Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ فروردین ۲۵, دوشنبه

ئێوە ڕۆڵەی پەنابەری کورد دوای حەفدە ساڵ زیندانی ڕادەستی دوژمن دەکەنەوە، عەلی جەوانمەردی بڵێ چی



ئێوە ڕۆڵەی پەنابەری کورد دوای حەفدە ساڵ زیندانی ڕادەستی دوژمن دەکەنەوە، عەلی جەوانمەردی بڵێ چی
من بیرو باوەرم ترەزی فیکریم لە گەل کاک عەلی جەوانمردی جیاوازە بەلام بە واتایی ئەووە نییە کە دۆژمن بین ئیمە براین


پتر لە چل ساڵە زیندان و سێدارە سیمبولی دەسەڵات و بڕیاری مەلایان تیررۆستی ڕشکاوی ئێرانە. مستەفا سەلیمی و هەزاران ڕۆڵەی تری کورد و ناکورد دەیان ساڵە لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیم دا دەڕزێن. مستەفا سەلیمی و هەواڵانی زیندانی لە سەقز توانیان ئەو سیمبولە تاریک و تنۆکەی ڕژیم تێکبشکێنن. مستەفای چارەڕەش و بێ پشتیوان بە هیوای ڕزگاری پەنا بۆ هاوڕێیانی حیزبی و برایانی ئاسایشی خۆی لە باشووری کوردستان دەبا، بێ خەبەر لەوەی ئەو بە ناو برایانە بە دزی و نهێنی ئەو دەیانەوێ ڕادەستی ڕژیمی ئێرانی بکەنەوە. ئەوە عەلی جەوانمەردی بوو شەودرەنگانێک ئەو هەواڵەی خێرا بڵاوکردەوە و پتەی ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی خستە سەر ئاو و لە جیهان دا ریسوا بوون.
عەلی جەوانمەردی بە کەمترین کەرەسە و ئیمکاناتەوە و بە تەلەفونێکی دەستی کە لە دەست هەموو ژن و پیاو و منداڵێک دا هەیە، دەنگی کورد و ڕاستییەکان وەسەر دەنگ و ڕەنگی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بودجە میلویۆن دۆڵاڕییەکانی یەکێتی و ئادی و بۆدی تر خست. خۆ ئەگەر عەلی جەوانمەردی نەبایە مستەفا سەلیمی بێ دەنگ هەر ڕادەست دەکرایەوە، بەڵام جیاوازییەکی ئەوەیە ئێستا بە لەقاودانی ئەو خەیانەتە ڕادەی تێوەگلانی یەکێتی لە جینایەکانی ڕژیمی ئێران ئاشکراتر بوو. ئەگەر مستەفا سەلیمی ڕادەست نەکرابا ئەو ئێستا لە ژیان دابوو و لە پەنا ماڵ و منداڵی بوو.
ئەگەر عەلی جەوانمەردی نەبووبا بێ دەسەڵاتی و ترسەنۆکی حیزبەکانی سیاسی کەمپنشین لە باشوور ئاشکراتر نەدەبوو و، درۆکانیان سوور نەدەبووە. مستەفا سەلیمی هیوا و ئۆمیدی بە حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو کە چی حاشایان لێ کرد، ئیتر عەلی جەوانمەردی بڵێ چی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر