Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۳۱, جمعه

لێدوانەکەی " کاک خالید عەزیزی " چی دەگەیەنێت ؟



لێدوانەکەی " کاک خالید عەزیزی " چی دەگەیەنێت ؟

جەلال چوارتایی..بەشی یەکەم
حیزبی قەیران خوڵقێن :-
حیزبی دیموکرات جگە لەوەی حیزبێکی قەیران خوڵقێن بووە بۆ کورد ، لە هەمان کاتدا خودی حیزبەکەش بێ بەش نەبووە لەو قەیرانانە و دووچاری زۆر قەیران بۆتەوە کە کاریگەرترینیان لێکترازانی ٢٠٠٦ بوو ، بەڵام هیچ کاتێک ئەم حیزبە ناوەڕۆکی قەیرانەکانی وەک ئەوەی هەیە باس نەکردووە و هەمیشە لە هەوڵی شێواندنی ڕاستیەکان و بە لاڕێدا بردنی کۆمەڵگای کوردەواری بووە . یەکێک  لەسەرکەوتووترین کەسەکانیش لە شێواندنی ڕاستیەکان و بە لاڕێدا بردنی کۆمەڵگای کوردەواری مەلا عەبدوڵای حەسەنزادەیە .

جێی داخە کەسێکی وەکو حەسەنزادە چۆنی ویستبێت ڕووداوەکانی بەو شێوەیە ئاوەژو کردووە بێ ئەوەی ڕەچاوی دەرەنجامەکەی کردبێت ، ڕۆژێک بە ناوی (خیانەتەکانی قیادەی مۆقەت بە نەتەوەی کورد و ڕۆژێک بە فریشتە لە قەڵەمدانی ماڵی بارزانی) ، ڕۆژێک (بە جاش لە قەڵەمدانی هێمنی شاعیر و ڕۆژێک بە شاعیری میلی ناوهێنانی) ، ڕۆژێک (بە جاش موجاهد کردنی ڕەخنەگرانی و ڕۆژێک بە تێکۆشەر ناوبردن و دەست لە ملانیان) ، ڕۆژێک (بە شەڕەنگێز ناوهێنانی پژاک بە بیانووی شەڕکردن و ڕۆژێک بە بەرچاوتەنگ ناوبردنی پەیەدە بە بیانووی شەڕنەکردن) ، ڕۆژێک (پێناسەکردنی پەکەکە بە توندڕەو و ڕۆژێک بە ناوهێنانی بە پڕ حەشیمەتترین و گەورەترین حیزب لە کوردستان) و ...هتد.
کاتێک گوتەکانی حەسەنزادە سنووری بێ باوەڕیان بەزاند و بوونە جێ گومان ، ئەو کات خالید عەزیزی ئەرکدار کرا بۆ درێژەدان بە هەمان سیاسەت ، خالید عەزیزیش بۆ ئەوەی کورت نەهێنێت درێژەی دا بە بە خۆنواندن و لە چەواشەکاریدا نەک هەر بۆڕی مەلا عەبدوڵای دایەوە بگرە هیچ هێڵێکی سوریشی لە بەردەم خۆیدا نەبینی . دواین خۆنواندنیش دیمانەی ئەنجامدراو لەگەڵ بەڕێز " کاوە جەم " بوو لە ماڵپەڕی هەولێر دەربارەی ڕێکەوتنە گوماناویەکەی نێوان هەردوو لایەنی حیزبی دیموکرات "باڵی هیجری" و کۆمەڵە "باڵی موهتەدی" . بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-
کاتێک دەڵێم ڕێکەوتنی گوماناوی مەبەست لەوە نییە کە حەز بە هاودەنگی و هاوکاری دوو لایەنی ناوبراو نەکەم ، بەڵکو مەبەست لە ڕاستینەی ئەو ڕێکەوتنەیە کە بۆ دوو مەبەست ئەنجام دراوە :-
١-ب دژایەتیکردنی پژاک ، وەک لە خاڵی سێ‌یەمی "ئەرکەکانی پێش ئاڵ و گۆڕی سیاسی و ڕوخانی ڕژێم"دا بەدی دەکرێت .
لەبەرئەوەی ڕوداوەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەک و سەرکەوتنی پەیەدە و پێشکەوتنی کوردان لە لایەکی دیکەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان و تەواوی نیگای کوردانیش لەسەر ئەو دەستکەوتانەیە کە ڕۆژانە بەدی دێت لەو پارچەیەدا ، ئەو پێشکەوتنانەش نەک هەر مایەی خۆشحاڵی هیجری و موهتەدی نییە بەڵکو هەموو توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی لەسەر ڕۆژهەڵات . بڕوانە ئەم لینکە :
http://brwska.net/exclusive/item/941-komala-w-hizbi-dimokrat-bo-yakam-jar-rikawtnnamai-hawbash-imza-dakan.html
٢-م فشارهێنان بۆ لایەنەکانی دیکە تاکو بیانکەنە پاشکۆی خۆیان وەک ئەوەی لە باشووری کوردستان ڕویداوە . چونکە لەگەڵ ئەوەی دوو لایەنی ناوبراو خۆیان وەکو دوو هێزە سەرەکیەکەی ڕۆژهەڵات پێناسەکردووە لە هەمان کاتدا خۆشیان وەکو دیموکرات و کۆمەڵە ناساندووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن کە هەم دیموکراتی دیکە و هەم کۆمەڵەی دیکە بوونی هەیە و پێگەی هیچ یەکێکیش لە لایەنەکانی دیکە لە پێگەی دوو لایەنی ناوبراو لاوازتر نییە .
بەڵام ئەوەی جێی ئەم باسەیە وەڵامەکانی خالید عەزیزییە کە جگە لە خۆنواندن و ئەرکدارکردن بۆ تۆمەت هۆنینەوە هیچ شتێکی دیکەی لێ بەدی ناکرێت .
کاتێک پرسیاری ڕێکەوتنی نێوان دیموکرات "باڵی هیجری " و کۆمەڵە "باڵی موهتەدی" لێ دەکرێت ، عەزیزیش لە وەڵامدا دەڵێت :-
ئێمە نابێ ڕێگەی كوردستانی عێراق لە ڕابردوودا، بپێوین و دوو بەرە دروست بكەین. ئەو ڕێگەیە بۆ ئێستای كوردستانی ئێران باش نییە .
یەکێک لەو هۆکارانەی کە بوویە هۆی ناشیرینکردنی ئۆردوگانشینان ، بێ هەڵوێستیان بوو لە بەرامبەر مەینەتیەکانی نەتەوەکەمان لە باشوور . چونکە ئەو خاڵانەی حیزبی دیموکرات وەک نموونەی سەرکەوتوو پێناسە دەکرد بۆ دوا ڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەزموونەکانی یەکێتی و پارتی بوو ، لە کاتێکدا ئەزمونە بێزراوەکانی یەکێتی و پارتی بە هیچ کوردێک نامۆ نییە .
لێ بەڵێ ، ئێستا خالید عەزیزی بۆ ئەوەی داشی سوار بێت بەسەر "هیجری و موهتەدی"دا هەموو گوتەکانی ڕابردووی قوت دەداتەوە و دەڵێت نابێت ئەو ڕێگەیە بپێوین . ئەگەر ناخوازیت ئەو ڕێگەیە بپێویت، ئەی چ هۆکارێک هانی دایت خۆت ئۆردوگانشین بکەیت و دەستەوسان چاوەڕوانی قودرەتی قادر بیت بەناوی پاراستنی ئەزموون و دەسکەوتی باشوور ؟ !
واتە، مەبەست لە گوتەکانی عەزیزی ئەوە نییە کە ددان بە تاوانەکانی یەکێتی و پارتی‌دا بنێت بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە لەو ڕێگەیەوە "حەسەنزادە ئاسا" بتوانێت سۆزی خوێنەر بەلای خۆی‌دا ڕاکێشێت بۆ خۆ مەترەحکردن .
ئەگەرچی من خودی خۆم نزیک بوونەوە و هاودەنگی حیزبە کوردیەکان بە باش دەبینم "ئەگەر ئامانج لە خزمەتکردن بێت" ، ئیتر ئەو لێکنزیک بوونەوەیە چ دوو لایەنی و چ زیاتر بێت . بەڵام کاتێک خالید عەزیزی دەڵێت ئەو لێک نزیک بوونەوەیە بۆ ئێستای کوردستانی ئێران باش نییە ، مەبەستی لە ناوەڕۆکە گوماناویەکەی ئەو ڕێکەوتنە نییە بەڵکو مەبەستی لەوەیە کە حیزبەکەی کاک خالید بەشدار نییە لەو پیلانە شومەی کە خۆی لەو لێک نزیکبوونەوەیەدا حەشار داوە ! کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا جێگەی پرسیارە .
کاتێک پرسیاری لێ دەکرێت کە ئایا نیگەرانن لەو ڕێکەوتنە ؟ عەزیزیش دەڵێت :-
هیچ نیگەران نین، بەڵام ئێمە بە بەرە نایناسین .
لەوەتەی حیزبی دیموکرات بوونی هەیە یەک دەستەواژە دووبارە دەکاتەوە ئەویش دەستەواژەی "نەناسین"ە ، ساتێک دایانگوت کۆماری ئیسلامی بە شەرعی ناناسین ، ساتێک دەیانگوت کۆمەڵە وەک حیزب ناناسین و مەنجەڵێک دۆڵمەیان لێ زیادە ، ساتێک دەیانگوت پژاک بە ڕەسمی ناناسین و ئێستاش خالد عەزیزی گوتەی "نەناسن"ی کردەوە وێردی سەر زمانی . وەک ئەوەی پرسوڕا بە حیزبی دیموکرات کرابێت و ناسین و نەناسین پەیوەست بە سەرانی حیزبی دیموکرات بێت .
پێدەچێت حیزبی دیموکرات ئۆردوگای کۆیەی لێ گۆڕدرابێت بە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و قەڵا کۆیەش بە واشینگتۆن و ڕێگە نەدات هیچ لایەنێک سەفارەتی لێ بکاتەوە بۆ بە ڕەسمی نەناسینی، کە هێندە لێبڕاوانە باس لە نەناسین دەکات !
ئاشکرایە داواکاری حیزبی دیموکرات لە کۆماری ئیسلامی بووە بۆ وەرگرتنی خودموختاری و لەو پێناوەشدا چەندین دانیشتنی ئەنجام‌دا "تیاچوونی دکتۆر قاسملو ئەنجامی یەک لەو دانیشتنانە بوو" ، ئیتر بە چ لۆژیکێک دەڵێیت بە شەرعی نایناسم کە هەم داواکاریت لێی هەیە و هەم دانیشتنیشی لەگەڵ ساز دەکەیت؟
تەنانەت هەر خودی کاک خالید دەیگوت "ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگەی گەڕاندنەوەمان بدات و باس لە مادە دەستوریەکانی ١٥ و ١٩ بکات ئەوا درێژە بە دانیشتن دەدەین و حیزبەکەشمان هەڵدەوەشێنینەوە" . بڕوانە ئەم لینکە :-
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730
حیزبی دیموکرات شەڕی بێ ئەمانی لەگەڵ کۆمەڵە کرد تاکو بڵێت وەک حیزب نایناسم ، بەڵام کاتێک لە بەرامبەر لایەنێکی دیکەی کوردیدا دەوەستێتەوە بەر لە ناوهێنانی حیزبی دیموکرات باس لە ڕەسانایەتی کۆمەڵە دەکات لە ڕۆژهەڵاتدا .
نەک جارێک بەڵکو دەیان جار باس لەوە کردووە کە پژاک وەک حیزب ناناسن ، کەچی لە بۆنە و نابۆنەدا باس و خواسیان هەڵوەشاندنەوەی پژاک و کۆتایی هێنان بە چالاکیەکانی پژاکە . ئەگەر پژاک بوونی نییە و نایناسن ئەی چ هۆکارێک هانی داون خۆتانی پێوە تەنگەتاو بکەن ؟
ئێستاش کاک خالد عەزیزی لێک نزیک بوونەوەی دوو لایەن ناناسێت و بۆ بازاڕ گەرمیش باس لە لێک نزیک بوونەوە و بەرەی کوردستانی دەکات . بە ڕاستی جێی سەرسوڕمانە هەم باس لە لێک نزیک بوونەوە بکەیت و هەم لێک نزیک بوونەوەش نەناسیت !
لە پرسیارێکی دیکەدا باس لە دەرەنجامەکانی ڕێکەوتنی نێوان دوو لایەنی ناوبراو دەکرێت ، کاک خالدیش لە وەڵامدا دەڵێت :-
لۆژیكیترین كار ئەوەیە كە دیموكراتەكان لە هەنگاوی یەكەمدا كێشەی خۆیان چارە بكەن. ئەگەر ئەو كێشەیە چارە بوو، یارمەتیدەر دەبێ بۆ چارەكردنی كێشەی كۆمەڵەكان .
هەڵبەت چارەکردنی کێشەی نێوان دیموکراتەکان شایانی باس نییە ، چونکە ئەم حیزبە خۆی کێشە خوڵقێنە و ڕابردووش هێندەدوور نییە کە لە بیری خەڵکیدا نەمابێت ، بەڵام خاک بەسەر ئەو لایەنەی چاوەڕوانی حیزبی دیموکرات بکات بۆ یارمەتیدان لە چارەکردنی کێشەکانیدا !
حیزبی دیموکرات سەرتاپای ژیانی کێشە خوڵقێن بووە بۆ حیزبەکانی دیکە و لە هیچ تۆمەتێکی ناشایستە نەسڵەمیبێتەوە و هەمیشە تۆمەت و ئاگری ئاڕاستەی بیرجیایانی خۆی کردووە ، لە بەرامبەریشدا ساتێک "لبیک یا خومەینی" دەچڕی و ساتێکیش خۆیان لە هەموو ئێرانییەک پێ ئێرانتر بوو ، ساتێک لە دانیشتنی نهێنی و شاراوەدا بوون لەگەڵ سوپای پاسداران و ساتێکیش پانئێرانیستەکانیان لە هەر لایەنێک بۆ لە پێشتر بوو ، ساتێک خۆیان دەخستە ئامێزی موجاهدە دژە کوردەکان و ساتێکیش لە هەوڵی ژیان بە بەرداکردنەوەی شاپەرستە لە ناوچووەکان بوون . ئیتر بە چ لۆژیکێک ئەم حیزبە کێشە خوڵقێنە یارمەتی دەر دەبێ بۆ چارەکردنی کێشەی کۆمەڵەکان وەک ئاغای عەزیزی بانگەشەی بۆ دەکات ؟
هەرچەند ئەم بانگەشانە بۆ بازاڕگەرمیە ، بەڵام  دەبو لانی کەم هەوادارانی مەلا عەبدوڵا ئەو پرسیارەیان لە ئاغای عەزیزی بکردایە کە لێک دابڕان و کێشە خوڵقێنی یەکەمجارتان لەچی و بانگەشەی بێ بنەما بۆ چارەکردنی کێشەکانی ئێستان لە چی ؟
درێژەی هەیە ...
http://www.penusakan.com/gshty/babaty-halbzharda/8192--q----q---.html
/////////////////

لەیەکەم هەڵوێستیدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەواوی پەیوەندیەکانی بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە بڕی

پێنوسەکان...
هەر پاش ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تەواوی پەیوەندیەکانیان بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە بڕی.
بەپێی زانیاریەکی ووردی پێنوسەکان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەپاش کۆتایی بە کۆبوونەوە سێ ڕۆژیەکەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، لەڕێگای دەزگاکانی ئاسایش و دەزگای زانیاری و تەواوی فەرمانگە و یەکە گارگوزاریەکان و بنکەڕێکخراوەییەکانەوە، پەیوەست نەبوون بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی خستە بوواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی زانیاریەکان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەپێناسەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدا، ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنەکە، بەتەنها ناوی دەزگای پاراستنی گۆڕیوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و موڵکی پارتیە و ئێمە، لەهیچ کار و کردەوەیەکیان بەرپرسیار نیین.
شایانی باسە، ئەنجومەنەکە، جێگرەکەی یەکێتیە و لەماوەی دروستبوونیەوە، ١٦ گەنجی ناوچەکانی هەولێر و دهۆکی ڕفاندووە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر