مستەفا نیلی، پارێزەری وەریشە مورادی، ڕایگەیاند کە حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە خەڵکی شاری سنە بە هۆی “کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوە و ڕەچاونەکردنی ڕێکارە یاساییەکان” لە لایەن دادگای باڵاوە هەڵوەشێندرایەوە، لەوانەش ڕووننەکردنەوەی دروستی ئەو تۆمەتانەی کە بنەمای حوکمی ئێعدام بوون.
ڤاریشە مورادی دەبێت ئازاد بکرێت، تەنانەت یەک ڕۆژ زیندانیش بۆ ئەم ژنە ئازاد و ئازایە دادپەروەرییە.
هەرچەندە لە سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامیدا جگە لە دادپەروەری هەموو شتێک هەیە.
ڤاریشە مورادی، چالاکی مافی ژنان و ژینگەپارێزی و چالاکی سیاسی، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری سنە بە تەقەکردن لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەند مانگێک لە دەستبەسەرگەی ئەمنی و لە نێویاندا بەندی ٢٠٩ی شاری ئێڤین لە ژێر فشاردا ڕاگیرا و لە کۆتاییدا بە تۆمەتی یاخیبوون سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر