Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ فروردین ۲۶, سه‌شنبه

با مسعود بارزانی وەلام بەداتەوە لەشکری رۆژ جاش تورکیاییە کاک مسعود تویش هەروەها









با مسعود بارزانی وەلام بەداتەوە لەشکری رۆژ جاش تورکیاییە کاک مسعود تویش هەروەها
به په له ...Lezgin.... هه‌شت به‌ لگه‌ی ڤێدیۆ
به په له: سوپای نیشتیمانی لیبیا به دهان پێشمەرگەی ڕۆژی سه‌ر به پارتی له لیبیا دەستگیرکردووە ، تا داوی بنێره‌ ۸ به لگه
سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند پێشمەرگە کانی ڕۆژیان دەستگیرکردووە که لەهەولێر ڕاهێنانی پێکراوە.


" با مسعود بارزانی وەلام بەداتەوە لەشکری رۆژ جاش تورکیاییە کاک مسعود تویش هەروەها سەرمان سوڕماوە، چۆن كوردێك دەتوانێ تیرۆریست بێت؟!!" ئەمە قسەی وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیایە لە بارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك بە ناوی (شاكر فەرمان) كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و "پێشمەرگەی لەشكری رۆژ "ە لە هەرێمی كوردستان و، لە بنكەیەكی توركی لە هەولێر راهێنانی پێكراوە لەلایەن هێزێكی توركی ناسراو بە "الذئب الرمادي" كە بە تەواوی دژی هەر جوڵانەوەیەكی كوردین و راهێنانی تایبەت ئەنجامدەدەن بۆ كوشتنی سەركردە كوردەكان لە "PKK,PYD, YPG”.
ئەم زانیاریانە شۆكهێنەرنین، چونكە دەمێكە ناسنامەی لەشكری رۆژ و ئامانجەكانیان روونە لە هەرێمی كوردستان كە چۆن دژ بە رۆژئاوای كوردستان بۆ بەرژەوەندی توركیا بەكارئەهێندرێن، بەڵام ئەوەی مایەی هەڵوەستەی تەواوە چۆن داهات و موڵك و ماڵی گشتی و خاكی هەرێم بۆ پێگەیاندنی ئەم جۆرە هێزانە بەكارئەهێندرێت و خەڵكی هەرێم برسی ئەكرێن؟؟!!
هێزە ئەمنییەكان و دەزگاكانی ناو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، رۆژێك خەڵكی راپەڕیوی دژ بە داگیركاری توركیا لەشێلادزێ دەستگیر ئەكەن و رۆژێكی تر “مستەفا سەلیمی رادەستی ئێران ئەكەن” رۆژێكی تر عەدنان رەشیدی ئەخەنە ژێر هەڕەشەی دیپۆرتكردنەوە و لەولاشەوە كەمپی پەنابەرانی مەخمور ئابلوقەی ئەخرێتەسەر...
هەموو ئەم رووداوانە بە رێككەوت نین، بەڵكو پەیوەندی بە نۆكەری پارتی و یەكێتی هەیە بۆ توركیا و ئێران. ئەوەی دەبیندرێت بەرهەمی كوردایەتی ساختەیە، بۆیە وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئەڵێت “كوردەكان چۆن دەتوانن بكەونەگەڵ توركیا و ئەو كوردانەی تر جێبهێڵن كە لەپێناو ئازادی و كیانی خۆیان شەڕ ئەكەن؟”.
تێبینی، زانیارییەكان لە دەقی لێدوانی وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا وەرگیراوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر