Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۱, چهارشنبه

وەلامیک بۆ سەربازەکی رەزا پەهلەوەی کە ئیستا هەردۆ سەربازەکی رەزا خان یەک دەگرنەوە لە سەر داوای ریبریان رەزا خان


وەلامیک بۆ سەربازەکی رەزا پەهلەوەی کە ئیستا هەردۆ سەربازەکی رەزا خان یەک دەگرنەوە لە سەر داوای ریبریان رەزا خان
وڵامێکی کورت بۆ کاک عەبدوڵلای موهتەدی بەڵام _وڵامی (بەر زۆپای دار)
پاشاێیەک وەزیرێکی ئەبێ زۆر درۆزن و لە هەر کوێ دا ئەنیشن،لە مەجلیسی هەر پاشاێیەک، دەست ئەکات بە درۆ کردن هەرچی ئەکات بۆی تەمێ نابێت تا وای لێدێت پەتێک درێژ ئەهێنێ و ئەیبەستێ بە عەیبی کابرای وەزیرەوە و سەرێکی پەتەکە بە دەستی خۆێیەوە بۆ ئەوەی هەرچی درۆی کرد پەتەکە راکێشت و وەزیر بە ئاگا بهێنێتەوە؛ کە ئەوەندە درۆ نەکات.

چەن رۆژی پێ ئەچێت پاشاێیەک دێت بۆ سەردانیان و لە کاتی نان خواردندا باس دێت بە باسی راوە بەرازدا و کابرای میوان باسی کوشتنی چەن بەراز ئەکات لە راوە بەرازا ، کابرا وەزیریش ئەلێت:ئەوە من و پاشا و جەماعەت پار هاوین چووین بۆ راوە بەراز لە پڕ رەوە بەرازێک روویان تێکردین عەقڵن چل بەراز ئەبوو.پاشا لەو کاتەدا یەکسەر پەتەکە رائەکێشیت .کابرای وەزیر ئەلێ نە کەمتر پێم وابوو بیست ئەبوو ،پاشا دیسان پەتەکە رای‌ئەکێشی ، وەزیر دیسان ئەلێ وابزانم دەدانە بوون،پاشا رای‌ئەکێشێت ،کابرای وەزیر توڕە ئەبێ روو ئەکات لە پاشا و ئەلێ: وەلاهی لە بن‌یشا عەیبم دەر بێنی لە خشە خش نایمە خوار.
جا کاک عەب
دوڵا سەردەمی خۆی کە من هاتم بۆ پێشمەرگایتی و هەر لەو حیزبی جەناباتا بووم ،هەموو جارێک دەهاتی و کۆبوونەوت دەگرت ، نەک بە تەنیا خۆت هەموو ئەندامانی سەرکردایتی دەتانگووت : ساڵێکی تر جمهوری ئیسلامی دەرۆخێ ! کەچی ئەوە دوازدە ساڵە ئەم ساڵ و ئەو ساڵ دەکەن باش بوو جاران ئەتانگووت ساڵی داهاتوو ئەرۆخێ ، ئیستە هاتووتە سەر هەڵگیرساندن و جمووجوول لە ئێران ،
هەر حسابی چل بەرازەکە بوو کە دوای بوو بە خشە خش...

تێبینی :ئاماژە بەم وتارەی کاک عەبدوڵلای موهتەدی کە لە ئاسۆی رۆژ بڵاو بووەتەوە
سەردێری وتار
عه‌بدوڵای‌ موهته‌دی‌: ڕوخانی‌ ڕژێمی‌ سوریا ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شۆڕش له‌ ئێران

تەیب هۆشیار

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر