هێزەکانی دەزگای ئیتلاعات بۆ دەستگیرکردنی کاژاڵ ساڵحی، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ
دوابەدوای ئەوەی کچێکی تەمەن 14 ساڵانی خەڵکی بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور کەژاڵ ساڵحی، لە چەند بۆنەیەکی فەرهەنگیدا شیعرێکی بە زمانی کوردی (کورمانجی) سەبارەت بە کوردستان دەخوێندەوە، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایک و باوکی، بەڵام نەیانتوانی دەستگیری بکەن. ئەم هێزانە ئاراز ساڵحی باوکی کەژاڵیان دەستگیر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٠٢٥، ئاراز ساڵحی باوکی کاژاڵ ساڵحی، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی نەوێ لە بۆجنوورد، لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ دەستگیرکردنی کاژال ساڵحی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە، بەڵام نەیانتوانی دەستگیری بکەن و باوکی دەستگیر بکەن.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لەکاتی پشکنینی ماڵی ئەو خێزانە، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر سەرجەم مۆبایل و کەرەستەی ئەلیکترۆنی سەر بە ئەندامانی خێزانەکەیاندا گرتووە و ئاگاداریان کردووەتەوە کە پێویستە هەموو ئەندامانی خێزانەکە ڕۆژی دواتر ڕاپۆرت بدەنە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ لێپرسینەوە.
کاژڵ ساڵحی، خوێندکاری کورد، تەمەن ١٤ ساڵ، لە چەندین بۆنەی فەرهەنگیدا وتاری داستانی وەسفکردنی کوردستانی خوێندبووەوە، کە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لە نێو ئامادەبووان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو.



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر