Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲۹, یکشنبه

ده‌وله‌تی نوری ئه‌لمالکی که‌ سه‌ر به‌ ره‌ژیمی ئیرانه‌ یارمه‌تی ئیران ده‌دات تا له‌ سزاکانی ئابۆۆره‌ی ده‌رباز بێت


ده‌وله‌تی نور ی ئه‌لمالکی که‌ سه‌ر به‌ ره‌ژیمی ئیرانه‌ یارمه‌تی ئیران ده‌دات تا له‌  سزاکانی ئابۆۆره‌ی ده‌رباز بێت
حه‌تا عیراق نه‌وتی ئیران به‌ ناوی ده‌وله‌تی عیراق ده‌فرۆشیت جا پاره‌که‌ی ده‌داته‌وه‌ به‌ ئیران 

ڕاپـۆرتێـک: عێراق یارمه‌تی ئێران ده‌دات بۆ ده‌ربازبوون له‌ سـزاکان


ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ناودار ده‌ڵێت عێراق یارمه‌تی ئێران ده‌دات‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و سـزا ئابوریـیانه‌ی به‌هۆی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌یه‌وه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پـێنراوه‌.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له‌ ڕاپـۆرتێـکدا که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ ده‌ڵێت عێراق تۆڕێـکی ده‌زگای نه‌وتی و دارایی به‌کارده‌هێنێت بۆ یارمه‌تیدانی ئێران له‌وه‌ی خۆی له‌ سـزا ئابوریـیه‌کان ڕزگاربکات.
له‌ مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما بانکێـکی عێراقی قه‌ده‌غه‌کرد له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می بانکی ئه‌مه‌ریکادا بکات. سه‌رۆک ئۆباما له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی بانکی ئیلافی ئیسلامی عێراق به‌ به‌های ملیۆنه‌ها دۆلار ئاسانکاری بۆ به‌ڕێکردنی کاره‌کانی بانکه‌کانی ئێران کردووه‌، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌یوه‌ندیـیان به‌ چالاکیـیه‌ ناوکیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌‌ له‌ ژێر سـزادان.
نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما هێشـتا ئه‌و بانکه‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی عێراقدا مامه‌ڵه‌ ده‌کات و ده‌توانێت له‌وێ دۆلار بۆ ئێران په‌یدا بکات.هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت چه‌ند به‌رپـرسێـکی عێراق که‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه‌ نزیکن سوود له‌م یارمه‌تیدانه‌ی ئێران ده‌که‌ن.
ده‌نگی ئه‌مریکا
--------------------------

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه،‌ مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی عێراق و جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان به‌ گشتی و موسڵمانانی كوردستان و هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم رۆژو تاعه‌ت و عیباده‌تی مانگی ره‌مه‌زان، مانگی خێرو به‌ره‌كه‌ت له‌ هه‌موو موسڵمانان وه‌رگرتبێ‌ و ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروخۆشی و به‌دیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كوردستانیش بكه‌وێته‌ قۆناغێكی تری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بونیادنان و پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و هێنانه‌دی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو كێشه‌و گیروگرفته‌كان رووه‌و چه‌سپاندنی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29ی ره‌مه‌زانی 1433ی كۆچی
18ی ئابی 2012 زایینی
-----------------------------------

بۆ عومەری مەکتەبە بێدەنگی بشکێنن

سلێمانی، ١٧ی ئابی ٢٠١٢
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان رەخنە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانء فەرمانگە پەیوەندیدارو دەزگا رۆشنبیریەکانی کوردستان دەگرێت بەرامبەر بێدەنگیان لە دیارنەمانی کەسایەتی رۆشنبیری ناسراو عومەری مەکتەبە.
نزیکەی دوو ھەفتەیە یەکێک لە رۆشنبیرە دیارەکانی شاری سلێمانی، ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان عومەر عەبدولرەحمان، ناسراو بەعومەری مەکتەبە چارەنوسی نادیارە.
بەپێی دواین لێدوانی کوڕەکەی (باوان عومەر) بۆ رۆژنامەی ھاوڵاتی "پۆلیس ھەوڵەکانی بۆ گەڕان بەدوای باوکی لەرۆژی چوار شەممەی رابردووەوە وەستاندووە"
لەماوەی دیانەمانی ئەو ھاوڵاتییەی ھەرێمی کوردستان ھیچ جۆرە ھەوڵێکی رەسمی حکومەت بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی سوید ھەست رانەگەینراوە.
پرسیارێک رەوایە بیکیەن "ئەگەر ھاوڵاتییەکی سویدی لە ھەرێمی کوردستان دیار نەمێنی حکومەتەکەی ھەمان ھەڵوێستی حکومەتەکەی خۆمانی دەبوو"
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت جێگەی نیگەرانییە کە حکومەتی ھەرێم ، سەفارەتی عێراق لە سوید، نوێنەرایەتی ھەرێم لە وڵاتە، وەزارەتی رۆشنبیری، دامەزراوە رۆشنبیرییەکانی ناوەو دەرەوەی ھەرێم بێدەنگیان لەبەرامبەر ئەم روداوە ھەڵبژاردووە، وەک روداوێکی راگوزەر تەماشایان کردووە.
سەنتەری میترۆ دداوا لە حکومەتی ھەرێمء نوێنەرایەتێکەی دەکات، بە ئەرکی خۆیان ھەستنء فشار بخەنە سەر حکومەتی سوید تا پرۆسەی گەڕان بە شوێن (عومەری مەکتەبە) دەست پێبکەنەوە.
سەنتەری میترۆ داوا لە راگەیاندنەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات، گرنگی بەم روداوە بدەن، بەدواچون بکەن بۆ دیارنەمانی کەسێک کە نزیکەی نیو سەدەیە لە نێو کتیب و رۆژنامەدا کاری کردووەو کتێبخانەکەی رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری زانستء مەعریفەت.
عومەر عەبدولرەحمان لەدایکبووی ساڵی (١٩٤٢)، لەساڵی ١٩٦٨ کتێبخانەی سلێمانی کردۆتەوەو لەو مێژوەوە تا دیارنەمانی جگە لە کتێبخانەکەی پیشەی تری نەبووە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە ھەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.
--------------------------

حیزبایەتی و جاشایەتی

نوسینی: جەلال ھۆرێنی...
سەرەتای دروست بوونی جاشایەتی لە نێو کوردا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنیشین و حاکمدارەکانی کورد کە بەشێێکیان لەدژایەتیکردنی دەوڵەتانی عوسمانی و سەفەوی شەڕیان دەکرد بەشێکی تریان گوێرایەڵ و ملکەچی فەرمانەکانی دوژمنان وبون لەناو میرنیشینەکاندا چەند کەسێکیان دروست کردبوو بۆ ئەوەی زانیاری سیخوریان بەسەرەوە بکەن, دواتر ئەم جاشایەتیە گوازرایەوە بۆ ناو خێڵ وئاغا و عەشرەتەکان بۆ گەورەکردنی ھێزی خۆیان, لەساڵی ١٩٦٦ سەرەتایەکی نوێ بوو لەدروست بوونی جاشایەتی و چوونە پاڵ حکومەتی بەعس کاتێک (ابراھیم احمد و جەلال تاڵەبانی) لەپارتی و(مەلا مستەفا) جیابوونەوە چوونە ناوچەکانی خانەقین و بەرامبەر بە کورد سەنگەریان گرت لەو کاتەوە ووشەی جاشایەتی سەری ھەڵداوە لەنێو خەڵک و خانەوادەکان دەبیستراو, ئەمە قۆناغێکی نوێ بوو  لە رووبەرووبونەوەی کورد لەناوخۆی کوردا و شەڕی برای کوژی سەری ھەڵدا, لەسرەتای ساڵی ھەشتاکانەوە قۆناغێکی تر لە جاشایەتی دروست بوو ئەو بوو لەساڵی ١٩٨٢ لەسەرەتاکانی ئەو ساڵدا یەکێتی نشتیمانی کەوتە دروستکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەعس تاوەکو کۆتایی ھەشتاو دوو سەرەتای ١٩٨٣ سەدام بەیەکێتی ووت ئێوە کورد و خاکی کوردستان بەشێکە لە عێراق باقی حزبەکاتی تر  بوونەتە پێاوی ئێران ئێوە ھەموو حزبەکانمان بۆ تەسفی بکەن ئێمەش  حکومی زاتی دەدەینە ئێوە و وەرنەوە بۆ ناو شار ئەوە بوو لەکۆتایی ھەشتاو سێو سەرەتای ھەشتاوچوار شەڕی پشتاشان روویدا کە یەکێتی بەھاوکاری حکومەتی بەعس و حزبی توودەی ئێران ھێرشی کردە سەر بارەگاکانی حزبی شیوعی  ویەکێتی لەدوای ئەو رووداوانە گەڕایەوە بۆ سلێمانی وناوچەکانی دەوروبەری بەڵام نەیتوانی بچێتە ھەولێر ودھۆک چونکە ئەوکات بەعس رێگری لە ئیشەکانی پێشمەرگە دەگرت لەوناوچانە نەیھێشت نفوسیان زیاد بکات وبەئاشکرا کاربکەن .
لەدوای گەڕانەوەی یەکێتی بۆ باوەشی بەعس لەھەشتاکان حکومەتی عێراقی بیریکردەوە کە کاریک بکات خەڵکی بەدوای پێشمەرگەنەکەون و نەچنە شاخ ئەوەبوو لەساڵی (١٩٨٢) یەکەم سری جاشایەتی دروست کرد لەناوچەی (عەربەت) کە(فەتاح بەگ) ی کردەو ئامر سیری دواتر زانی کارەکانیان زیاتر دەبێت وخەڵک بەدوای دەچن ئەو سریەی کرد بە مستەشار چەندین مستەشاری لەشارەکان دروست کرد چەندین ئاغا و سەرۆک خێڵی لەخۆی کۆکردەوە بۆ ئەوەی خەڵک بۆ لای خۆی ڕاکێشێت ئەوەبوو ئەو جاشانە دەستیان ھەبوو لە زۆر کارەسات بەتایبەت ئەنفال و زیندانی کردنی دەیان گەنج و کوشتنی دەیان پێشمەرگە وچوونەسەرماڵانی دەیان خێزان دوانر حزبەکانیش سودیان لەم جاشانە وەرگرت بەھۆی دروستکردنی پەیوەندیکردن پێیانەوە دواتر لەدوای ڕاپەرینەوە ھێنایانە ناو ریزەکانی خۆیان بۆ زیاد کردنی دەنگ, دواترین جاشایەتی ھێنای جێشی ئێرانی لەلایەن یەکێتی بۆ پارتی و تورکیا لەلایەن پارتیەوە بۆ سەر یەکێتی لە٣١ ئاب ھێنانەوەی بەعس بۆ ھەولێر و دەست نیشانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی دیموکراتی ئێران لەلایەن یەکێتی بۆ ئێران, ئێستا جاشایەتی بەشێوەیەکی تر دەکرێت کە بەشێک لە حزبەکان پیاوی ئێران وتورکیا و مالیکی و ھیترن  زۆرترین زیانیش بەر گەلی کورد دەکەوێت .
------------------------

دیسکۆ و مافیاکانی لەشفرۆشی گیرفانی گەنجانی کورد دەبڕن

شەوێک لە ناو گەنجانی کورد لە ئەستەمبۆڵ
دیسکۆ و مافیاکانی لەشفرۆشی گیرفانی گەنجانی کورد دەبڕن
بەدواداچوون: ستیڤان شەمزینانی
دیسکۆ و مافیاکانی لەشفرۆشیی لە ئەستەمبۆڵ گیرفانی گەشتیاران دەبڕن، بەتایبەت ئەو گەنجە کورد و عەرەبانەی لە وڵاتانی دەوروبەرەوە گەشتی تورکیا دەکەن. لە گەشتێکی مەیدانیدا لە شاری ئەستەمبۆڵ چەند گەنجێکی کوردمان دواندووە کە دیسکۆ و مافیاکانی لەشفرۆشی گیرفانیان بڕیون.
دیسکۆکان قۆڵبڕ و ساختەچین
ئاکام، گەنجێکی ٢٦ ساڵە، لە شاری ھەولێرەوە بۆ گەشتێکی ١٠ رۆژە سەردانی ئەستەمبۆڵی کردبوو. ئەو گەنجە دیسکۆکانی ئەستەمبۆڵ بە قۆڵبڕ و ساختەچی ناوزەد دەکات و دەڵێت: زۆربەی دیسکۆکان بەس ئەوەندە بزانن شارەزا نیت و زمان نازانیت قۆڵت دەبڕن. بۆ نموونە برادەرێکم لەم شەوانە چوو بووە یەکێک لە دیسکۆکان لە "ئاک سەرای" تەنیا یەک بیرە و ھەندێک چەرەسیان بۆ ھێنابوو، ٢٠٠ لیرەیان لەسەر نوسیبوو کە دەکاتە نزیکەی ١١٠ دۆلار، یان شەوێکی تر چوار گەنج چووبوونە ھەمان دیسکۆ شەش حەوت بیرەیەکیان خواردبووەوە یەک ملیاریان بۆ نوسیبوون کە دەکاتە ٥٥٠ دۆلار، ئەمە بێ ئەوەی بانگی ئافرەت بکەن، بۆیە ئەگەر نەشارەزا بیت قۆڵت دەبڕن، ئەگەریش دەنگە دەنگ بکەیت ئەوە بۆدی گاردەکان پەلامارت دەدەن و رەنگە دوایش پۆلیس بتگرێت و سنوورداشت بکاتەوە.
دیسکۆکان مەکۆی لەشفرۆشانن
شوان، گەنجێکی ٣٠ ساڵە، لە شاری سلێمانییەوە ھاتبووە ئەستەمبۆڵ، ئەویش پێیوایە دیسکۆکانی ئەو شارە مەکۆی قۆڵبڕین و لەشفرۆشین. شوان باسی لە یەکێک لە دیسکۆکانی "تەکسیم" کرد لە ئەستەمبۆڵ و دەڵێت: جگە لەوەی دیسکۆکان دە قات پارەت لێدەسەنن، بەڵام زۆربەی دیسکۆکانی ئەستەمبۆڵ شەوانە پڕ دەبن لە ئافرەتی لەشفرۆشی روسی و جۆرجی و مۆڵداڤی و عەرەب و تورکمانستانی. ئەگەر بتەوێت ئافرەتێک بانگ بکەیت، دەبێت لە رێگەی گارسۆنەکەوە بانگی بکەیت، ھەر لەگەڵ بانگکردنە جا ئافرەتەکە رازی بێت یان نا، پەنجا لیرەت لەسەر دەنووسن، جاری وا ھەیە تەنسیق لە نێوان دیسکۆ و لەشفرۆشەکان ھەیە کە یەکەمجار بە ھیچ کەس رازی نەبن، بۆ ئەوەی ھەر ئافرەتێک شەوانە ١٠٠ لیرەی بەلاش بخاتە حسابی دیسکۆکەوە.
شوان باسی لەوەش کرد، دیسکۆکان دوای رازیبوونی ھەر ئافرەتێکی لەشفرۆش دیسانەوە فێڵی خۆیان ھەیە. وتیشی: بۆ نموونە کاتێک ئافرەتێکی لەشفرۆش رازی دەبێت ئەو شەوە لەگەڵ تۆ بێت، دیسکۆکان فێڵی تر دەکەن بۆ قۆڵبرینت، بۆ نموونە ئەو لەشفرۆشە چی خواردبێت لەسەر تۆ حیسابی دەکەن، یان جاری وا ھەیە کەسەکە نەشارەزایە شامپانیای بەسەردا دەتەقێنن کە لانیکەم بۆ ئەوە ٢٠٠ دۆلار دەخەنە سەر حیسابەکەی. یان زۆر بەرنامە و پیلانی تریان ھەیە بۆ ئەوەی پارە سەرف بکەیت، کاتێکیش لە دیسکۆ ھەڵدەستیت و دەتەوێ ئافرەتەکە ببەیتەوە، ناھێڵن بیبەیتەوە ھۆتێلەکەی خۆت، بەڵکو لە پڕ کەسێک قۆڵ دەکات بە قۆڵتدا و دەتباتە ھۆتێلێکی تر، کە لەوێش لانیکەم ١٢٠ لیرەت لێدەسەنن و ئەگەر ئافرەتەکە داوای مەشروبیش بکات دە قاتی دەرەوە سیعر دادەنێن، ئەمانە ھەمووی رووتاندنەوەی ئەو گەنجانەیە کە بۆ سیاحەت دەچنە ئەو شارە.
گەنجانی کورد شەڕکەری ناو دیسکۆکانن
خالید، گەنجێکی ٣١ ساڵە، خەڵکی شاری سلێمانییە، ماوەی شەش شاڵە لە ئەستەمبۆڵ سەرقاڵی کارکردنە و ھۆتێلێک بەڕێوە دەبات. بە وتەی خۆی ھەرگیز حەوسەڵەی نەبووە بچێتە دیسکۆکان. بەڵام ئاماژەی بەوەشدا کە زۆربەی جار بەھۆی نەزانینی یاساکانی دیسکۆ و یان بەھۆی تووڕەبوونیان لە قۆڵبڕینیان گەنجانی کورد لە دیسکۆکاندا شەڕ دەنێنەوە، بەڵام بۆدی گاردەکان لێیان دەدەن و دوایش پۆلیس سنوورداشیان دەکاتەوە. خالید وتیشی: جاری وا ھەیە گەنجەکان لە ناو خۆیاندا لەسەر ئافرەتێک دەبێتە شەڕیان، یان جاری تر ھەیە کە پارەی تەواویان پێ نییە، ناچار شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە ئیحراجی بدزنەوە، بەڵام ئەم شەڕکردنە سوودی نییە بۆیان چوونکە ھەم لێدان دەخۆن و ھەم سنوورداش دەکرێنەوە و لەسەر فایلەکەشیان دەنووسن لەسەر ئافرەت سنوورداش کراوەتەوە کە ئەمە لەلایەن مەتارەکانی خۆشمانەوە بە چاووی سووک سەیریان دەکەن.
مافیاکانی لەشفرۆشی راوی گەنجانی کورد دەکەن
سامان، گەنجێکی ٢٨ ساڵە، ساڵانە دوو بۆ سێ جار دێتە ئەستەمبۆڵ و باسی لەوە کرد، کە جێگەیەک ھەیە لە "ئاک سەرای" کە کاتژمێر ١١-٢ شەوان، سەدان ئافرەتی لەشفرۆشی تورک و رۆمانی و تورکمانستانی لێدەوەستن، ئەمانە نرخەکانیان ھەرزانترە لە چاو لەشفرۆشی دیسکۆکان. ئەو گەنجە لە میانەی قسەکانیدا وتیشی: من بە رێکەوت بەو شوێنەدا رۆیشتم لەگەڵ دوو ھاوڕێی ترمدا، ئافرەتەکان بە ئاشکرا بانگیان دەکرد، لە کاتێکدا شوێنەکە بەرانبەر پۆلیسی "ئاک سەرای" بوو، ئەمانە دەیانووت خۆمان شوێنمان ھەیە، دوو برادەرەکەم کەوتنە مامەڵە لەگەڵ دوو لەشفرۆشی رۆمانی، من عەقڵم نەیگرت، بەڵام دوو برادەرەکەم تەکسییان گرت و لەگەڵ ئەو دوو ئافرەتە رۆمانییە رۆیشتن و منیش چوومەوە بۆ ھۆتێل، ئەمە نزیکەی ٢ شەو بوو.
سامان، باسی لەوە کرد، ئەم ئافرەتانە زۆربەیان لە ناو باندی گەورەتری لەشفرۆشیدان، لە بارەی ھاوڕێکانی خۆیەوە زیاتر دەدوێت و دەڵێت: پاش نزیکەی یەک سەعات ھەردوو ھاوڕێکەم ھاتنەوە، زۆر بێتاقەت دیار بوون، نەیاندەویست ھیچ بڵێن، بەڵام دوایی یەکێکیان چیرۆکەکەی گێڕایەوە و وتی سێ چوار کیلۆمەترێک رۆیشتوون، چوونەتە باڵەخانەیەکی کۆنی چۆڵکراو کە وەک کەلاوە وابووە، تەنیا ژوورێکی تیابووە کە گڵۆپی تێدا بێت، لە ھەمان ژوور سێ پیاو و دوو ئافرەتی تر ھەبوون، کاتێک ویستوویانە سێکس بکەن، لە پێشدا پارەیان لێ وەرگرتوون، ئەوانیتر چوونەتە دەرەوەی ژوورەکە، لە پڕدا و پێش ئەوەی سێکس بکەن، کردوویانە بە ھەرا و خۆیان شڵەژاندووە و گڵۆپیان کوژاندۆتەوە، وتیان راکەن خێرا پۆلیس ھات، تەنانەت شووتێکیان لێداوە وەک ئەوەی لەسەر ئۆتۆمبیلی پۆلیس ھەیە، ئەمانیش بە خێرایی بۆ ئەوەی نەگیرێن و حەیایان نەچێت، رایانکردووە، بەڵام دوایی تێگەیشتبوون، کە ئەمە پیلانی خۆیان بووە، بۆ رووتاندنەوەیان،  بەمجۆرە نزیکەی ھەریەکێکیان ١٥٠ لیرەیان زیان بەرکەوتبوو کە دەکاتە نزیکەی ٨٠ دۆلار، بەڵام ئەوان زیاتر بەوە پەستبوون بێ ئەوەی سێکس بکەن، رایانکردبوو، ھەستیان دەکرد زۆر بەئاسانی کڵاویان کراوەتە سەر.
penuskan

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر