Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ خرداد ۱, سه‌شنبه

شاندێکی سوپای قودس لە هەولێرن



شاندێکی سوپای قودس لە هەولێرن



حەسەن داناییفەر ـی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە بەغدا کە ئێستا بەرپرسی ستادی پەرەپیدانی ئابووری و بازرگانی ئێران و عێراقە لەگەڵ نۆبەخت ـی جیگری پێشووی خۆی و جێگری باڵیۆزی ئێستای بەغدا (ئەو پیاویەی کە سەرپەرشتی بەشێکی سەرەکی پیلانی ۱٦ی ئۆکتۆبەری کەرکوک بوو)، ئێستا لە هەولێرن.


ئەمە لە کاتێدایە کە برێت مەکگۆرک لە سلێمانییە و ئێرانیش لەبەر قسەکانی ماک پۆمپئۆ کەوتووەتە جووڵە بۆ دڵنەرمکردنەوەی پارتی دیموکرتی کوردستان و ڕەواندنەوەی ئەو توڕەییەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەرامبەر دوژمنان و پیلاندڕێژەرانی شکستپێهێنانی ڕیفراندۆم هەیەتی.

شایەنی باسە ئەمڕۆ و دوای ئەوەی مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مایک پۆمپئۆ، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، لە وەڵامی نامەکەدا مایک پۆمپئۆ وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات کردەوەتەوە. 

تێبینی:
ژمارە ۱: دناییفەر
ژماە ۲: مەسکارییان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر