Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۴ مرداد ۲, پنجشنبه

#شیرڤان؛ #دەستگیرکردنی #مستەفا_ڕەحنەما، چالاکی فەرهەنگی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

 


#شیرڤان؛ #دەستگیرکردنی #مستەفا_ڕەحنەما، چالاکی فەرهەنگی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مستەفا ڕەحنەما، وەرزشوان و چالاکی فەرهەنگی کورد خەڵکی شاری شیروان لە پارێزگای خوراسانی باکووری ئێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٠٢٥، مستەفا ڕەحنەما، چالاکوانی ڕۆشنبیری تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی شیروان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە نزیک گۆڕەپانی زانکۆی شارەکە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.


بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، مستەفا ڕەحنەما بەبێ ئەوەی هیچ کاغەزێکی دادوەری پێشکەش بکات لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران دەستگیرکراوە و هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ زانینی چارەنووس و بارودۆخی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.


تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی دروست سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ و شوێنی دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر