە بپارێزین كە هەر رۆژێك شوێنێك دەتەقێننەوە".
كار و كردەوەی هەندێك لە پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا، دەنگی ناڕەزایی راسیستەكانی ئەوروپای دلێرتر كردووە، ئەمەش وایكرد لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا ژمارەی كورسییەكانیان زیاد بێت، تەنانەت لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەیان لەزیادبوونە، بۆ نموونە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگی پارتی سوێدییە دیموكراتەكان كە پارتێكی راسیستە بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كرد.
پیاوێكی قژزەردی چاوشینی ئەڵمانی كە بەشداری خۆپیشاندانی بزووتنەوەی پێگیدای كردبوو، گوتی "من ئەمڕۆ هاتووم بۆ ئێرە لەبەر ئەوەی ئیسلام لێرە زەرەمان لێدەدات، ئەم سەرپۆش بەسەرانە كێشەن بۆ ئێمە. من دژی سیاسەتی پەنابەرانم، دژی هاتنی ئاوارە موسڵمانەكانم، بەڵام هەر مەسیحییەك یاخود ئێزیدییەك لە سووریا یان لە كوردستان ژیانیان لەبەر داعش لە مەترسیدا بێت، با بێن بۆ ئێرە و بەخێر بێن سەرچاو".
لە ئەڵمانیا نزیكەی 4.5 ملیۆن موسڵمان دەژین، بەڵام زۆربەیان پابەند نین بە یاسا و رێساكانی ئاینی ئیسلام. بۆیە بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن پێگیدا مایەی شەرمەزارییە بۆ ئەڵمانیا و نابێت رێگە بدرێت بە نازییە رەگەزپەرستەكان ئەم مەسەلەیە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاربێنن.
زۆربەی ئەڵمانەكان دژی ئەم بزووتنەوەیەن و پێیانوایە زیان بە پێكەوەژیانی گەلان لە ئەڵمانیا دەگەیەنێت. لە شاری بۆن بەهەزاران خەڵك دژی پێگیدا خۆپێشاندانیان كرد و رێگەیان لێگرتن بچنە ناو شار. لەسەر سلۆگۆنەكانی خۆپێشاندەرانی دژ بە پێگیدا نووسرابوو بەڵێ بۆ هەمەڕەنگی و نا بۆ نازیزم.
كوردێك كە بەشداری لە خۆپێشاندانی دژ بە پێگیدا كردبوو بە (رووداو)ی گوت "ئەمانە نایانەوێت كەس لەو وڵاتەدا بژیت".
ئێستا پێگیدا بەرپرسانی ئەڵمانیای بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، ژمارەیان رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات، پسپۆڕان دەڵێن هەموو بەشداربووان راستڕەوە توندڕەوەكان نین، داوا دەكرێت پارتی دەسەڵاتدار چاو لە جموجوڵی پێگیدا نەپۆشێت. بەڵام پێگیدا بۆ ئەم دووشەممەیەش ناوی خۆی تۆماركردووە بۆ خۆپێشاندان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر