Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۰ شهریور ۲۳, سه‌شنبه

نزیك بوونه‌وه‌ی له‌شكری توركییه‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگای دهۆك

 



 نزیك بوونه‌وه‌ی له‌شكری توركییه‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگای دهۆك


🔻قاتیع ریکابی” ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزه‌ وشكانیه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ درێژه‌ی داگیركاری خاكی هه‌ریمی كوردستان، له‌ ناوه‌ندی شاری دهۆك نزیك بۆته‌وه‌.


🔻به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ پاڕله‌مانی عێراق، بێدەنگیی لەئاست دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا، وایکردووە ئەو وڵاتە زیاتر چاو ببڕێتە خاکی عێراق و دەستتێوەردانە سەربازییەکانیشی زیاتر بکات ئێستا بەشێک لە هێزە وشکانییەکانی تورکیا گەیشتونەتە نزیک ناوەندی پارێزگای دهۆک و دەبێت حکومەت ڕێگای نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە و ته‌نیا تەماشاکەری ئه‌و دۆخه‌ نه‌له‌باره‌ نه‌بێت.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر