Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ اسفند ۸, یکشنبه

مسعود بارزانی هەدیەی ٢٦٠٠٠ حهەزار دولاری دا بە ئەردۆغان بە بوونەی لە دایک بوونی کوردکۆژ ئەردۆغان






مسعود بارزانی  هەدیەی ٢٦٠٠٠ حهەزار دولاری دا بە ئەردۆغان بە بوونەی لە دایک بوونی کوردکۆژ ئەردۆغان
ئایا ئەردۆغان، وەک سەرۆک دەوڵەت پێشوازی لە بارزانی کرد، یان وەک سەرۆکی شاندێکی ناوخۆیی تورکیا؟
هەندرێن هۆرامی.

 ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، لە شاری کۆستانینۆپولیس واتە ستەنبۆڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ڕژێمی تورک و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق کۆبوونەوە. میدیاکانی پەدەکە PDK، وەک پیشەی هەمیشەیان کەوتنە درۆ هۆنینەوە و بانگەشەیان کرد: ئەردۆغان، وەک سەرۆکی دەوڵەتێک پێشوازی لە بارزانی کردوە. بەڵام کاتێک مرۆڤ لە دیمەن و وێنەکان و شێوازی پێشوازییەکە دەڕوانێت و ئەو درۆ و بانگەشانە پوچ دەبنەوە.
 بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا، سەرۆکی تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ هەر سەرۆک دەوڵەتێک یان سەرشاندێکی وڵاتێک کۆدەبێتەوە، دەبێت: یەکەم ـ لە ناوەڕاستدا و بە ئەندازەیەکی یەکسان دووری لەیەک دابنیشن
دووەم ـ لە سەر دوو کورسی لەیەکچوو دابنیشن، نەکجیاواز.
سێهەم ـ مێزێک لەبەردەمیاندا بێت و زۆر جار دوو ئاڵای بچوکی هەر دوو وڵاتی لەسەر ‌بێت.
کە هەموو ئەمانە لە پێشوازیەکەی بارزانیدا بوونیان نەبوو.
 هەر بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا، سەرۆکی تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ هەر شاندێکی ناوخۆیی تورکیا کۆببێتەوە، وەک ' وەزیر، والی، پارلەمانتار، سەرۆکانی پارت و ڕێکخراوەکان تا دواییی ' دەبێت:
یەکەم ـ سەرۆکی تورکیا لە ناوەڕاستدا دابنیشێت.
دووەم ـ کورسیەکەی جیاواز بێت.
سێهەم ـ مێز و ئاڵا لە بەردمیاندا دانانرێت.
چوارەم ـ میوانە ناوخۆیەکە لەسەر کورسی جیاواز لەهی سەرۆک کۆمار و لە لاتەنیشتەوە دادەنیشێت.
 کە ئەم شێوازە پرۆتۆکۆڵەی دواییان شام حاڵی پێشوازیەکەی کاک مەسعود بوو و ئەردۆغان وەک والیەک یان سەرۆکی لقێکی ئاکەپە مامەڵەی لەگەڵ کرد.
 هەڵبەتە، لەوانەیە کەسانێکی ساویلکە هەبن و بڵێن: درۆ دەهۆنیەوە و بانگەشەی بێبنەما دەکەیت و کوانێ بەڵگەت؟ هاوپێچ لەگەڵ ئەم نویسنە، ژمارەیەک وێنە دادەنێم کە هەردوو شێوازی پێشوازی لە شاندەکانی دەرەوە و ناوەوەی تورکیا ئاشکارا دەخەنە ڕوو و هیچ گومانێک بۆ نوسینەکەم ناهێڵنەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر