#هەریمی_کورستان_مەلمەلانی_نیخۆیی_دەرەکی
بەتوندی ئیدانەی راپۆرتەکەی دەزگای میهری ئێرانی دەکەم دەزگای رۆژنامەوانی میهری سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە راپۆرتێکی چەواشەکاری و پر لە تۆمەت و بەدور لە هەموو ئاکارێکی رۆژنامەوانی و پیشەیی، بەدور لە ئاکاری ئیسلامی و دراوسێیەیی و دبلۆماسی، راپۆرتێکی پر لە چەواشە و زانیاری نادروست و ئاژاوەگێری لەسەر بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، بڵاوکردۆتەوە و کۆمەلێک چیرۆک و سیناریۆی بێ بنەمای خستۆتەروو.
من وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە توندی ئەو راپۆرتە ئیدانە دەکەم و داواش لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم رونکردنەوەی خۆیان بدەن و رێگە نەدەن چەند کەس و دەزگایەک بەناو میدیاوە پەیوەندی دۆستانە و دراوسێیەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکبدرێت بە فیتی هەندێ کەس و هێز ناوخۆی لە هەردوولا. ئێمە بونی پەیوەندیەکی تەندروست و ئاشتیانە لەگەڵ دراوسێکانمان بەرز دەنرخێنین، لە سودی هەموانە خۆمان لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر بپارێزین، رێز لە عورفی دبلۆماسی و دراوسێەتی بگرین، دەستبردن بۆ سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەما بەتایبەت بەرێز قوباد تاڵەبانی، پێشێلکاری تەواو عورفی دبلۆماسیی یە و دەبێت رابگیرێت. شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان 21/12/2025



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر