Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۱ اردیبهشت ۱۵, پنجشنبه

ئەمڕۆ دوازدە ساڵ بەسەر تیرۆری سەردەشت عوسمان دا تێپەڕدەبێت، کە بوو بە سمبولی ئازادیی نووسین و ڕادەربڕین لە باشوری کوردستان.

 


ئەمڕۆ دوازدە ساڵ بەسەر تیرۆری سەردەشت عوسمان دا تێپەڕدەبێت، کە بوو بە سمبولی ئازادیی نووسین و ڕادەربڕین لە باشوری کوردستان.


🔹سەردەشت عوسمان لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٨ لە شاری هەولێرە. ئەو كاتەی تەمەنی ٢٢ ساڵان بوو لە كۆلێژی ئەدەبیاتی سەر بە زانكۆی سەڵاحەدینی هەولێر بوو. بەشی ئینگلیزی لە قۆناغی كۆتایی و ساڵی چوارەمی خوێندنی دا بوو.


🔹بەرەبەیانی چواری مەی٢٠١٠ە، چەند چەكدارێک لە بەردەم کۆلێژەکەی دا دەیڕفێنن و لە ڕۆژی پێنجی مەی، تەرمەكەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.


🔹دوای ڕووداوەکە، یەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ڕایگەیاند، بە هۆی ئەوەی فیشەک لەناو دەمی سەردەشت دراوە، ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لەسەر قسەكردن و نوسینەكانی تیرۆر کراوە.


🔹سەردەشتی ڕۆژنامەنووس بەر لە تیرۆرکردنی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت، لە دوایین نووسینیدا دەڵێت، له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ‌ته‌مه‌نت زۆری نه‌ماوه‌، به ‌وته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه ‌باكم بە مردنه ‌و نه ‌ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانیی كۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مدام، تا بە دیداری بكوژه‌كانی خۆم بگه‌م.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر