Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۳۰, پنجشنبه

هه‌ولێر: له‌ نیو شه‌ودا ژنێك ده‌كوژرێت


هه‌ولێر: له‌ نیو شه‌ودا ژنێك ده‌كوژرێت
وارڤین – هەولێر: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا و لە نیوەی شەودا ژنێكی شانزە ساڵ لە گەڕەكی گلكەندی شاری هەولێر لە لایەن كەسانی نەناسراو لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و تا ئێستا بكوژەكان دەستگیر نەكراون.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە، كە نەیویست ناوی بهێندرێت، رایگەیاند، ئەو ژنە تەمەنی (16 ساڵ)ە و دانیشتووی گەڕەكی گلكەندی شاری هەولێر بووە و تەنیا چەند رۆژێك بەسەر گواستنەوە و چوونە ناو كەژاوەی زێڕینی هاوسەریەكەیدا تێپەڕی بوو، بە دەستی چەند كەسێكی نەناسراو كوژراوە.

گوتیشی: تاوانی كوشتنی ئەو ژنە لە كاتژمێر (12)ی شەوی دووشەممە (17 / ئەیلوول – سێپتێمبەر / 2012) لە گەڕەكی گلكەند روویداوە".

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەستكەوتوو، رۆژێك پێش كوژرانی ژنەكە، هاوسەرەكەی لە لایەن چەند كەسێكەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بانگدەكرێت بۆ (كەسنەزان) و لەوێوە دەبرێت بۆ شارەدێی (دێگەڵە) هەڵكەوتوو لە سەر رێگەی (هەولێر – كۆیە) و لەوێ بە مەبەستی كوشتنی چەند فیشەكێكی پێوە دەنرێت و بەجێدەهێڵدرێت، بەڵام چانسی ژیانی دەبێت و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەردەكەوێـت، كە هێشتا زیندووە. 

سەبارەت بە هۆكاری هەوڵدان بۆ كوشتنی هاوسەری ئەو ژنە، سەرچاوەكە گوتی: "ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە ژنەكه‌ی ناسیبێت".

دوای بە سەختی برینداركردنی هاوسەرەكەی، لە نیوەشەودا ژنەكەشی كوژراوە.

ئەوە بۆ (وارڤین) ساغ بووەتەوە، كە ئەو ژنە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزای خۆی كردووە و هەینی رابردوو ئاهەنگی گواستنەوەی بۆ سازكراوە و ئێستاش هاوسەرە بریندارەكەی لەژێر چاودێری تەندروستییدایە.

سەرچاوەیەكی پۆلیس‌، هەواڵەكەی بۆ (وارڤین) پشتڕاست كردەوە، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەكی زیاتر لە بارەی وردەكاری رووداوەكە بخاتەڕوو.

هەروەها ئەوەش زانرا، كە تا ئێستا بكوژەكان دەستگیر نەكراوون و پۆلیس دۆسیەكەی بە كراوەیی هێشتووەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
http://warvin.org
----------------------------
لە بەر جوانییەكەی ناهێڵن جەمیلە بچێتە قوتابخان
وارڤین – ئاژانسەكان: خێزانێكی پاكستانی نیشتەجێی ئیتاڵیا رێگە نادەن كچه (19 ساڵ)یەكەیان لەبەر جوانییەكەی بچێتە قوتابخانە.
لە قوتابخانەی (بریشیا)ی باكووری ئیتاڵیا، كچێكی بە رەچەڵەك پاكستانی بەناوی (جەمیله) تەمەن (19 ساڵ) لە لایەن باوكییەوە رێگەی قوتابخانەی لێگیرا.

باوكی (جەمیلە) بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، هۆكاری رێگرییەكەی ئاشكرا كرد و گوتی: "كچەكەم زۆر جوان و شۆخ و شەنگە و دەترسین جوانیەكەی ببێتە هۆی ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێكی ئیتاڵیایی درووستبكات و شووی پێبكات، هەر بۆیە لە قوتابخانە دەرمانهێنا".
گوتیشی: "ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ پاكستان و ئارەزووی ئەوە دەكەین كچەكەمان لەگەڵ كوڕێكی پاكستانییدا هاوسەرگیری بكات".

بۆ چارەسەری كێشەی (جەمیلە)، كە ئێستا لە ناوەندەكانی میدیای ئیتاڵیا بایەخی پێدەدرێت، هەریەك لە كونسوڵخانەی پاكستان لە باكووری ئیتاڵیا و رێكخراو و سەندیكا پیشەییەكان و پۆلیس سەرقاڵی دانووستاندنن لەگەڵ باوكی (جەمیلە)دا، بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەی پاشگەز ببێتەوە.
دوای وتوێژێكی زۆر، سەرئەنجام توانرا باوكی (جەمیلە) رازیبكرێت و ئەو كچە بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە.

لە كاتی دەركەوتنییدا جەمیلە چارشێوێكی سپی بەسەر خۆیدا دابوو، بۆ ئەوەی جوانییەكەی بشارێتەوە، رێگەی نەدا كەس دەموچاوی ببینێت.
وارڤین


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر